لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لە وەرزی ئەم ساڵ یانەی وەرزشی برادۆست لە نێو هاندەرانی خۆی، میوانداریی یانەی بروسکی کرد لە یاریگای یانەی باوە گوڕ گوڕ و توانی یەکەم سەرکەوتنی خولەکە تۆمار بکات .
له گهڕی یەکەمی یارییەکانی خولی پلهیهكی كوردستان، یەکەم ڕۆژ پێنج یاری لهسەر ئاستی کوردستان بەڕێوە چوو لە نێوان 10 یانەی پلە یەکی کوردستان، یانەی وەرزشی برادۆست توانی یەکەم سەرکەوتنی دەستپێکی خولی یانە پلە یەکەکان تۆمار بکات و به ئهنجامی 4-2 گۆڵ یارییەکەی له یانەی وەرزشی بروسک بردەوه و 3 خاڵی یەکەمی بهدهست هێنا.