رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پاریس سان جێرمان بۆچی به هه‌موو مه‌رجه‌كانی مێسی ڕازی بوو؟
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، ده‌یه‌وێ به‌م زووانه بۆندی لیۆنێل مێسی نوێ بكاته‌وه، كه یانه‌ی هیلالی سعوودی ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانییه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی باسی له‌وه كردووه، له چه‌ند رۆژی دادێ، گرێبه‌ستی نێوان یانه‌ی پاریس سان جێرمان و لیۆنێل مێسی نوێ ده‌كرێته‌وه، كه ئێسته ئاماده‌یه و له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ڕێك كه‌وتوون.
هاوینی دادێ، بۆندی مێسی له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه كۆتایی دێ و له‌م مانگه‌شدا ده‌توانێ بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌كدا بكا كه ده‌یه‌وێ و به‌پێی هه‌ندێ راپۆرت، یانه‌ی هیلالی سعوودی، بۆندێكی گه‌وره‌ی له‌پێناو ده‌ستخستنی مێسی ئاماده كردووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه پاریس به‌و جۆره له پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی مێسی ده‌ڕوانێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كا، كه گه‌وره‌تر بێ له‌وه‌ی ته‌نیا مانه‌وه‌ی یاریزانێك بێ، بۆیه به هه‌موو مه‌رجه‌كانی مێسی له رووی گرێبه‌ست و مووچه و پادداشته‌كانیه‌وه رازی بوو.
مووچه‌ی ساڵانه‌ی مێسی له پاریس سان جێرمان 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێ، به‌ڵام یانه‌كه‌ش سوودی زۆر له مانه‌وه‌ی مێسی له یانه‌كه‌ی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا باسی له‌وه كردووه، كه سوود و ده‌ستكه‌وتی پی ئێس جی له ده‌ستخستنی مێسی، گه‌یشته 700 ملیۆن یۆرۆ له ساڵی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ك چۆن به بوونی مێسی، زیاتر له 10 كۆمپانیای سپۆنسه‌ری كاریان بۆ پی ئێس جی كرد.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه: بوونی مێسی، ڕۆڵی له زیادبوونی فرۆشیی درێسی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌بێ و زیاتر له ملیۆنێك درێسی فرۆشتووه و 60%ی به‌ناوی مێسییه‌وه بوو
به‌رشلۆنه له‌سه‌ر یاریزانێكی فه‌ره‌نسی، ڕكه‌به‌ری ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی ده‌كا
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش چووه نێو كێبه‌ركێیه‌كان بۆ ده‌ستخستنی ئه‌ستێره‌یه‌كی فه‌ره‌نسی، بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، چووه نێو كێبه‌ركێ بۆ ده‌ستخستنی یاریزانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوڕوسیا مینونشنگلادباخی ئه‌ڵمانی، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه. رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، تۆرام بۆندێكی نموونه‌یی ده‌بێ بۆ به‌رشلۆنه، چونكه بۆندێكی خۆڕایی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه ده‌توانێ وه‌كوو هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم، یان باڵه‌كان یاری بكا، هه‌روه‌ك چۆن له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، دیدیه دیشامپ له‌و شوێنه‌دا یاریی پێ كرد.
مێدیاكه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه به‌شی پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانان، ڕاپۆرتی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه به كارگێڕیی وه‌رزشیی یانه‌ی به‌رشلۆنه داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی به‌رشلۆنه ده‌گونجێ.
ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید، چێڵسی و ئینته‌ر میلانیشه‌وه به ئامانج گیراون، بۆیه پێویسته تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش له یانه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، گه‌ر بیه‌وێ بچێته به‌رشلۆنه، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، یانه كاته‌لۆنییه‌كه ناتوانێ بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
ڕۆناڵدۆ ده‌یه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌كی یوڤێنتوس بباته نه‌سڕی سعوودی
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگال، تازه‌یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، ده‌یه‌وێ یاریزانه دیاره‌كانی یوڤێنتوس بباته ریزی یانه تازه‌كه‌یه‌وه.
بۆندی خوان كوادرادۆی كۆڵۆمبی، كه یاریزانی باڵه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوسدا له هاوینی دادێ كۆتایی دێ و له‌و رووه‌وه رۆژنامه‌ی لا ستامپای ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندیی به خوان كوادرادۆوه كردووه، تا بیهێنیته بڕوا، به‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه بچێته ریزه‌كانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه‌وه.
پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز و له 2018ـه‌وه تا 2021 هاوكار و هاویانه‌ی ئه‌و یاریزانه كۆلۆمبییه بووه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
چه‌ندان ڕاپۆرتی مێدیایی باسیان له‌وه كردووه، كه یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، نیازی نییه بۆندی خوان كوادرادۆ نوێ بكاته‌وه و لێی ده‌گه‌ڕێ ل