سەرچاوەیەکی نزیک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، یەکێک لەو جامانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا به‌ده‌ستی هێناوه، دیار نه‌ماوه و لە گەنجینەکانی فیدراسیۆنەکەدا دزراوه.
نووسینگه‌ی راگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەوڵیان داوه مۆزەخانەیەک بۆ جام و ده‌ستكه‌وته‌كانی تۆپی پێی عێراق دابمەزرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی خەڵات و قەڵغان و جامه‌كانی تیپه نیشتمانییه‌كانی تۆپی پێی عێراقی تێدا دابنرێت، به‌ڵام ئێسته یه‌كێك له جامه گرنگه‌كان دیار نییه و پێده‌چێت دزرا بێت.
سەرچاوەیه‌ك له فیدراسیۆنی عێراق به پێگه‌ی كووڕهی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه، جامی پاڵەوانیەتیی ئاسیای ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان، کە لە ساڵی 2014 لە لایەن عێراقەوە به‌ده‌ست هێنراوه، لە خەزێنەی فیدراسیۆنهكهدا نه‌ماوه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه حاڵەتی نەمانی جام و خه‌ڵاته‌كان له عێراق رووده‌دات، پێشتریش جامی ئاسیای ساڵی 2007، كه عێراق به‌ده‌ستی هێنا و گه‌وره‌ترین نازناوی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه، بۆ ماوەی 5 ساڵ ون بوو، دواتر دۆزرایەوە.