ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌یمی خولی نایابی كوردستان كۆتاییان دێت، تێیدا چه‌ند روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه یانه‌ی ئاراراتی پێشه‌نگ پێشوازی له سه‌یدسادقی به‌هێز ده‌كات، ئاكرێش ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر حسابی سیروانی نوێ درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات، چوارقوڕنه‌ش بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایاب یاریی له‌گه‌ل دهۆك ده‌كات، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئارارات له به‌رزایه‌كانی پیرمام رووبه‌ڕووی سه‌یدسادق ده‌بێته‌وه
یانه‌ی ئارارات به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵلا مه‌حمود میوانداری سه‌یدسادق ده‌كات، ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له پێه‌شنگی خوله‌كه دێت، هه‌رچه‌نده گه‌ری رابردوو به گۆڵێك به ده‌ربه‌ندیخان دۆڕان، به‌ڵام پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان به‌رنه‌دا، ئێسته ده‌یانه‌وێت بردنه‌وه له سه‌یدسادق خۆیان له پێشه‌نگ قایمتر بكه‌ن و پارێزگاری له‌و پێگه‌یه بكه‌ن، پشت به تواناكانی دلاور شینۆ نه‌زیر محه‌مه‌د و غه‌فوری گۆڵپارێز ده‌به‌ستێ، تاكه یانه‌یه تا ئێسته 5 بردنه‌وه‌ی هه‌بێت.
سه‌یدسادق، گه‌ڕی رابردوو توانی تاڵاوی یه‌كه‌م شكست به قووڕگی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر نۆش بكات، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی باشه تا هه‌مان سیناریۆ له‌دژی ئارارات دووباره بكاته‌وه، به به‌رگریه‌كی توند و به‌هێز و هێرشی پێچه‌وانه یاریی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده وه‌ك وه‌رزی رابردوو ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام هێشتان جێگه‌ی مه‌ترسین بۆیانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی كوردستان، خاوه‌نی 14 خاڵن و له پله‌ی پێنجه‌م دێن، به بردنه‌وه‌یان له یارییه ره‌نگه پێشه‌نگی خوله‌كه بگرنه ده‌ست.
ئاكرێ و سیروانی نوێ له یارییه‌كی ئاگرین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
یانه‌ی ئاكرێ له یاریگه‌ی خۆی میواداری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كات، ئاكرێ به راهینه‌رایه‌تی مه‌حمود مه‌جید ئاستێكی مام ناوه‌نه‌ند له خوله‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، تیپه‌كه پێكهاته‌یه‌كی نوێی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاتی زیاتری پێیوسته تا یاریزانه‌كان لێكتێگه‌یشتنه‌كی باش له‌نێوانیان دروست ده‌بێت، بۆیه ده‌بینین یاری دوای یاری ئاكرێ باشتر و به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌فین عه‌بدولخاڵق و مه‌حمود شاكری به‌رگریكار باشترین چه‌كی ده‌ستی مه‌حمود مه‌جیدی راهینه‌رن له تیپه‌كه، ئێتسه خاوه‌نی 11 خالن و له خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێن به بردنه‌وه‌یان له‌م یارییه چه‌ند هه‌نگاوێكی گرینگ به‌ره‌و پێشه‌نگ ده‌هاوێژن، ئامانجی ئه‌وان ته‌نها مانه‌وه‌یه له خولی نایابی كوردستان.
سیروانی نوێ، له‌سه‌ر ده‌ستی رزگار عه‌لی هێشتان رێگای راسته‌قینه‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش ناكات، هه‌رچه‌نده له‌م یاریانه‌ی دوایی ئاستی باشتربووه، به‌ڵام هه‌مان تیپه‌كه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو نییه، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌ش بدۆڕێت تا راده‌یه‌كی زۆر له پارێزگاری كردن له نازناوه‌كه بێهیوا ده‌بێت، له 9 یاریی رابردوو خاوه‌نی 12 خاڵه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێن، ئاكار جه‌وهه‌ر و هه‌مزه عه‌باس له باشترین كارته‌كانی ده‌ستی رزگار عه‌لین بۆ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه.
چوارقوڕنه بۆیه‌كه‌مجار له‌م خولی نایابی كوردستان میوانداری دهۆك ده‌كات
چوارقوڕنه به‌راورد به وه‌رزی رابردوو، كه ئه‌و ئاسته‌ی له خولی پله یه‌كه‌كان پێشكه‌شی ده‌كرد ده‌رناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌می ئه‌زموونی تیپه‌كه و ئیداره‌دانی تیپه‌كه له خولی نایاب ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌ڕێك به‌ر له یاریی رابردوو دارا محه‌مه‌دی راهێنه‌ر به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و یانه‌كه‌ی جێهێشت، ئێسته ئه‌م تیپه دوای سزاكه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دووه‌م یاریی له یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌وه، چونكه له پێگه‌یه‌كن كه‌س هیوای بۆ ناخوازێت به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م و كۆتایی دێن، سه‌فین ئه‌مین باشترین یاریزانه چه‌كی ئه‌م تیپه‌یه.
یانه‌ی دهۆك هێنده دۆخی له چوارقوڕنه باشتر نییه، ته‌نها 10 خاڵی هه‌یه، كێشه‌ی دارایی وای له‌و تیپه كرد، نه‌توانێ پارێزگاری له‌و ئاسته باشه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له خوله‌كه بكات، به‌ڵام به تیپیكی لاو و به‌رگری به‌هێز و وشك ناسراون، ره‌نگه بتوانن برینه‌كانی چوارقوڕنه قوڵتربكه‌نه‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنیان له‌وانه‌یه بچنه خانه‌ی كۆتایی و نزیك بوونه‌وه له دابه‌زین بۆ پله یه‌كه‌كان.