زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ خولی نایابی عێراق ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: نه‌فت ـ نه‌ورۆز 02:30، نه‌فتی وه‌سه‌ت ـ زاخۆ 02:30، هه‌ولێر ـ سناعه‌ 05:00.

* ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان: كۆیه‌ ـ شۆرجه‌ 02:30، رانیه‌ ـ قه‌ڵادزێ 02:30، زانكۆی جیهان ـ برووسك 02:30.

* سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان ئه‌م دوو یارییه‌ ده‌كرێن: ره‌واندز ـ خاك 02:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ، هه‌ولێر ـ سلێمانی 02:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ.

* لویس کامپۆس بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری تێلێفۆت: ئەوان لەگەڵ لیۆنێل مێسی گۆڵکاری ئەرجەنتینی یانەکەیان لە گفتوگۆدان و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەموومان ئارەزووی ئەوە دەکەین لیۆ لەگەڵ پرۆژەکەمان بەردەوام بێت. ئه‌گه‌رچی مێسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان هەڵبژاردنی یانەیەکی دیکە.

* رۆژنامه‌ی سه‌ن: ئه‌گه‌رچی ئەم وەرزە یانەی لیڤەرپوول ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین و لە دوایین یاریی خۆشیان لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ولڤەرهامتن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام دۆڕان، بەڵام ئەو دەنگۆیانە راست نین و هیچ هەوڵێک نیە بۆ ئەوەی کارگێری رێدز، یۆرگن كڵۆپ له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی دووربخەنەوە. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دێت و لە هەردوو جامی کاراباو و جامی فا دەرکراوه‌.

* ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو، محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول بگوازێتەوە و یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت. هەرچەندە سەڵاح لە ماوەی رابردووش ئامانجی چەندی یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا بووە، بەڵام جێهێشتنی یانەکەی رەتکردووەتەوە.

* رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: دانی ئالڤێس كه‌ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ زیندانخانه‌یه‌كی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌سه‌ره‌، هیچ ترسێکی لە زیندان نییە و چونكه‌ پێشتر زۆر دۆخی ناخۆشی لە ژیانی تێپەڕ کردووە و لە کۆتاییدا سەرکەوتوو بووە بەسەریاندا.

* دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رایزلی: لەو کاتەوەی تەمەنم 15 ساڵان بووە ماڵەکەی خۆم جێهێشتووە کە سەختترین تاقیکردنەوەی بووە لە ژیانمدا، بەڵام توانیویمه‌ بە باشی هەڵسوکەوت بكه‌م و پێموایە تاقیکردنەوەکانیش بەردەوام دەبن و ئەزموونی زیاتر لە ژیان دەبینێت.

* رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: ئالڤێس پێداگیرە لەسەر ئەوەی هەر پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو کچە هەبووبێت بە رەزامەندی خۆی بووە و بەو شێوەیە نییە کە باسی لێوەکراوە، هه‌رچه‌نده‌ ئالڤێس پەیوەندییەکەی لەگەڵ کچەکە بە شاراوەیی هێشتووەتەوە و لە ترسی هاوسەرەکەی ئاشکرای نەکردووە.