سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان: (شێروانه‌ 2 ـ 1 ئارارات)، (زاخۆ 2 ـ 0 چوارقورنه‌)، (هه‌ندرێن 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان).
  • یانه‌ی شێروانه‌ چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب كوردستان تۆمار كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌كانی چوارقورنه‌ و ئارارات تووشی یه‌كه‌مین شكست بوون له‌م وه‌رزه‌.
  • لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا: هه‌ست به‌ لێکچوونێکی زۆر لە نێوان ئەم پێکهاتەیەی ئێستای ئارجێنتینا و پێکهاتەی مۆندیالی 2014 ده‌كه‌م، پێموایە زۆر هاوشێوەن، زۆر گرنگە لە پێکهاتە و هێزی دەروونی باش و ئامادەبین.
  • لیۆنێل مێسی: پێموایە فێربووم کە چۆن بەباشی دەست بە مۆندیال بکەم و یاریی یەکەم ببەمەوە، پێموایە ئەوە شتێکی زۆر پێویستە و لە تەواوی پاڵەوانییەتیەکە سووودی بۆ ئێمە دەبێت، کاتێک بۆ یەکەمجار بەشداریم لە مۆندیال کرد زۆر بچووک بووم، زۆر چێژم لەو پاڵەوانییەتیە بینی، ئەوکاتە بۆم روون بووەوە کە گرنگترین شت ئەوەیە کە بەهێز بیت و بە کۆمەڵ یاریی بکەیت، ئەمە رێگەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەت و ناسناوەکە ببەیتەوە.
  • لیۆنێل مێسی: هیوایەکی زۆرمان له‌ مۆندیال هه‌یه‌، ده‌شزانن کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، زۆربه‌باشی له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ئەم مۆندیالە زۆر قوڕسە و هەر وردەکارییەک رەنگە لە پاڵەوانیەتیەکە دوورت بخاتەوە، چونکە سەرجەم هەڵبژاردەکان بەهێزن، له‌ ئێستاوه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ له‌ قۆناخی 16ـی مۆندیال رووبه‌ڕووی كام هه‌ڵبژارده‌ ده‌بینه‌وه‌، بێگومان هه‌یه‌، ئێمه‌ ته‌نیا بیر له‌ یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال ده‌كه‌ینه‌وه‌ نه‌ك قۆناخی داهاتوو.
  • فیفا سێ خانمە ناوبژیوان بۆ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر دەستنیشان كردووه‌، پێكهاتوون له‌ ستیفانی فراباری فەرەنسی، سالیما موکاسنجای رواندایی و یوشیمی یاماشیتای ژاپۆنی، لەگەڵ سێ ناوبژیوانی دیکەی یاریدەدەر بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی مۆندیالی 2022 دیاریكراون.
  • فیفا بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی 2022 تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی بەکار دەهێنرێت، ئەم تەکنەلۆژیایە ناوبژیوانان بە وردی لە بوونی حاڵەتی ئۆفساید ئاگادار دەکاتەوە.
  • فیفا چەند یاسایەکی بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر هەموار کردووەتەوە و بڕیاریداوە بە شێوەیەکی کۆتایی پێنج گۆڕانکاریی لە یارییەکاندا بکرێت، هەروەها یاسای گۆڕانکاری یاریزانان لە سێ كاتی جیاوازدا بەردەوام دەبێت.
  • لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی: زۆر دڵته‌نگ بووم كاتێك كارگێری بارسێلۆنا به‌ منیان گوت ئیتر تۆ پیر بوویت و ناتوانیت له‌وه‌ زیاتر ئاستێكی به‌رز بۆ بارسێلۆنا پێشكه‌ش بكه‌یت.