هێمن مەهدی پاڵەوانی تایکواندۆ بەشداری خولێکی ماستەری جیهانی دەکات

پاڵەوانی کوردی یاری تایکواندۆ هێمن مەهدی، دوای بەشداریکردنی لە خولێکی ڕاهێنەرایەتی و بەدەستهێنانی پلەیەکی باش لە وڵاتی کۆریا، ئەمجارە لە وڵاتی ئەمریکا بەشداری خولی ڕاهێنەرایەتی ماستەرە نێودەوڵەتیەکان دەکات، کە لە ویلایەتی شیکاگۆ بەڕێوەدەچێت.

ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

دەربارەی بەشداریکردن لەو خولە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر هێمن مەهدی بەمجۆرە قسەی کرد و گووتی: بانگهێشتنامەی فەرمی لە وڵاتی ئەمریکا بەدەستگەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە خولی ماستەرەکان کە خولێكی جیهانی یاری تایکواندۆیە، خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، فیدراسیۆنی تایکواندۆی جیهانی سەرپەرشتی خولەکە دەکات، من وەکو کوردێک و عێڕاقیەک یەکەم کەس دەبم بەشداری ئەو خولە دەکەم، خولەکە لە بواری ڕاهێنەرایەتی و خولی ناوبژیوانی یاری تایکواندۆ دەبێت.

ئەو پاڵەوانە کوردەکە کە سێ میدالیای زێڕی وەک پاڵەوانی جیهان لەیاری کیۆکپا هەیە واتا شکاندنی کاشی ماوەیەک بەر لە ئێستە لە وڵاتی کۆریایش بەشداری خولی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی کرد و کە تایبەتە بەو کەسانەی کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە تاقیکردنەوەی پشتێنی ڕەشی نێودەوڵەتی دەکەن، وەکو پسپۆڕی ئەو یارییە لە فیدراسیۆنی تایکواندۆی جیهانی.

گرنگترین دەسکەوتە وەرزشیەکانی ئەو پاڵەوانە کوردە بریتین:

 ١- بەدەستهێنانی دوو میدالیای زێر لە پاڵەوانیەتی جیهان لە وڵاتی کۆریا.

٢- بەدەستهێنانی میدالیای زێر وەک پاڵەوانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٩

٣- پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە لەیاری پۆمسی ساڵی ٢٠٢٠

٤- پلەی دووەمی پاڵەوانیەتی پۆمسی لە وڵاتی مەغریب ساڵی ٢٠٢٠

٥- ساڵی ٢٠١٥ بۆتە ڕاهێنەری پلە سێی جیهانی لەناوەندی تایکواندۆی جیهانی لە وڵاتی کۆریا

٦- بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە لە لەناوندی تایکواندۆی جیهانی ساڵی ٢٠٠٩

تایکواندۆ یەکێکە لەیارییەکانی هونەری جەنگی و لە سێ بەش پێکهاتووە، کیۆکپا واتا شکاندی کاشی، پۆمسی بریتیە لەچەنە جوڵەیەکی ئەو یارییە و یاریزانەکە بە تەنیا ئەنجامی دەدات، هەروەها بەشی سێیەمی یاری تایکواندۆ بریتیە لە کیۆرۆکیە کە دوو کەس بەیەکەوە لە یەکتری دەدەن.

ھەواڵی زیاتر