ئیدیسۆن ئه‌رانتێس دۆ ناسیمێنتۆ پێلێ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل شه‌وی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 82 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن گیانی له‌ده‌ست دا.
گۆڤاری (فۆربێس)ی ئه‌مه‌ریكی پارساڵ بڵاوی كردبووه‌وه كه پێلێ سه‌ره‌ڕای وازهێنانی له یاریكردنی تۆپی پێ بۆ ماوه‌یه‌كی ز‌ۆر، به‌ڵام ساڵانه مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی پێ ده‌درا كه بریتی بوو له 223 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ساڵانه ده‌یان ملیۆن دۆلاری تری له كاری ریكلام و فرۆشتنی كاڵا و شتی تره‌وه به‌ده‌ست ده‌كه‌وت.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی پێلێ ئێستا خۆی زياتر له 100 ملیۆن دۆلار ده‌دات.
به‌مه‌ش ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ئه‌فسانه ده‌به‌خشرێته 7 منداڵه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شێكی تری سه‌روه‌ته‌كه ده‌درێت به ئافره‌تێكی ژاپۆنی به‌ناوی مارشیا ئۆكی كه پێلێ له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا به‌شێوه‌ی نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردبوو و ماوه‌ی 6 ساڵ له‌گه‌ڵی ژیابوو، به‌ڵام هیچ منداڵێكیان نه‌بوو.
پێلێ له ژیانی ئاسایی خۆیدا به‌شێوه‌ی فه‌رمی و ئاشكرا دووجار هاوسه‌رگیری كردبوو، له هاوسه‌ری یه‌كه‌میدا خاوه‌نی سێ منداڵ بوو به ناوه‌كانی كێلێ (ته‌مه‌ن 55 ساڵ) و ئیدینۆ (ته‌مه‌ن 52 ساڵ) و جینێڤه‌ر (ته‌مه‌ن 53 ساڵ)، له هاوسه‌ری دووه‌میشی خاوه‌ن جمكێك بوو به ناوه‌كانی جۆشوا و سیلیست كه ئێستا ته‌مه‌نیان 24 ساڵه.
به‌بێ چوونه نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش، پێلێ خاوه‌ن دوو كچی تر بوو، یه‌كێكیان ناوی ڤلاڤیایه كه ئێستا ته‌مه‌نی 54 ساڵه، ئه‌وی تریشیان ناوی ساندرا بوو كه له ساڵی 1991 له دادگا سه‌لماندی كچی پێلێیه، به‌ڵام دانی پێدانه‌هێنا تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له ته‌مه‌نی 42 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كۆچی دوایی كرد.
پێلێ ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی سانتۆس له ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌شداری له 4 جامی جیهانی كردبوو، توانیبووی 3 جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ وڵاته‌كه‌ی له ساڵانی 1958، 1962 و 1970 به‌ده‌ستبێنێ، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها خاوه‌نی 10 گۆڵ بوو له‌گه‌ڵ دروستكردنی 14 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.