* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: ساوسامتن ـ نۆتینگهام 22:30، لیدز یونایتد ـ وێستهام یونایتد 22:45، كریستاڵ پاڵاس ـ تۆتێنهام 23:00، ئاستۆن ڤیلا ـ ولڤرهامتن 23:00.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه به‌ڕێوه‌ده‌چن: سالێرنیتانا ـ ئه‌یسی میلان 14:30، ساسولۆ ـ سامپدۆریا 14:30، سپیزیا ـ ئاتڵانتا 16:30، تۆرینیۆ ـ هێلاس ڤیرۆنا 16:30، لیچی ـ لازیۆ 18:30، رۆما ـ بۆلۆنیا 18:30، كریمۆنیزی ـ یوڤێنتۆس 20:30، فیۆرێنتینا ـ مونزا 20:30، ئینته‌ر میلان ـ ناپۆلی 22:45، ئۆدێنزی ـ ئیمپۆلی 22:45.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: لۆگرۆنیس ـ ریال سوسیداد 21:00، یونتیفیدرا ـ ریال مایۆركا 21:00، لیناریس ـ سێڤییا 21:00، ریال ئۆڤیدۆ ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 22:00، ئینته‌ر سیتی ـ بارسێلۆنا 23:00.
* خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ: كاتێك مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یۆرۆپالیگ دابه‌زی، كریستیانۆ یه‌كسه‌ر داوای رۆیشتنی كرد، پێی گوتم من هانده‌رێكی تۆپی پێ نیم تا له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یری چامپیۆنزلیگ بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت له چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه بم و سه‌یرم بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه لهسهرخۆباین و په‌له‌مان نه‌كردبا، ئێستا كریستیانۆ له یانه‌یه‌كی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كرد، هانده‌رانی مانچێسته‌ر یونایتدیش ده‌بێت باش بزانن كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر له مانچێسته‌ر یونایتد گه‌وره‌تره.
* رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: لە بڕگەیەکی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووە، ئەگەر یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی سەربکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی نەسر رێگە بە کریستیانۆ دەدات پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات و بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە بکات.
* یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی له لایه‌ن سهرمهیادارانی سعوودیه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت و ئێستا ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگی گرتووە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، ئەگەر تا کۆتایی وەرز یانەکە لەو ریزبەندییە بمێنێتەوە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات، پێشبینی ده‌كرێت وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ به درێسی نیوكاسڵ به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكات.
* رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا: ریال مەدرید پلانی ئەوەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەستبەرداری پێنج یاریزانی ببێت، کە بریتین لە ئێدین هازارد، دانی سیبایۆس، ماركۆ ئاسێنسیۆ، ماریانۆ دیاز و ئۆدریۆزۆلا.
* رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانیا: ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ٣٠ ساڵان دوای رووداوەکانی ئاهەنگگێڕانەکەی و گاڵتەکردنی بە کیلیان ئێمباپێ، سەگی مالینۆی بەلجیکی کڕیوە کە ٣٠ کیلۆگرامە و سەگەکەی بە ٢٠ هەزار پاوەند کڕیوە بۆ ئەوەی پاسەوانی لە خۆی و خێزانەکەی بکات و خۆی لە هەر پەلاماردانێک بپارێزێت کە ئەو سەگە لەلایەن یەکەی سەربازی ئەمریکاوە راهێنانی تایبەتی پێکراوە.
* رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانیا: ئیملیانۆ مارتینێز پەنای بردووەتە بەر کۆمپانیایەکی تایبەتی دابینکردنی پاسەوان بۆ ئەوەی پاسەوانی لەخۆی و خێزانەکەی بکات کە ئەو کۆمپانیایە ٣٥ ساڵ ئەزموونی هەیە و پێشتر سەگی پاسەوانی بۆ دەیان کەسایەتی بەناوبانگ دابین کردووە.