هەڵبژاردەی عێراق دوای زیاتر لە 35 ساڵ جارێکی دیکە نازناوی جامی کەنداوی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتنێکی زۆر زەحمەتی بەرامبەر هەڵبژاردەی عوممان بەدەست هێنا، دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی عێراق، به‌ڵێنی خه‌ڵاتكردنی یاریزانان و ستافی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دا، یه‌كێك له‌وانه بڕیاره پارێزگاری به‌سڕه هه‌ر یاریزانێك به ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها خه‌ڵات بكات، پێشووتر به‌ر له یاریی كۆتایی به‌هۆی بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ هه‌ر یاریزانێك بڕی 5 هه‌زار دۆلاری خه‌ڵات وه‌رگرت، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به به‌خشینی پاسپۆرتی دیبلۆماسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی خه‌ڵات كرد، زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراق به‌ڵێنی خه‌ڵاتكردنی یاریزانه‌كانیان داوه.
لە یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25 لە یاریگەی نێودەوڵەتیی بەسڕە، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەکتربوونەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق زیاتر لە 65000، شه‌ست و پێنج هەزار هاندەر لە یاریگەدا ئامادەبوون.
دوای 23 خولەک یاریکردن ئیبراهیم بایش، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، بەلێدانێکی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمار کرد و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی دڵخۆش کرد، دوای ئەمە هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی لە گۆڵی یەکتر نزیک ببنەوە و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی عێراق 1-0 گۆڵ کۆتایی هات. لە نیوەی دووەمدا عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکە و عوممانیش بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە یارییان دەکرد، لە خولەکی 82 لێدانێکی سزا بۆ عومان هەژمارکرا، بەڵام جەلال حەسەن عێراقی لە داوی یەکسانبوون رزگار کرد، دوای ئەوە لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا لێدانێکی دیکەی سزا بۆ عوممان هەژمارکرا، ئەمجارە سەڵاح ئەلیەحیایی سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێ کرد و یارییەکەی بردە کاتی زیادکراو.
لە کاتی زیادکراودا و لەنیوەی دووەمدا لێدانێکی سزا بۆ هەڵبژاردەی عێراق هەژمارکرا و ئەمجەد عەتوان سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێ کرد و عێراقی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، بەڵام ئەمجارەش عوممان یارییەکەی یەکسان کردەوە.
لە دوایین دوو خولەکی یارییەکەدا مەناف یونس، بەلێدانی سەر گۆڵێکی دیکەی بۆ عێراق تۆمارکرد و یارییەکە بووە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی عێراق.
هەڵبژاردەی عێراق لە جامی کەنداوی 25، لە 6 یارییدا 5 یاریی بردەوە، لە یارییەکدا یەکسان بوو، هیچ یارییەکی نەدۆڕاند، هەڵبژاردەکە 12 گۆڵی تۆمارکرد، کە هەریەکە لە ئەیمەن حوسێن و ئیبراهیم بایش 3 گۆڵیان تۆمارکرد و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکەش تەنیا 3 گۆڵی لێ‌کرا و دوای 35 ساڵ جارێکی دیکە هەڵبژاردەکە نازناوی جامی کەنداوی بردەوە، کە ئەمە چوارەمجارە لە مێژوویدا نازناوەکە بەدەستدەهێنێت.
عێراق بەبردنەوەی ئەم نازناوە بووە خاوەنی دووەم زۆرترین نازناو لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکە، کوەیت 10 جار بووەتە پاڵەوان، عێراق 4 نازناوی بردووەتەوە و جگە لە کوەیت، هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە زیاتر لە عێراق نازناوەکەی نەبردووەتەوە.
لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق 3 یاریزانی کورد یارییان دەکرد، کە هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی کوه‌یتی کوه‌یتی، ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوه‌یتی و رێوان ئەمین، یاریزانی یانەی داڵکورد بوون و لەگەڵ هەڵبژاردەکە نازناوی جامی کەنداویان بردەوە، كه ئاسۆ توانی گۆڵێك له دژی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه به لێدانی سه‌ر تۆمار بكات، جامی كه‌نداوی داهاتوو له 2024 له وڵاتی كوه‌یت به‌ڕێوه ده‌چێت