ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا، ریال مه‌درید به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ، كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی بۆ هه‌شته‌مین یاریی له‌م وه‌رزه له پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید داده‌بڕێت.
كه‌ریم بێنزێما بۆ دووه‌مین رۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌كردووه، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی دوێنێ رایگه‌یاند كه‌ریم بێنزێما هه‌ست به ناره‌حه‌تی ده‌كات و پشوومان پێداوه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان نا‌بێـت.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپاینا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه‌ریم بێنزێما تووشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی بووه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی كه‌ریم بێنزێما ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌وادارانی فه‌ره‌نسا به ده‌ردی پۆگبا، كانتی و ڤاران بچێت و مه‌ترسی بخرێته سه‌ر به‌شداریكردنی له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌شێك له ئه‌ستێره‌كان بیانوو ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی ئه‌و دوو یارییه‌ی پێش مۆندیال نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێكان نه‌بن، یه‌كێك له‌وانه كه‌ریم بێنزێمایه.
له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما په‌یوه‌ندی به مۆندیال نییه، پزیشكه‌كان پێشنیاریان كردووه یاریی نه‌كات، ئێمه‌ش یاریزانی دیكه‌ی وه‌كو رۆدریگۆ، ڤینسیۆس و ڤاڵڤێردیمان هه‌یه ده‌توانین سوودیان لێ وه‌ربگرین.
ئانچیلۆتی پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ گوتیشی: ئێمه ده‌رگای بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانانمان داخستووه، هیچ یاریزانێك ناگوازینه‌وه و هیچ یاریزانێكیش نافرۆشین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریزانێك داوای رۆیشتن بكات گوێی لێ ده‌گرین.
ئانچیلۆتی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر ئاستی رۆدریگۆی به‌رازیلی بگاته ئاستی رۆناڵدۆی دیارده ئه‌وا پێویسته په‌یكه‌ر بۆ رۆدریگۆ دروست بكه‌ن، ده‌شڵێت: پێموایه رۆناڵدۆ به‌ختی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا رۆدریگۆ زه‌مینه‌یه‌كی باشتری بۆ ره‌خساوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له تواناكانی تۆنی كرووسی ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی رابردوو كارتی سووری وه‌رگرت، هه‌روه‌ها رۆدیگێری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانیش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ ناكات.