بارزان ئه‌كره‌م نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی هه‌ولێر، له به‌رتووكێكی به ناونیشانی “تاڵ و شیرینی ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزشی كوردستان”، له نێو ئه‌م په‌رتوكه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له زاری سه‌فین كانه‌بی یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه، چه‌ندان رووداوی دیكه‌ی ده‌گمه‌نی وه‌رزشوانانی كورد له نێو ئه‌م په‌رتوكه باس كراوه.
فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری بۆ چی هه‌ژمارێكی بانكی كردبووه‌وه.
سه‌فین كانه‌بی كه پێشتر وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر و كارگێری بۆ چه‌ندان ساڵ له یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ربورده‌ی چیرۆكێكی شاراوه ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت: ماوه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ فره‌نسۆ هه‌ریری بووم، رۆژێكیان بانگی كردم وتی، بڕۆ ژماره‌یه‌كی بانكی له بانكی ره‌شید بكه‌وه، هه‌موو مانگێك ئه‌و پاره‌یه‌ی له خانه‌نشینی وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ریده‌گرم بۆم له‌سه‌ر ئه‌و ژماره بانكییه دابنێ.
سه‌فین كانه‌بی له‌مباره‌یه‌وه زیاتر ده‌ڵێت: مووچه‌ی هه‌موو مانگێكی فره‌نسۆم ده‌ربرده بانك، پاره‌كه گه‌یشته نزیكه‌ی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دیناری سویسری ئه‌وكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تیرۆكردنه‌كه‌ی به‌سه‌رداهات و ته‌نها منیش ده‌مزانی ئه‌و پاره له‌وێ هه‌یه.
سێ مانگ به‌سه‌ر رووداوی تیرۆكردنی فه‌رنسۆ هه‌ریری تێده‌په‌ڕێت، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌وێـته قۆناغی داڕمانی دارایی و نه‌بوونی پاره، دۆخه‌كه به‌جۆرێك خراپ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تیش ناتوانێت یارمه‌تیان بدات، سه‌فین له‌وكاته ته‌نها بیری بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌چێت، كه به‌كاریبهێنن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، بۆیه په‌یوه‌ندی به فه‌وزی هه‌ریری كوڕی كۆچكردوو ده‌كه‌ن، تا وه‌ك میراتگرێك بڕێك له‌و پاره بۆ هه‌ولێر خه‌رج بكات، به‌ڵام فه‌وزی ده‌ڵێته سه‌فین من ئه‌و بڕه پاره‌یم نییه تا بیده‌م به ئێوه، سه‌فینیش ئه‌و ژماره بانكییه بۆ فه‌وزی ئاشكرا ده‌كات، كه به ناوی باوكییه‌وه له‌و شوێنه هه‌یه، فه‌وزی به سه‌فین ده‌ڵێت: تا ئێواره چاوه‌ڕێم بكه وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، ئێواره زه‌نگی نۆڕماڵه‌كه‌ی سه‌فین لێده‌دات و فه‌وزی پێیده‌ڵێت فاكسێكم بۆ كردووی برۆ له سه‌نته‌ری سه‌فین وه‌ریبگره‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌چێت وه‌ریده‌گرێته‌وه، فه‌وزی وه‌ك ئه‌وه‌ی گیانی به‌خشین و خۆشه‌و‌یستی بۆ هه‌ولێر له ناخیان چاندرابێت، وه‌ك باوكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه ده‌نووسێت و داوا ده‌كات بڕی 100000، سه‌د هه‌زاری سویسڕی له‌و پاره‌یه‌ی بانك بۆ هه‌ولێر خه‌رج بكرێت.
سه‌فین وه‌كو خۆی ده‌ڵێت كاتێك ئه‌م وه‌ڵامه‌ی فه‌وزی گوێ لێ ده‌بێت ئه‌و شه‌وه خه‌ریك بوو له خۆشیان باڵبگرێـت، چونكه هه‌ولێر به‌و بڕه پاره‌یه له قه‌یران رزگاری ده‌بوو.
به‌یانی سه‌فین و 3 له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ولێر، كه سه‌لام حوسێن و فاروق سه‌ید حه‌سه‌ن و سامی سه‌عید ده‌بن، هه‌ر سێكیشیان له ژیاندا نه‌ماون، نووسراوه‌كه ده‌به‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و رێكاره‌كانی ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌چنه لای به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ره‌شید، به‌ڵام ئه‌وان له‌وێ تووشی شۆك ده‌بن و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێیاننه‌ده‌كرد روویدا، به‌ڕێوه‌به‌ری بانك پێیانده‌ڵێت: نه فه‌وزی و نه ئێوه و نه كه‌س ناتوانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستكاری بكات، چونكه فره‌نسۆ به‌ر له‌وه‌ی تیرۆر بكرێت خۆی هاتووه و وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی نووسیه‌وه، ئێسته دۆسیه‌كه‌ی ده‌هێنم و به چاوی خۆتان بیبینن چی تێدا نووسرا، دۆسیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و له كاغه‌زێكی ره‌نگ په‌مه‌یی به قه‌ڵه‌مێكی ره‌نگ شین له‌سه‌ری نووسراوه: دوای مردنم هه‌موو ئه‌و پاره‌ی ناو ئه‌و ژماره بانكییه، هه‌رچه‌ندێك بوو دوای مردنم بۆ یانه‌ی هه‌ولێر خه‌رج بكه‌ن، ئه‌و پاره موڵكی یانه‌ی هه‌ولێره، له‌وكاته‌دا سه‌فین و ئه‌و 3 ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر تووشی سه‌رسوڕمانی و شۆك ده‌بن و له‌خۆشیان فرمێسك و گریانیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسۆ چۆن به زیندووی یانه‌ی هه‌ولێری خۆشویستووه، ته‌نانه‌ت حسابی دوای مردنه‌كه‌شی كردووه، كه چۆن یارمه‌تی هه‌ولێر بدات.
