له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، ئێواره‌ی هه‌ینی له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، یارییه‌كی گرنگ له نێوان هه‌ولێر و شوڕته‌دا به‌ڕێوه چوو، سه‌رئه‌نجام كوڕانی قه‌ڵا، توانییان به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.
له كه‌شێكی باراناویدا، یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، یاریی نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته‌ی له خولی نایابی عێراقدا له خۆ گرت و یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئاستێكی به‌رز، به گۆڵێكی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار بكا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شدا، ته‌ڵه‌به 2-0 له یانه‌ی دهۆكی برده‌وه، نه‌وتی ناوه‌ڕاستیش 2-0 له دیوانیه‌ی برده‌وه، نه‌وتی به‌سڕه به ئه‌نجامی 2-1 له نه‌وتی میسان و نه‌جه‌فیش 2-1 له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی جه‌ویه و حدوودیش به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له به‌شێكی تری یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شدا، یانه‌ی كاره‌با 2-1 گۆڵ له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه، قاسم و زاخۆ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، هه‌ردوو یانه‌ی زه‌ورا و نه‌وتیش به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، یانه‌ی كه‌ربه‌لاش 1-0 گۆڵ له یانه‌ی سناعه‌ی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش گه‌ڕ، یانه‌ی جه‌وییه به 14 خاڵ له خانه‌ی یه‌كه‌م دێ، یانه‌ی هه‌ولێریش له خانه‌ی 15ـیه به 5 خاڵ.
دوای یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، پیرۆزبایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه “سەرکەوتنی یانەی تۆپی پێ هەولێر پیرۆزە”، ده‌شڵێ: ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 25ی نۆڤمبەری 2022 بە ئێمەش هاوشانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هەواداران و هاندەرانی یانەی تۆپی پێ هەولێر ئامادە بووین و لە کەشێکی باراناویدا کوڕانی هەولێری قەڵا و منارە لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری بە ئەنجامی ( 1- 0) سەرکەوتنیان بەسەر یانەی شوڕتە تۆمار کرد و دڵی جەماوەرەکەیان خۆش کرد.