* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له جامی یه‌كێتی ئینگلیزی ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: برایتۆن ـ لیڤه‌رپوول 16:30، ستۆك سیتی ـ ستیفیناج 17:00، ریكسهام ـ شیفیڵد یونایتد 19:30.
* ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: ڤایادۆلید ـ ڤالێنسیا 16:00، ئۆساسونا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 18:15، سێلتا ڤیگۆ ـ ئاتڵێتیك بلباو 20:30، ریال مه‌درید ـ ریال سوسیداد 23:00.
* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا، ئه‌یسی میلان ـ ساسولۆ 14:30، یوڤێنتۆس ـ مونزا 17:00، لازیۆ ـ فیۆرێنتینا 20:00، ناپۆلی ـ رۆما 22:45.
* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: ئەم یارییه‌مان به‌رامبه‌ر سوسیداد بۆ ئێمە زۆر گرنگە، هەموو ئامانجمان ئەوەیە لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی رابردوومان بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید باشتربین، زۆرجار لە یاریی تۆپی پێ تووشی سەختی دەبیتەوە، بۆیە دەبێتە لەم ساتانەدا زۆر ئاسایی و ئارام بیت، بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکەت.
* كارلۆ ئانچیلۆتی: پێموایه هه‌میشه یارییكردن بەرامبەر ریال سۆسیداد قورس و سه‌خت بووه، بەڵام دڵنیام یاریزانەکانمان دەتوانن ئاستێکی باش پێشکەش بکەن. بۆ ئەم یارییە چوار بەرگریکارەکەمان بەردەست نابێت، هەروەها چوامینی ئەویش تازە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە و کارڤاخال و ئالابا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بەردەست دەبن.
* یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول: ئێمه له یارییه‌كانی جام باش نین، ته‌نیا وه‌رزی رابردوو نه‌بێت توانیمان هه‌ردوو جامه‌كه ببه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رنا یانه‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی جام له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌یه و یاریزانه‌كانم زیاتر ماندوو ده‌بن و ناچارن یاریی بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌م خشته به‌رته‌سكه‌ی ئێمه كه سێ رۆژ جارێك یارییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین نازانین چۆن كات بۆ ئاماده‌كاریی دابنێین بۆیه یارییه‌كانی جامی فا كاته‌كه‌یان باش نییه.
* یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول: راستی بڵێم یاریزانه‌كانم ناچار ناكه‌م سه‌یری یارییه‌كانی برایتۆن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی یارییكردنیان بزانن، چونكه زۆر دڵنیام ده‌تۆقن به‌راستی یارییكردنی برایتۆن زۆر ترسناكه و پێویست ناكات یاریزانه‌كانم بزانن چۆن یاریی ده‌كه‌ن، ته‌نیا پێویسته ئێمه شێوازی خۆمان بپارێزین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه بكه‌ین.
* یۆرگن كڵۆپ: له به‌رامبه‌ر برایتۆن پێویسته سێ یاریزانه هێرشبه‌ره‌كه به‌رگری بكه‌ن و له پێشه‌وه رایانبگرن ئه‌گه‌ر ئه‌وان باش بن كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، چونكه زۆر دڵنیام برایتۆن به 10 یاریزان هێرش ده‌بات و ئێمه‌ش ته‌نیا حه‌وت یاریزانمان له دواوه ده‌بێت و كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌رگری بكه‌ن.
* فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆرگوای و چوار یاریزانی هەڵبژاردەکەی سزا دان، هەر یەکە لە فێرناندۆ مۆزلیرا و خیمینیز بۆ چوار یاری سڕکران و کاڤانی و دیگۆ گۆدینیش بۆ یەک یاری سڕ دەکرێن، جگە لەوەی یاریزانەکان دەبێت 21 هەزار دۆلار وەک بەشێکی سزاکە بدەن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوایین یاریی یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال لە یارییان بەرامبەر هەڵبژاردەی غانا بەهۆی نەگەڕانەوەی ناوبژیوان بۆ ڤار چوار یاریزانی هەڵبژاردەکە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوان، دوای یارییەکە ئەم یاریزانانە قسەی نەشیاو بە ناوبژیوان دەڵێن و گرژی دروست دەکەن، جگە لەم چوار یاریزانە دەبێ هەڵبژاردە ئۆرگوایش پەنجاو هەزار یۆرۆ سزا بدرێت، بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە کۆنترۆڵی یاریزانەکانی بکات.