رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یانه‌یه‌كی به‌ڕازیل ئۆفه‌ری پێشكه‌شی ڕۆناڵدۆ كرد
یه‌كێك له‌و یانانه‌ی به‌شداریی مۆندیالی 2023ی یانه‌كان ده‌كا، ده‌یه‌وێ ڕۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانوستانی له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێ بكا، له كاتێكدا ڕۆناڵدۆ پێش چه‌ند رۆژێك بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی كه پاڵه‌وانی ئه‌مریكای باشووره، جووڵه‌كانی ده‌ست پێ كردووه بۆ ده‌ستخستنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هه‌ر له‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی فلامینگۆ، له‌گه‌ڵ سپۆنسه‌ره‌كانی قسه‌ی ده‌ست پێ كردووه له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ خولی به‌ڕازیل.
رۆژنامه بریتانییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی، ئۆفه‌رێكی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه، كه ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی 3 مانگ بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه به‌شداریی یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ڕۆناڵدۆ كه ئێسته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ده‌كا، ئازاده له‌وه‌ی بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك دوای ئه‌و سێ مانگه‌ی له‌گه‌ڵ فلامینگۆ ده‌بێ، یان به‌رده‌وام بێ تا كۆتایی ساڵی 2023.
سێشه‌ممه‌ی ڕابردو، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد رایگه‌یاند بۆندی ڕۆناڵدۆیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له دوای كێشه و ململانێیه‌كانی نێوان هه‌ردوولاوه بوو، كه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی كۆتاییدا به ته‌وای ده‌ركه‌وتبوو.
ڕۆناڵدۆ له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رانبه‌ر غانا، كه 3-2 گۆڵ پورتوگال بردیه‌وه، له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا، ده‌رده‌كه‌وێ له نێو گیرفانی شۆرته‌كه‌یدا، شتێك ده‌ردێنێ و ده‌یخوا، تا ئێسته كه‌س نازانێ ئه‌و خواردنه چی بووه و ڕۆناڵدۆ خۆشی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و رووه‌وه نه‌داوه.
ئه‌و ڤیدیۆیه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆمێنت و بۆچوونی جۆراوجۆری له‌سه‌ر دراوه. به‌ڵام رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ده‌ڵێ ئه‌وه ته‌واوكه‌رێكی خۆراكیی بچووك بووه و خواردوویه‌تی.
ڕافینا لێدوانێكی ئاگرین له‌باره‌ی نێیماره‌وه ده‌دا
رافینای یاریزان و ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی، دژی هانده‌رانی به‌ڕازیلی، لێدوانێكی ئاگرین له‌باره‌ی نێیماره‌وه ده‌دا.
هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، نیگه‌رانی و تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر نێیمار ده‌ربڕی، كاتێك له یاریی یه‌كه‌می به‌ڕازیل به‌رانبه‌ر سڕبیا، زۆر جار ده‌بینرا كه زیاد له پێویست تۆپی لای خۆی ده‌هێشته‌وه و نماییشی ده‌كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی پێكان.
پشكنینه پزیشكییه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه نێیمار بۆ دوو یاریی داهاتووی به‌ڕازیل له مۆندیال، كه به‌رانبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا و كامیرۆنه، به هۆی ئه‌و پێكانه‌وه داده‌بڕێ، كه دوو یاریی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی تیمه‌كه بۆ قۆناغی دادێ.
رافینیای به‌ڕازیلی، وێنه‌یه‌كی نێیماری له هه‌ژماری خۆی له تۆێ كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام داناوه و نووسیویه‌تی: هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتینی وه‌كوو گه‌وره‌یه‌ك سه‌یری مێسی ده‌كه‌ن، هانده‌رانی پورتوگال وه‌كوو پاشایه‌ك سه‌یری ڕۆناڵدۆ ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هانده‌رانی به‌ڕازیل دڵخۆشن به شكانی ڕانی نێیمار.
ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشلۆنه، نووسیویشیه‌تی: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كاروانی ژیانی نێیمار، ئه‌وه‌یه كه له به‌ڕازیل له دایك بووه، ئه‌و وڵاته، شایانی ئه‌ستێره‌یه‌كی وا و به‌هره‌كه‌ی نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوای پێكانه‌كه‌ی و بینینی هه‌ندێ كۆمێنت، نێیمار، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، خه‌مباریی خۆی بۆ پێكانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: هیچ شتێكم له ژیانمدا به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌رده‌وام هه‌وڵم بۆ خه‌ون و ئامانجه‌كانم داوه، خراپه‌ی كه‌سم نه‌ویستووه و نه‌خواستووه، ته‌نیا یارمه‌تیی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێویستیانه.