جامی جیهانی له‌ مێسی و ئارجێنتینا ده‌سه‌ندرێته‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا)  جامی جیهانی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و مێسیی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌نده‌وه‌ و كۆپییه‌كی جامه‌كه‌ی پێدان.

راسته‌وخۆ دوای ته‌وابوونی یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022 له‌نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نیتن كه‌ ئه‌رجه‌نتین یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا)، له‌ ترسی دزرانی،  جامی جیهانیی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین و مێسیی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌نده‌وه‌ و كۆپییه‌كی جامه‌كه‌ی پێدان.

ئه‌و جامی جیهانییه‌ی  مێسی و هاوڕێكانی له‌نێو هانده‌راندا ئاهه‌نگیان پێوه‌ ده‌گێڕا، كۆپییه‌كی ساخته‌ی جامه‌كه‌ بوو و فیفا له‌ ترسی دزران و شكانی له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌، كۆپییه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌ندبووه‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی فیفا له‌كاتێكدایه‌، ساڵی 1966 كۆپی ئه‌سڵی جامی جیهانی ئینگڵته‌را له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ دزرا و له‌لایه‌ن سه‌گێكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.  ساڵی 1983ـش جامه‌كه‌ له‌ به‌رازیل دزرا و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ توانی بۆ جاری سێیه‌م له‌ مێژوویدا ببێته‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی.