سعودیە یاسایەکی خۆی بۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکەی کار پێ ناکات

دوای ئەوەی ئەستێرەی ناسراوی جیهانی تۆپێ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، بەتوڕەیی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەجێهیش، مانگی رابردوو بە گرێبەستێکی ساڵانە بەبەهای 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودی کرد. 

گواستنەوەکە لە هەموو رووێکەوە بووە جێگەی سەرنج و تێبینی میدیاکان هەروەک چۆن لەدوای سەرهەڵدانی کێشەکانی لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان، بەچڕی کەوتە ژێر چاودێری میدیاکان.

یەکێک لەو لایەنانە کە کێشەی بۆ کریستیانۆ درووستلردووە ستایڵ و گوزەرانی یاریزانە (مەسیحییەکەیە) لە شانشینی سعودیە کە پابەندی شەریعەتی ئیسلامەو دەستوورەکەی قورئانی پیرۆزە.

کێشەی سەرەکی رۆناڵدۆ لە سعودیە چییە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ باوکی پێنج منداڵە، سێ لە منداڵەکانی لە دوو دایکی جیاواز لەدایکبوونەو لە جۆرجینیا رۆدریگێز دوو منداڵی هەیە کە هێشتا ژن و پیاوە بەناوبانگەکە هاوسەرگیریان نەکردووە.

بۆ ستایڵی رۆژئاوا ئەمە شتێکی باوە ژن و پیاو بەرلە هاوسەرگیری منداڵیان هەبێت. زۆربەی کات گەر هاوبەشەکان(ژن و پیاو) لە ژیانی یەکدی رازیبوون، ئینجا بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، بەڵام ئەم بابەتە ئێستا مژارێکی گەرمە لە وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکە و ماڵپەڕی سپۆرتی ئیسپانی دەلێت، رۆناڵدۆ و هاوبەشەکەی ئێستا پێشێلی یاسای سعودیە دەکەن بەو پێیەی لە وڵاتەکە نایاساییە ژن و پیاوێک بەرلە هاوسەرگیری یاخود بەبێ گرێبەستی هاوسەریگیری منداڵیان هەبێت.

بەڵام هەر ئەو ماڵپەڕە دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت رۆناڵدۆ و جۆرجینا لەسەر ئەمە سزابدرێن.

بەگوێرەی ئاژانسێکی بەناوی ئی ئێف ئی، ئیسپانی، کە پشتی بە قسەی دوو پارێزەری سعودی بەستووە، بڵاویکردووەتەوەکە گەورەیی و گرانبەهاییەکەی، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە “لە رووبەڕووبوونەوەی هەر سزایەک لە لایەن حکومەتی سعودیەوە ” دەپارێزێت.”

کەسانی یاساییش بۆ میدیا ئیسپانیەکە دووپاتیان کردووەتەوە کە لەوایە بەرپرسانی پەیوەندیداری سعودی خۆیان نەخەنە نێو بابەتی کەسی تایبەت بە رۆناڵدۆ و جۆرجینا.

یەکێک لە پارێزەرەکان دەڵێت” هەرچەند یاساکان منداڵ خستنەوەیان بەبێ گرێبەستی هاوسەرگیری قەدەغەکردووە، بەرپرسانی سعودی لەوبابەتە خۆیان لە گێلی داوەو کەسیش سزانادەن. هەر ئەو پارێزەرە دەڵێت ئەو یاسایانە جێبەجێدەکرێن کاتێک ئەو منداڵ خستنەوەیە کێشەیەکی لێبکەوێتەوە.

پارێزەرێکی دیکە بە میدیای ئیسپانی گوتووە کە بەرپرسانی سعودیە دەست لە کاروباری کەسیی خەڵكی بیانی وەرنادەن.

تاوەکو ئیستا نە رۆناڵدۆ نە حکومەتی سعودییە بە فەرمی هیچ راگەیەندراوێکیان لەبارەی منداڵەکانی رۆناڵدۆ و جۆرجینا بڵاونەکردووەوە.

بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی دووەم رۆناڵدۆ بەشداری لە یەکەم یاری خۆی بکات لەگەڵ یانەی نەسر، بەڵام سپۆرتمەیڵ بڵاویکردەوە کە یاریزانەکە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوو مۆبایلی هاندەرێکی یانەی ئێڤەرتۆنی شکاندبوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەرا بۆ دوو یاری سزای دا.

ئاژانسە هەواڵییەکە بە پشتبەستن بە گوتەی دوو پارێزەری سعودی،

رۆژی سێ شەممە 3ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ رۆناڵدۆ بە فەرمی لە یاریگەی مەرسول لە ریاز بە ئامادەبوونی 25 هەزار هاندەر وەکو یاریزانی یانەی نەسر بە جیهان ناسێندرا وگەشتێکی جیاوازی لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ شانشینی سعودیە دەست پێکرد.

ھەواڵی زیاتر