هانده‌رانی پورتوگال ترسیان هه‌یه‌ دۆخی كریستیانۆ به‌ خراپ له‌سه‌ر یاریزانه‌كان بشكێته‌وه‌ 

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە رابەرایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتنە قەتەر، پۆرتوگال دوای ئەوەی دواین یاری دۆستانەی بەر لە مۆندیال رووبەرووی نێجیریا بووەوەو یاریەکەی بە چوار گۆڵ بردەوە.

دوو رۆژ بەر لەوەی مۆندیال دەست پێبکات گەشتی قەتەریان کردووه‌ و لە شاری دەوحە دەستیان بە راهێنان كرد، شاندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە هۆتێل سەمیرا دەمێننەوە، لەم شوێنە تەواوی ئەو پێداویستیانە دابین کراون کە هەڵبژاردەکە داوایان کردووە وەک چێشتخانە و مەلەوانگە و هۆڵی وەرزشی تێدا بێت، چەند رۆژێک بەر لەوەی مۆندیال دەستپێبکات، رۆناڵدۆ دیمانەیەکی تایبەت بە کێشەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کرد، لەلایەن یانەکەیەوە سزادراوه‌ و بە ئەگەری زۆر ئەم یاریزانە جارێکی دیکە درێسی مانچێستەر ناپۆشێتەوە، هەوادارانی پۆرتوگال دەترسن ئەم لێدوانانەی رۆناڵدۆ کاریگەری لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مۆندیال هەبێت.

پۆرتوگال لە کۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی غانا. ئۆرگوای و کۆریای باشوور یاری دەکات، س

باشترین ئەنجامی پۆرتوگال پلەی سێیەمی مۆندیالی ١٩٦٦ و پلەی چوارەمی ٢٠٠٦ بووە.

 هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال رووبه‌ڕووی غانا ده‌بێته‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ پرێس كۆنفرانسێك كه‌ له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند ئامانجی خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیاله‌.

كریستیانۆ په‌شیمان نییه‌ له‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یه‌كه‌مین یارییان له‌ مۆندیالی 2022 جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز په‌شیمان نییه‌ له‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی، ده‌شڵێت: من لەژیانمدا هەمیشە پێموایە نموونەییترین کاتەکان ئەو کاتانەن کە خۆم بڕیار دەدەم، بۆیە پێموایە کاتی چاوپێکەوتنەکەم گونجاو بوو، پێویست ناکات بیر لەوە بکەمەوە ئەوانی دیکە چی لەبارەی منەوە دەڵێن، من هەر کاتێک حەز بکەم قسە بکەم قسە دەکەم، یاریزانەکان بە باشی من دەناسن و شارەزای سروشتی منن. دیمانەکەی من هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ نابێت.

كریتسیانۆ گوتیشی: بۆ من جێگای دوودڵی دەبوو ئەگەر لە تەمەنی ٣٧ ساڵی و ٨ مانگیدا پێویستیم بەوە بوایە خۆم بسەلمێنم و توانای خۆم پیشان بدەم، بۆ من چاوەڕواننەکراوە ئەگەر دوای ئەو هەموو کارەی پێشکەشم کردووە و ئەنجامم داوە پیویست بکات هێشتا خۆم بسەلمێنم، بێگومان ساڵ بە ساڵ من هەوڵ دەدەم باشتر بم، ئەم مۆندیالە بۆ من و هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ گرنگە، بەڵام من هەموو دەستکەوتەکانم بەدەستهێناوە و ئەگەر تەنانەت یەک نازناویشم بەدەست نەهێنابایە هێشتا شانازییم بەو کارانەم دەکرد کە لە کاروانی وەرزشیی خۆمدا کردوومن.

كریستیانۆ: راهاتووم به‌رگه‌ی فشاره‌كان بگرم

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ راهاتووه‌ به‌رگه‌ی فشاره‌كان بگرێت، ده‌شڵێت: من پێنجەمین جارە بەشداریی مۆندیال دەکەم، من لەوەتەی لە تەمەنی ١١ ساڵییەوە شارەکەم بەجێهێشتووە راهاتووم بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرم، من لە تەمەنێکی زوودا فێربووم بەرگەی فشارەکان بگرم و لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بم، من هەمیشە وەکو باوکێک و هاوڕێیەک و یاریزانێک بەرپرسیارەتی لەئەستۆ دەگرم و راهاتووم بەوەی فشارم لەسەر بێت و زۆر جار هەوڵمداوە بەرامبەر فشارەکان سەرکەوتوو بم.

كریستیانۆ به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی مۆندیال ده‌ستنیشان ده‌كات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێما بۆ به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: فه‌ره‌نسا، ئارجێنتینا و به‌رازیل به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆندیاله‌ن، هه‌رچه‌نده‌ باسی ئەڵمانیا و ئیسپانیاش دەکرێت، بەڵام ئێمە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەمووانمان سەلماند دەتوانین سوپرایزمان هەبێت بۆ هەمووان و تووشی سەرسوڕمانیان بکەین، ئەگەر پێمبڵێن پۆرتوگاڵ جامی جیهانی بەدەست بهێنێت بەبێ ئەوەی تۆ گۆڵ بکەیت یەکسەر بەبێ دوودڵی رازی دەبم.

كریستیانۆ: ریكۆردكان به‌ دوای من ده‌كه‌ون

كریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بیر له‌ شكاندنی ریكۆرده‌كان ناكاته‌وه‌، ده‌شڵێت: من وەکو هەمیشە گوتومە ریکۆردەکان و ژمارەکان بەدوای مندا دەگەڕێن، من بەدوای ریکۆردەکان و ژمارەکان ناکەوم، شتێکی خۆش دەبێت ئەگەر ریکۆردی ئۆزیبیۆ بۆ تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە مۆندیال بشکێنم. 

كریستیانۆ گوتیشی: زۆر باسی ئەو دیمەنەی من و جواو کانسێلۆ دەکرێت لە راهێنانەکان، فیلێکس بە توندی لە کانسێلۆی دا، منیش چوومە لای کانسێلۆ بۆ ئەوەی ئارامی بکەمەوە و گوتم لەسەر راهێنانەکان بەردەوامبە و گوێ مەدێ، کاتێک تەوقەم لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێزیش کرد پێمگوت فڕۆکەکەت درەنگ کەوتبوو، ئایا بە کەشتی هاتی.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م