قه‌ته‌ر له‌ یه‌كه‌مین رۆژی مۆندیال هه‌مووانی شۆك كرد

ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رێكی كورد به‌ڕێوه‌چوو

قەتەر لە یاریی کردنەوەی مۆندیال جیهانی شۆك كرد، چونكه‌ به‌ سه‌رنجراكێشترین شێوه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ده‌وحه‌ پێشوازی له‌ هانده‌ران كرد، ئه‌و فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 11 ملیار دۆلاری تێدا خه‌رج كرد، زیاتر له‌ 950 هه‌زار ژووری حه‌وانه‌وه‌ی بۆ هانده‌ران ئاماده‌ كردووه‌. به‌ڵام هیچیان به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و تورگه‌یه‌ سه‌رنجراكێش نه‌بوو كه‌ له‌ژێر كورسی هه‌ر هانده‌رێك وه‌كو دیاریی داندرا بوو.

قه‌ته‌ر میسك و سیواكی بۆ هانده‌ران كرده‌ دیاری

له‌ یاریی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022 كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت له‌ نێوان قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر به‌ڕێوه‌چوو، بۆ قه‌ته‌ر توورەگەیەکی بەدیاریی بە هاندەران بەخشی کە کۆمەڵێک دیاریی تیادا بوو لەنێویاندا میسک و سیواکی تێدابوو.

جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر توره‌گه‌یه‌ك درێسێکی بە واژووی شێخ حەمەد بن خەلیفەی دووه‌می تێدا بوو له‌گه‌ڵ لۆگۆیه‌كی مۆندیال.

ئه‌م مۆندیاله ته‌نیا بۆ قه‌ته‌رییه‌كان جێگه‌ی شانازی نییه‌، به‌ڵكو زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئومه‌تی ئیسلامی شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن.

شێخ تەمیم بن حه‌مه‌دی دووه‌م له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022 گوتی: ئێمە ئێمە پێشوازیی لە هەموو جیهان دەکەین و پارێزگاریش له‌ بیروباوه‌ڕ و كلتووری خۆمان ده‌كه‌ین و رێز له‌ هه‌موو بیروڕا جیاوازه‌كانی دیكه‌ی جیهانیش ده‌گرین.

نوێنه‌رێكی كورد بانگهێشتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال كرابوو

له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر سه‌رۆكی چه‌ندان وڵاتی دوونیا ئاماده‌بوون، له‌ پاڵ میوانه‌كان، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه‌ كورده‌كه‌ی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشت كرابوو، به‌مه‌ش عه‌بدوالخالق مه‌سعوود بووه‌ یه‌كه‌مین كه‌سایه‌تی كورد كه‌ به‌ داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بانگهێشتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال بكرێت.

یه‌كه‌مجاره‌ مۆندیال له‌ وڵاتێكی موسڵمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یەکەمجارە مۆندیال لە وڵاتێکی موسڵمان بەڕێوە دەچێت، قەتەر پێداگیری لەسەر پارێزگاریکردن لەسەر بیروباوەڕ و پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام دەکات، تەنانەت لە هەندێک کاتدا دەیەوێت ئاینی ئیسلام بە هاندەرانی مۆندیال بناسێنێت.

قەتەر لە ناوچەی هاندەران لە فان فێستیڤاڵ بە بڕیارێک لەکاتی بانگەکان گۆرانی و ئاهەنگەکان بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەوەستێنێت تاکو بانگدان کۆتایی دێت، وەکو رێزێک بۆ بانگدان کە یەکێکە لە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام.

لەلایەکی دیکەوە لە زۆربەی هۆتێلەکاندا، زانیاری تایبەت و گشتگیری لەبارەی ئایینی ئیسلامەوە دابین کردووە بۆ ئەوەی گەشتیاران و هاندەران زانیارییان لەبارەی ئیسلامەوە دەست بکەوێت، تەنانەت لە بەشێکی هۆتێلەکاندا بارکۆدێک هەیە کە بە زۆربەی زمانە جیاوازەکانی جیهان زانیاری لەبارەی ئایینی ئیسلامەوە تیادا دەست دەکەوێت.

قەتەر دوای گفتوگۆیەکی زۆر دواجار فیفای رازیکرد خواردنەوە کحولییەکان قەدەخە بکات و لەکاتی مۆندیالدا وەکو پێشتر تەنیا لە چەند شوێنێکی تایبەت و بە رێنمایی تایبەتەوە هاندەران دەتوانن خواردنەوە کحولییەکان بخۆنەوە.

گەرچی پێش مۆندیال هەڵمەتێکی گەورە لەلایەن پشتیوانانی هاوڕەگەزخوازانەوە لەدژی قەتەر دەستیپێکرد بەڵام تا ئێستا قەتەر سوورە لەسەر ئەوەی رێگا لە زەقکردنەوەی هاوڕەگەزخوازان بگرێت، تەنانەت شاندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت کە سیمبولی هاوڕەگەزخوازانی لەسەر بوو چووە عومان، قەتەر نەیهێشت بەو فڕۆکەیە گەشتی دەوحە بکەن و ئەڵمانییەکانی ناچارکرد بە فڕۆکەیەکی دیکە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال بچنە قەتەر.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا عەرەبییەکان، قەتەر دەیەوێت لە رێگای مۆندیالەوە رووێکی دیکەی ئیسلام بە دونیا پیشان بدات و دکتۆر زاکیر نایک بانگخوازی بەناوبانگی هیدنی گەرچی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوولەوە داواکراوە کەچی ئێستا لە قەتەرە و بە درێژایی مۆندیال کۆڕ و سیمیناری جیاوازی دەبێت.