* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: ئوسترالیا ـ دانیمارك 18:00، توونس ـ فه‌ره‌نسا 18:00، سعوودیه ـ مه‌كسیك 22:00، پۆڵه‌ندا ـ ئارجێنتینا 22:00.
* دیدییه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا: كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ناتوانێت بۆ یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی فه‌ره‌نسا.
* نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل: كاسێمیرۆ ساڵانێكه باشترین ناوه‌راستكاری جیهانه.
* ئۆلیڤه‌ر كان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن: هه‌موومان كریستیانۆمان خۆشده‌وێت، به‌ڵام ناچینه نێو ركابه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، چونكه ئێمه پلانی جیاوازمان هه‌یه.
* رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا: دیشامپ راهێنه‌ری فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پشوو به كلیان مباپێ بدات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت یاریی بكات.
* فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال به‌ڵگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ فیفا ده‌نێرێت و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ده‌یسله‌مێنن گۆڵه‌كه كریستیانۆ كردوویه‌تی، بۆیه داوا ده‌كه‌ن گۆڵه‌كه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ژمار بكرێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال به لێدانی پێناڵتی گۆڵێكی بۆ پورتوگال كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌و پێنج مۆندیاله‌ی به‌شداریی تێدا كردووه گه‌یانده 7 گۆڵ، تاكه یاریزانیشه له مێژوودا 193 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه.
* كۆمپانیای ئه‌دیداس رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌سته‌وه‌رێكی تایبه‌تی له نێو تۆپی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌كارهێناوه و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ری له تۆپه‌كه نه‌داوه.
* دوای ئەوەی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مەکسیکیان بردەوە، گرتەی ئاهەنگگێڕانی مێسی و هاوڕێیەکانی لە ژووری جلگۆڕین لەلایەن نیکۆلاس ئۆتامێندی بڵاوکرایەوە و بووەتە هۆی تووڕەبوونی مەکسیکییەکان.
* کانیلۆ ئالڤارێز، بۆکسێنەری بەناوبانگی مەکسیکی لە تویتەر هێرشی کردووەتە سەر مێسی و بەوە تۆمەتباریی کردووە بێ رێزی بەرامبەر ئاڵای ئەوان کردووە و نووسیویەتی: بینیتان مێسی بە ئاڵا و درێسەکەمان زەوی خاوێن دەکردەوە؟ وەکچۆن من رێز لە ئارجێنتینا دەگرم پێویستە ئەویش رێز لە مەکسیک بگرێت، من مەبەستم ئارجێنتینا نییە تەنیا باسی ئەو هەڵسوکەوتە پووچەی مێسی دەکەم کە بەرامبەر ئێمە ئەنجامی داوە.
* سێرخیۆ ئەگوێرۆ ئەستێرەی پێشووی ئارجێنتینا وەڵامی بۆکسێنەرە مەکسیکییەکەی داوەتەوە و لە تویتەر نووسیویه‌تی: مستەر کانیلۆ من بەدوای بیانوو و کێشەدا ناگەڕێم، دڵنیام تۆ هیچ لەبارەی تۆپی پێ و رووداوەکانی ژووری جلگۆڕین نازانیت، بەردەوام دوای یارییەکان بەهۆی ئارەقکردن درێسەکان دەکەونە سەر زەوی، ئەگەر بە دیقەت سەیری ڤیدیۆیەکەشت کردبێت مێسی دەیەوێت لاپچینەکانی لەپێ بکاتەوە و بە ئەنقەست پێ لە درێسەکەی مەکسیک نادات.