* ئیما رادوکانۆ خانمە تێنسزانی بەریتانی یەکەمین سەرکەوتنی لە گراندسلامی ئوسترالیای 2023 بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە. دوای ئهوهی لە یەکەمین تاقیکردنەوەیدا رادوکانۆ رووبەڕووی تامارا کۆرپاچی ئەڵمانی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی شەش سێ و شەش دوو بردەوە. لە قۆناغی دووەمیشدا رادوکانۆ رووبەڕووی کۆکۆ گاوفی ئەمریکی دەبێتەوە.
* کۆکۆ گاوفی ئەمریکی بە بردنەوەی لە کاترینا سینیاکۆڤای چیکی بلیتی قۆناغی دووەمی تێنسی کراوەی ئوسترالیای دەستخست. کۆکۆ گاوف هێندە سەختی نەبینی لە سەرکەوتن و یارییەکە بە ئاسانی بە دوو سێتی بێبهرامبهر یارییهكهی بردەوە.
* لە قۆناغی یەکەمی تێنسی ئوسترالیای كراوه، بیانکا ئاندرێسکۆ رووبەڕووی ماری بوزکۆڤای تێنسزانی چیکی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
* له یارییهكی دیكهی تێنسی ئوسترالیای كراوه بۆ ئاستی خانمان، ئاماندا ئەنیسیمۆڤای ئەمریکی بەرامبەر کۆستیۆکی ئەمریکی یاریی کرد و یارییەکەشی بە دوو سێتی خاوێن بردەوە.
* له رکابەرییەکانی قۆناغی یەکەمی ئوسترالیای کراوە لە ئاستی خانمان، لە یاریی لوتکە ڤیکتۆریا ئازارێنکای بیلارووسی و سۆفیا کینینی ئەمریکی بەیەک گەیشتن، ئازارێنکا یارییەکەی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بردەوە و ئەم خانمە تێنسزانە کە دوو جار لە ئوسترالیا بووەتە پاڵەوان ئەمجارەش هەنگاوێکی دیکەی بۆ بردنەوەی ناسناوەکە هاوێشت و گەیشتە قۆناغی دووەم.
* ئیگا سویاتێک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی یەکەمین سەرکەوتنی لە تێنسی کراوەی ئوسترالیا بەدەستهێنا. سویاتێکی پۆلێنکراوی یەکەمی جیهان، لە یەکەمین تاقیکردنەوەی گراندسلامی ئوسترالیا رووبەڕووی جولی نیمیری ئەڵمانی بووەوە و یارییەکەشی لە ماوەی دوو کاتژمێر بە دوو سێتی بێوهڵام بردەوە.
* له ئاستی پیاوان، رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانی دەستی بە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە ناسناوی گراندسلامی ئوسترالیا کرد و لە یەکەمین تاقیکردنەوەیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. نادال بە رووبەڕووبوونەوەی جاک دراپەری بەریتانی دەستی بە پاڵەوانیەتیەکە کرد و یارییەکەی بە سێ سێت بەرامبەر سێتێک بردەوە.
* لە یارییەکی دیکەی تێنسی گراندسلامی ئوسترالیا شاپۆڤالۆڤ تێنسزانی کەنەدی بلیتی قۆناغی دووەمی بەدەستهێنا. لە قۆناغی یەکەمدا شاپۆڤالۆڤی کەنەدی رووبەڕووی دۆستان لایۆڤیچی سڕبی بووەوە و یارییەکەی بە سێ سێت بەرامبەر سێتێک بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە.
* له یارییهكی دیكهی ئوسترالیای كراوه، یانیک سینەری ئیتاڵیش بەربەستی قۆناغی یەکەمی تێپەڕاند و بلیتی یاریی کۆتایی تێنسی ئوسترالیای بەدەستهێنا. یانیک سینەر لە یارییەکەی بەرامبەر کایڵ ئیدمۆندی بەریتانی هێندە سەختی نەبینی و یارییەکەی بە سێ سێتی بێبەرامبەر بردەوە.