رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
سێ ململانێ، گڕ له یاریی نێوان مه‌غریب و فه‌ره‌نسا به‌ر ده‌ده‌ن
سێ ململانێ له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب و فه‌ره‌نسا، كه بڕیاره كاتژمێر 10:00ی ئه‌مشه‌و له یاریی پێشكۆتایی مۆندیال ئه‌نجام بدرێ، گڕ له‌و یارییه به‌ر ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كه به وردی و پلانی تۆكمه‌وه هاتووه‌ته نێو مۆندیال و ده‌یه‌وێ ئه‌م جامه‌ی مۆندیالیش بباته‌وه فه‌ره‌نسا، ڕووبه‌ڕووی تیپه چاوهڕێنهكراوهكهی مۆندیال (مه‌غریب) ده‌بێته‌وه، كه ئه‌نجامی چاوهڕێنهكراوی تۆمار كردووه و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ی وه‌كوو ئیسپانیا و پورتوگالی دوور خستووه‌ته‌وه.
ڕكه‌به‌ریی نێوان بۆنۆ و لۆرێس، كه هه‌ردووكیان گۆڵپارێزی هه‌ردوو تیمن، وا ده‌كات ڕكه‌به‌ریی نێوان هه‌ردوو تیم به‌هێزتر بێ و یارییه‌كه ئاگرینتر بێت.
له یارییه‌كانی پێشتردا، هه‌ریه‌ك له یاسین بۆ نۆ و هۆگۆ لۆرێس، ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یان بینیوه بۆ گه‌ییشتن به یاریی پێشكۆتایی مۆندیال، به تایبه‌ت كه بوونه‌ته جێی سه‌رسامیی تهماشاڤانانیان.
هه‌ردووكیان كه ته‌مه‌نیان 32 ساڵ و 35 ساڵن، به ڕكه‌به‌ری گه‌وره بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌ستكێشی زێڕینی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ داده‌نرێن. ئه‌وه‌ش ڕكهبهرییهكه هێنده‌ی تر گه‌رموگوڕتر ده‌كا.
تا ئێسته بۆنۆ، له‌سه‌ر ئاستی ژماره له پێشتره، به‌و پێیه‌ی ته‌نیا گۆڵێكی لێ بووه، له كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و هۆگۆ لۆرێس 5 گۆڵی لێ كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕكه‌به‌ریی نێوان ئه‌شره‌ف حه‌كیمی و كیلیان ئمباپێش وا ده‌كا ململانێیه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌و یارییه زیاد بێ، هه‌رچه‌نده هاوڕێ و نزیكی یه‌كن، به‌ڵام ڕكهبهرییش ده‌كه‌ن بۆ خۆسه‌لماندنی زیاتر، حه‌كیمی وه‌كوو به‌رگریكاری ڕاست یاری ده‌كا و ڕه‌نگه ببێته چاو‌دێر به‌سه‌ر كیلیان ئمباپێوه، كه وه‌كوو باڵێ چه‌پ یاری ده‌كا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕكه‌به‌ریی غانم سایسی كاپتنی مه‌غریب و ئۆلیڤێر جیرۆش، وا ده‌كا به‌رگێكی دیكه بۆ ململانێكه زیاد بكرێ، به تایبه‌ت كه سایسی ئه‌ركی چاودێری ئۆلیڤێر جیرۆ له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، كه یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له هێڵی هێرشبه‌ر و 4 گۆڵی تۆمار كردووه. سایس توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ سنوورداركردنی تواناكانی جیرۆ، به تایبه‌ت كه خۆی و یاریزانانی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، ئه‌زموونێكی زۆریان هه‌یه.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌یامێكی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه
دوای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له مۆندیال و ده‌نگۆی پیلانگێڕی دژی ڕۆناڵدۆ، به‌وه‌ی نه‌یانهێشتووه ڕۆڵی خۆی ببینێ، جارێكی تر ڕۆناڵدۆ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاوی كرده‌وه، كه ئازار و نه‌بوونی باوه‌ڕ و كاری به‌رده‌وام، سێكوچكه‌یه‌كی گرنگن.
پێش چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكی مۆندیال، به ڕه‌زامه‌ندیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆندی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له دوا دوو یاریی پورتوگالیش له مۆندیالی 2022ـیش، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی پێ نه‌كرا و وه‌كوو یه‌ده‌گ یاریی كرد.
دواتر به‌شێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌مه پیلانێكه و دژی ڕۆناڵدۆ، دیمه‌نی ده‌رچوونی ڕۆناڵدۆش به گریانه‌وه، كاتێك به مه‌غریب دۆڕان و یاریگه‌ی جێ هێشت، سۆز و هه‌ستی زۆری هه‌وادارانی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، به جۆرێك تووڕه و نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی ڕۆناڵدۆیان به‌و ده‌رده بردووه و وه‌كوو یاریزانی یه‌ده‌گ یاریی كردووه و ته‌نانه‌ت له نێو یاریگه‌شدا وه‌كوو پێویست تۆپی پێ نه‌دراوه.
ئێسته باس له‌وه ده‌كرێ، یه‌كێك له بژارده‌كانی به‌رده‌م كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، وازهێنانی یه‌كجارییه له یاریكردن، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.