سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پاڵەوانیەتی جۆدۆی یانەکانی هەولێر لەسەر ئاستی بەچکە شێروان ئەنجامدرا

لەهەولێر پاڵەوانیەتی جۆدۆی یانەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، پاڵەوانیەتیەکە تایبەت بوو بە یاریزانانی ئاستی بەچکە شێران و شەش یانە هەولێر و دەوروەبەری کە زیاتر لە ٣٥ یاریزان بوون، بەشدارییان کرد بوو، لەماوەی یەک ڕۆژدا کۆتایی بە پاڵەوانیەتیەکە هات و یانەی جیهان پلەی یەکەمی بەدستهێنا و بڕیاریشە کە پاڵەوانیەتیە ئاستەکانی تریش ئەنجام بدرێت.

فیدراسیۆنی جۆدۆی کوردستان لقی هەولێر سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکەی دەکرد کە هەریەک لە یانەکانی، لەیانەکانی (ئاسۆ، ئاڕاڕات، جیهان، خەبات، قەڵای تورکمان، برایەتی) بەشدارییان کرد بوو، دەربارەی کردنەوەی پاڵەوانیەتیەک موحسین حسن سەرۆکی فیدراسیۆنی جۆدۆی کوردستان لقی هەولێر ڕایگەیاند: ئامانجمان لەکردنەوەی ئەم پاڵەوانەتیە ناساندنی زیاتر یاری جۆدۆیە و لەگەڵ یەکتری ساڵانێکە چەندین یاریزان ئامادەکاری دەکەن و بۆ بگەنە ئاستێکی بەرز بۆداهاتوو لەپاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی کوردستان بەشداریان پێ بکەین، خۆشبەختانە چەندین یاریزانی باشمان هەیە لەئاستی پێشکەووتوان لەیانەکانی کورستان و داهاتوویەکی گەشیان هەیە.

دوای تەواوبونی یاریەکانیش ئەنجامی پاڵەوانەتیەکە بەم شێوەیەبوو یانەی جیهان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا یانەی ئاسۆ پلەی دووەم یانەی قەلای تورکمان پلەی سێەمی بەدەستهێنا، بڕیاریش وایە لقی هەولێری جۆدۆ لەئەنجامدانی کارو چالاکیەکانی بەردەوام بێت و لەسەر ئاستەکانی تەمەن پاڵەوانیەتی تر بکاتەوە.