رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی 23ـیه‌منی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشانكرا، كه تییادا كۆمه‌ڵێ یاریی ئاگرین له‌خۆده‌گرێت. رۆژی پێنجشه‌مه و هه‌ینی داهاتوو یارییه‌كان ده‌كرێن، به تایبه‌ت یاریی دوو ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی پیرمام له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، كه میوانداری هه‌ندرێن و دهۆك ده‌كه‌ن زۆرترین چاوی له‌سه‌ره، سیروانی نوێش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی بردنه‌وه‌كانی به‌رده‌وامبێت، دهۆك و چه‌مچه‌ماڵ و زاخۆ جه‌نگی مانه‌وه له خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن له دێربی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر بابۆ چاوی له‌وه‌یه بۆ جاری سێیه‌م ببنه پاڵه‌وانی نایابی كوردستان، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ته‌نها بیر له بردنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، له دۆخێكی ده‌روونی باشدان دوو یاریی به‌دوای یه‌كیان بردووه‌ته‌وه و ته‌نها خاڵێك له ئاراراتی دراوسێیان دوورن، به‌ڵام ره‌نگه به بردنه‌وه له‌و یارییه رێگه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی ئاسانتربێت، چونكه ته‌نها یه‌ك یاریی زه‌حمه‌تی ده‌مێنێت، كه له‌گه‌ڵ ئاراراته، ئێسته به 37 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێن.
هه‌ندرێن، له رووی یاریزان و پێكهاته‌وه باشترین پێكهاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێی چاوه‌ڕوانده‌كرا به‌دیناكرێت، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ی بۆ جێگیر ناكرێت، به‌ڵام به بردنه‌وه‌یان له‌م یارییه ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆیه به‌ئاسانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن، خاوه‌ن 31 خاڵن له خانه‌ی سێیه‌م دێن.
ئارارات به‌دوای ساڕێژی برینیه‌كانی یاریی رابردوودا ده‌گه‌ڕێت
ئارارات له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی دهۆك ده‌كات، تیپه‌كه‌ی عه‌بدوڵلا مه‌حموود گه‌ڕی رابردوو تووشی شكستێكی گه‌وره هاتن، كاتێك به ئه‌نجامی (3-1) به سیروانی نوێ دۆڕان، ئه‌مه‌ش وایكرد جیاوای له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌م بۆ خاڵێك كه‌مب ێته‌وه، ئارارات ده‌یه‌وێت خه‌ونه به‌دینه‌هاتووه‌كه‌ی چه‌ند ساڵی بكاته راستی و بۆ یه‌كه‌مجار ببێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، خاوه‌نی 38 خاڵن و له خانه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
دهۆك ده‌یه‌وێـت له خولی نایاب بمێنێته‌وه، به‌ڵام یاریی دوای یاریی ئاستی داده‌به‌زێت و ئه‌نجامه‌كانی باش نابن، گه‌ڕی رابردووش دۆڕاوه، ئه‌م یارییه‌شی له‌گه‌ڵ به‌هێزترین تیپی خوله‌كه‌یه، به‌ڵام هیچ شتێك له تۆپی پێ مه‌حال و ئه‌سته‌م نییه، ره‌نگه بتوانن بردنه‌وه له یاریگه‌ی ئارارات به‌ده‌ستبهێنن، 17 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێن.
شه‌قڵاوه و شێروانه به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن
شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی شێروانه ده‌كات، شه‌قڵاوه گه‌ڕی رابردوو دۆڕاوه ئێسته یاریگه و جه‌ماوه‌ری خۆی به ده‌ره‌فه‌ت ده‌زانێت تا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌نجامه باشه‌كانی، به بردنه‌وه ره‌نگه بگه‌نه خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه، 29 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دێن
شێروانه ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له شه‌قڵاوه پێگه‌ی خۆی له ریزبه‌ندی پێشه‌وه نزیكبكاته‌وه، گه‌ڕی رابردووش گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه تۆماركرد و پێنج گۆڵی له چه‌مچه‌ماڵ كرد، بۆیه به ئاسانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ناده‌ن، به 28 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م دێن.
چوارقوڕنه و سۆران رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
چوراقوڕنه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆران ده‌كات، چوارقوڕنه به راهێنه‌رایه‌تی ره‌مزی ساڵح گه‌ڕی رابردوو له‌گه‌ڵ برایه‌تی یه‌كسانبوون، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له یاریگه‌ی خۆیان له نێو خاك و جه‌ماوه‌ری خۆی به بردنه‌وه شادبێته‌وه و له تیپێكی به‌هێزی وه‌ك سۆران بباته‌وه، كه دوو یاریی رابردووی بردووه‌ته‌وه، سه‌فین ئه‌مین باشترین یاریزانی چوارقوڕنه‌یه‌كانه، به‌هۆی خێرایی و جوله جوانه‌كانی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆ تیپه‌كانی به‌رانبه‌ریان، چوارقوڕنه به 27 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.
سۆران دوای دوورخستنه‌وه‌ی ره‌فیق سه‌عیدی راهێنه‌ر دوو یارییه ده‌یباته‌وه، گه‌ڕی رابردووش به‌شێویه‌كی دراماتیكی به‌رانبه‌ر شه‌قڵاوه براوه‌بوو، بۆیه ده‌یانه‌وێت چوارقوڕنه‌ش به هه‌مان چاره‌نووس به‌رن، خاوه‌نی 30 خاڵن له خانه‌ی چواره‌م دێن.
چه‌مچه‌ماڵ دۆخی خراپه
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كات، چه‌مچه‌ماڵ له رووی ئاست و ئه‌نجام و توانای دارایی زۆرخراپن، دوو یاریی رابردوو دۆڕاون، جه‌نگی مانه‌وه‌ده‌كه‌ن، گه‌ڕی رابردووش له یاریی ده‌ره‌وه‌یان، نه‌یانتوانیوه هۆتێل بگرن و له كه‌لار له باخچه‌یه‌ك خه‌وتوون، ئێسته ته‌نها 21 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێن و ئه‌گه‌ر هه‌یه دابزنه ریزیپله‌یه‌كه‌كان.
سیروانی نوێ به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی له رووی ده‌روونییه‌وه زۆر باش ئاماده‌ن، چونكه گه‌ڕی رابردوو له خاوه‌ن ریزبه‌ندی یه‌كه‌میانبردووه‌ته‌وه، هێشتان هیوای گه‌یشتن به ریزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌یان له‌ده‌ستنه‌داوه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ یاریزاین لاو و ئاستبه‌رزن، له رووییه‌ده‌گیشه‌وه باشن، به 27 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌من.
سه‌یدسدق به 28 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت و میوانداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، ئاكرێش به‌ئاستێكی باشه‌وه و به 30 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌مدێت و رووبه‌ڕووی برایه‌تی ده‌بێته‌وه.