چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

رۆژنامەی هەولێر کۆمەڵێک ئامار و زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

لە گەڕی شازدەیەمی خولی نایابی کوردستان، ئارارات دوای یەکسان بوونی لەگەڵ چوارقوڕنە لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، پێشمەرگەی هەولێری خاوەنی دووەمی ڕیزبەندی یەکانیش تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەک بوو، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.

ئارارات لە پێشەنگی یانەکان مایەوە

لە یارییەکانی گەڕی شازدەیەمی خولی نایابی کوردستان ئارارات و چوارقوڕنە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون ئارارات لە پلەی یەکەم مایەوە، ئاکرێ لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە، یانەی دەربەندیخانیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە برایەتی بردەوە، شێروانە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە دهۆکی بردەوە، لە یارییەکی تردا زاخۆ و سەیدسادق بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، شەقڵاوە لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری ئێرانی یەکەم سەرکەوتنی لە قۆناغی دووەم بەدەستهێنا و لە چەمچەماڵی بردەوە، لە دواین یاری ئەم گەڕەیشدا سۆران و هەندرێن بە گۆڵێک یەکسان بوون.

ئامارەکانی خولەکە

لەم گەڕەدا 15 گۆڵ تۆمارکران، لە کۆێ 7 یاریی ئەم گەڕەدا 1 لێدانی سزا هەژمار کرا، پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن لەم وەرزە کەمترین یارییان دۆڕاندووە کە سێ یارییە، ئارارات هەشت یاری براوە بووە کە زۆرترینە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە، به‌وپێه‌ی له‌ كۆی 15 یاری لە حەوت یاریدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی پازدە گەڕ لە 112 یاریدا 219 گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک 1.9 گۆڵە، 33 لێدانی سزا هەژمارکراون، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە 9 یارییە، برایەتی زۆرترین گۆڵی کردووە کە 21 گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە 27 گۆڵە.

ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:

١- ئارارات ٢٧ خاڵ لە ١٥ یاری

٢- پێشمەرگەی هەولێر ٢٤ خاڵ لە ١٥ یاری

٣- هەندرێن ٢٤ خاڵ لە ١٥یاری

٤- چوارقوڕنە ٢٣ خاڵ لە ١٥ یاری

٥- دەربەندیخان ٢٣ خاڵ لە ١٥ یاری

٦- ئاکرێ ٢٢خاڵ لە ١٥ یاری

٧- شێروانە ٢٢ خاڵ لە ١٥ یاری

٨- شەقڵاوە ١٩ خاڵ لە ١٤ یاری

٩- برایەتی ٢٠ خاڵ لە ١٥ یاری

١٠- زاخۆ ١٨ خاڵ لە ١٥ یاری

١١- سەیدسادق ١٨ خاڵ لە ١٥ یاری

١٢- سۆران ١٨ خاڵ لە ١٥ یاری

١٣- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ لە ١٤ یاری

١٤- دهۆک ١٤ خاڵ لە ١٥ یاری

١٥- چەمچەماڵ ١٣ خاڵ لە ١٥ یاری

ڕیزبەندی گۆڵکاران: 

دوای تێپەڕبوونی 15 گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:

١-سەفین ئەمین – یانەی چوارقوڕنە ٦ گۆڵ

٢- بەڵێن فایەق – یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ 

٣- فەرمان عوسمان – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ

٤- دانا کەمەران – یانەی برایەتی ٥ گۆڵ

٥- ڕێزدار وەلی – یانەی سۆران ٥ گۆڵ

٦- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٥ گۆڵ

٧- ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٥ گۆڵ

٨-ع ەبدولخاڵق عەبدولستار – یانەی زاخۆ ٥ گۆڵ

٩- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٥ گۆڵ

١٠- کاروان باپیر – یانەی سۆران ٥ گۆڵ

ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:

١- مەحەمەد یاسین – یانەی هەندرێن ١٣ یاری ٨ کلین شیت

٢- غەفور عوسمان – یانەی ئارارات ١٤ یاری ٨ کلین شیت

٣- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ١٤ یاری ٨ کلین شیت

٤- ئارش قەدیری – یانەی چەمچەماڵ ١٤ یاری ٦ کلین شیت

٥- سەیف جەمیل – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ١٥ یاری ٦ کلین شیت

خشتەی یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەم

دهۆک – سیروانی نوێ یاریگەی دهۆک

هەندرێن – شێروانە یاریگەی هەندرێن

سەیدسادق – برایەتی یاریگەی سەیدسادق

چەمچەماڵ – چوارقوڕنە یاریگەی چەمچەماڵ

ئارارات – ئاکرێ یاریگەی ئارارات

دەربەندیخان – سۆران یاریگەی دەربەندیخان

پێشمەرگەی هەولێر – زاخۆ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر

شەقڵاوە چاوەڕوانە