لە گەڕی بیست و دووی خولی نایابی کوردستان، ئارارات تووشی دۆڕاندن هات و پێشمەرگەیش بەبردنەوەی لەم گەڕەدا جیاوازی خاڵەکانی کرد بەیەک خاڵ، سۆران لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و ئەمجارە لە شەقڵاوەی بردەوە، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
ئارارات لە پێشەنگی یانەکان مایەوە
لە یارییەکانی گەڕی بیست و دووی خولی نایابی کوردستان ئارارات بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک بە سیروانی نوێ دۆڕا، پێشمەرگەی هەولێر بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە دهۆکی بردەوە، سۆرانیش بەهەمان ئەنجام لە شەقڵاوەی بردەوە، شێروانە بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە چەمچەماڵی بردەوە، ئاکرێ بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە زاخۆی بردەوە، برایەتی چوارقوڕنە بە گۆڵێک یەکسان بوون، هەندرێن و سەیدسادق بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا بیست و شەش گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٤ لێدانی سزا هەژمار کرا، هەندرێن لەم وەرزە کەمترین یاری دۆڕاندووە کە سێ یارییە زۆرترین یاریشی یەکسان کردووە کە ١٠ یارییە، ئارارات یازدە یاری براوە بووە کە زۆرترینە، دوای تێپەڕبوونی بیست و دوو گەڕ لە ١٥٤ یاریدا ٣٢٢ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢ گۆڵە، ٥١ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٣ یارییە، ئارارات و سۆران زۆرترین گۆڵیان کردووە کە ٢٩ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٣٩ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- ئارارات ٣٨
٢- پێشمەرگەی هەولێر ٣٧ خاڵ
٣- هەندرێن ٣١ خاڵ
٤- سۆران ٣٠ خاڵ
٥- ئاکرێ ٣٠ خاڵ
٦- شەقڵاوە ٢٩خاڵ
٧- شێروانە ٢٨ خاڵ
٨- سەیدسادق ٢٨ خاڵ
٩- برایەتی ٢٧ خاڵ
١٠- چوارقوڕنە ٢٧خاڵ
١١- سیروانی نوێ ٢٧ خاڵ
١٢- دەربەندیخان ٢٦ خاڵ
١٣- چەمچەماڵ ٢١ خاڵ
١٤- زاخۆ ١٩ خاڵ
١٥- دهۆک ١٧ خاڵ
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
١- بەڵێن فایەق – یانەی سەیدسادق ٩ گۆڵ
٢- سەفین ئەمین – یانەی چوارقوڕنە ٨ گۆڵ
٣- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٨ گۆڵ
٤- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٧ گۆڵ
٥- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٧ گۆڵ
٦- موسعەب جەمال – یانەی شێروانە ٧ گۆڵ
ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:
١- غەفور عوسمان – یانەی ئارارات ٢٠ یاری ١٢ کلین شیت
٢- مەحەمەد یاسین – یانەی هەندرێن ١٧ یاری ٩ کلین شیت
٣- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ١٩ یاری ٩ کلین شیت
خشتەی یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم
پێنجشەممە ٢٣/٣/٢٠٢٣
سەیدسادق – دەربەندیخان یاریگەی سەیدسادق
ئاکرێ – برایەتی یاریگەی ئاکرێ
چوارقوڕنە – سۆران یاریگەی چوارقوڕنە
چەمچەماڵ – سیروانی نوێ یاریگەی چەمچەماڵ
هەینی ٢٤/٣/٢٠٢٣
پێشمەرگەی هەولێر – هەندرێن یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
ئارارات – دهۆک یاریگەی ئارارات
شەقڵاوە – شێروانە یاریگەی شەقڵاوە
زاخۆ چاوەڕوانە