پۆپجی مۆبایل هاوبەشی نوێی خۆی بۆ وەرزی تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت


وەک یەکێک لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، خۆشحاڵە بە ئاشکراکردنی تایبەتمەندییە نایابەکانی وەشانی 2.3ی یارییەکە کە خۆشی دەگێڕێت بۆ وەرزی تۆپی پێ لەگەڵ شەڕە جیهانییەکان، و لەخۆگرتنی چەندین نوێکاری لە نەخشەکان و چالاکییەکان و دیکۆرات و ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشتر کە بەمە ئەزموونێکی یاریکردنی سەرسوڕهێنەر بە یاریزانەکان دابین دەکات. زیادکردنە سەرنجڕاکێشەکان بریتین لە دوو هاوبەشی نوێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی سعودیە و محمد عەدنان، پێش گرنگترین چالاکی وەرزشی ناوچەکە.

پۆپجی مۆبایل و هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە هاوبەشی خۆیان ڕاگەیاند بە ئامانجی هاندانی هەڵبژاردەی سعودیە و خۆشی گێڕان بۆ تۆپی پێ لەگەڵ هەموو هاندەرانی یارییەکە. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پۆپجی مۆبایل بانگهێشتی سێ یاریزانی هەڵبژاردەی سعودیە کرد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەلعامیری و فیراس ئەلبورەیکان و محمد العوەیس بۆ بەشداریکردن لە وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆی بانگەشەکردنی یارییەکە، کە تیایدا نمایشێکی سەرنجڕاکێش و پڕ ووزەیان پێشکەش کرد لە گۆڕەپانی شەڕی پۆپجی مۆبایل و لە یاریگای تۆپی پێ.
هاوبەشییە سەرنجڕاکێشەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە کۆمەڵەیەکی ناوازە لە جلوبەرگی ناو یارییەکە و شتومەکی دیکە پێشکەش دەکات کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە 18 تا 29ی ئەم مانگە بەردەستە، ئەمەش ڕێگە بە یاریزانان دەدات لێهاتوویی وەرزشی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا پیشان بدەن.

یاریزانان دەتوانن جلوبەرگ و کەرەستەی هەڵبژاردەی سعودیە کە بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراون (بۆ ماوەیەکی دیاریکراو) بێبەرامبەر بەدەست بهێنن. وە ئەگەر بەشداری لە پێشبڕکێی SUPER SOCCER لە ناو یارییەکەدا بکەن، ئەوا دەرفەتیان دەبێت بۆ وەرگرتنی جل و بەرگ و تۆپی واژۆکراوی یاریزانانی هەڵبژاردەی سعودیە لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکەدا. هەروەها یاریزانان دەتوانن شتومەک و کەرەستەی هەمیشەیی بەدەستبهێنن بە کڕینی لە فرۆشگاکە. وە هاندەرانی یارییەکە دەتوانن بەشداری لە چالاکی تۆپی پێدا بکەن بە یاریکردن وەک هێرشبەر یان گۆڵپارێز، و کاتێک سەرکەوتوو دەبن و دەرفەتیان دەبێت کە خەڵاتەکان بەدەستبهێنن کە لەلایەن هەڵبژاردەی سعودیەوە واژۆ کراوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بەرهەمەکان بریتی دەبن لە جلوبەرگی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە و دیکۆراتی هەڵبژاردەی سعودیە، و کراس و تۆپی واژۆکراوی یاریزانانی هەڵبژاردەی سعودیە.

هەروەها لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا کە تایبەتە بە تۆپی پێ، کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل هاوبەشییەکانی لەگەڵ محەمەد عەدنان، بەهێزترین دابینکەری ناوەڕۆکی تۆپی پێی ناوچەکە ڕاگەیاند، بۆ دابینکردنی پاکێجێکی دەنگی لەناو یارییەکەدا.

هاوبەشییە سەرنجڕاکێشەکە لەگەڵ محەمەد عەدنان چالاکییە نایابەکانی ناو یارییەکە لەخۆدەگرێت، هەروەها پاکێجی دەنگی تایبەت بەردەست دەبێت لە 17ی تشرینی دووەمەوە. جگە لەوەش، چالاکیەکی سەرسوڕهێنەر لەناو یارییەکەدا لە 18 تا 29 تشرینی دووەم و لە 5 تا 15ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت. یاریزانان دەتوانن پاکێجی دەنگ بەدەستبهێنن بە تەواوکردنی ئەرکەکان و بەدەستهێنانی کریستاڵەکان، یان ڕاستەوخۆ کریستاڵەکان بکڕن بە خاڵەکانی UC بۆ کردنەوەی سندوقەکان. پاکێجی دەنگی لە 18ی ئەم مانگەوە لە چالاکیەکی ناو یارییەکەدا کە تایبەتە بە تۆپی پێ بەردەست دەبێت و پاکێجی دەنگیش یەکێک دەبێت لەو پاداشتانەی کە یاریزانەکان دەتوانن لە ڕێگەی تیروپشکی بەختەوە بەدەستی بهێنن.

پاکێجی دەنگی تایبەتی محەمەد عەدنان دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشدا: پاکێجی دەنگی محەمەد عەدنان (وەشانی بنەڕەتی)، پاکێجی دەنگی محەمەد عەدنان ( وەشانی باشکراو) و پاکێجی دەنگی محەمەد عەدنان ( وەشانی کۆتایی).

وە بۆ خۆشی گێڕان بە بۆنەی وەرزی تۆپی پێ، باخچەیەکی نوێی تۆپی پێ زیاد دەکرێت تا یاریزانەکان بگەڕێن و چالاکییە پەیوەستەکان بدۆزنەوە بۆ تەواوکردنی لەناو یارییەکەدا. هەروەها وەشانی 2.3 کۆمەڵێک بابەتی نوێی وەکو پێڵاوی وەرزشی تایبەت زیاد دەکات. و یاریزانان دەتوانن بەشداری لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی تۆپی پێدا بکەن و کۆمەڵێک پاداشتی گەورە بەدەستبهێنن! دەتوانن لەسەر ئەم یاریگایانەی تۆپی پێ بنیشنەوە و پێداویستییەکان بەدەستبهێنن بە تۆمارکردنی گۆڵ بەو تۆپانەی کە لەلای خۆیان هەڵیانگرتووە.
یاری پۆپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لەسەر App Store وGoogle Play Store.

ھەواڵی زیاتر