یاریگه‌ی هه‌ولێری درووستكرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره له حكومه‌ت وه‌ربگرێت
له نێو په‌رتوكه‌كه‌ی بارزان ئه‌كره‌م، چیرۆكی دروستكردنی یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو ده‌كرێته‌وه و كه تێیدا باسی هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری كردووه بۆ دروستكردنی یاریگه‌یه‌كی مۆدێرن له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
فره‌نسۆ هه‌ریری، ئه‌و وه‌رزشوان و پارێزگاره‌ی خه‌می گه‌وره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشی كوردستان و هه‌ولێر بوو، بڕیاریدا یاریگه‌ی هه‌ولێر بكاته جوانترین یاریگه‌ی ئه‌وكاتی عێراق، به‌ڵام كێشه‌ی پاره‌ی هه‌بوو، كه‌چی به پلانێكی تایبه‌ت پاره‌ی ده‌ستكه‌وت و یاریگه قه‌شه‌نگه‌كه‌ی هه‌ولێری درووستكرد.
فره‌نسۆ له 1937 له دایك ده‌بێت، هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی به وه‌رزش كردووه، ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نێك به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكات، یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر كردووه، به‌ڵام به هۆی په‌یوه‌ندیكردنی به شۆرش، خه‌ونی یاریكردن و به‌رده‌وامبوونی له وه‌رزش له ناو ده‌چێت، ئه‌و ئاره‌زووه گه‌وره‌یه‌ی ده‌كاته قووربانی خاك و نیشتیمانی كوردستان، له شۆڕشیش به‌هۆی زیره‌كی ئازایه‌تییه‌كه‌یه‌وه پله سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و متامانه‌ی زیاتری ته‌واوی خه‌ڵك به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ئه‌وكاته‌ی شۆڕش سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان ته‌مه‌نی لاویه‌تی له‌ده‌ستداوه و توانای یاریكردنی نه‌ماوه، به‌ڵام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به جۆرێكیتر وه‌رزش بكات و وه‌رزشوانبێت، كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر له ساڵی 1996، فه‌ره‌نسۆ ئه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت تا كارێكی گه‌وره بۆ وه‌رزشوانانی هه‌ولێری پایته‌خت بكات، هه‌ر له‌وكاته‌دا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه یاریگه‌كه‌ی هه‌ولێر بگۆڕێت و به‌شێویه‌كی مۆدێرن رێكیبخاته‌وه، به‌ڵام نه‌یده‌وه‌یست ئه‌م بارگرانیه بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، چونكه دۆخی دارایی خه‌ڵك و حكوومه‌ت ئه‌وكات با ش نه‌بوو، بۆیه رێگایه‌كی تازه ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی كه بۆ گه‌شت ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و گه‌شتی وڵاتانیان ده‌كرد، پێویستیان به پشتگیری پارێزگار هه‌بوو، بۆیه بڕیاری ده‌ركرد، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت گه‌شت بكات كورد نه‌بێت ده‌بێت بڕی 1000 دیناری سویسری ئه‌وكات بداته پارێزگا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه كوردبا 500 دیناری ده‌دا، دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت و خه‌زێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه دروستكرد، ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه و جوانكردنی یاریگه‌ی هه‌ولێر كرد، ورده ورده پاره‌كه‌ی له دروستكردن و جوانكردنی یاریگه‌كه خه‌رج ده‌كرد، ته‌نانه‌ت جارێكیان سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی بڕی 500 هه‌زاری سویسڕی پێده‌دا تا خانوێك بۆ خۆی دروستبكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو پاره‌كه‌ی له دروستكردنی یاریگه‌ی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كات، دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم لێی ده‌پرسێته‌وه كه خانووه‌كه‌ی ته‌واوكردووه، ئه‌ویش ده‌ڵیت هه‌موویم له یاریگه‌دا، ئه‌وێ ماڵی منه، هه‌موو رۆژیك خۆی سه‌ردانی كاره‌كانی دروستكردنی یاریگه‌كه‌ی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریانگرتبوو دیناری ئاسنی ئه‌وكاتی تێدا بوو، راسته‌وخۆ ده‌یهێنا به‌سه‌ر وه‌ستاو كرێكاره‌كانی یاریگه دابه‌شی ده‌كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا جوانترین یاریگه‌ی درووستكرد، ته‌نانه‌ت بووه هه‌وێنی دروستبووی یاریگه‌ی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
فره‌نسۆ پارێزگاری هه‌ولێر بوو به‌ڵام رۆژانه پێش یاریزانه‌كان ده‌چووه مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر
فه‌رنسۆ، كاتێك پارێزگاری هه‌ولێر بوو، رۆژانه خۆی پێش یاریزانه‌كان ده‌چووه مه‌شق و راهێنانه‌كان، حه‌زی ده‌كرد هه‌ولێر بگاته لوتكه له وه‌رزشدا، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی یانه و یاریزانه‌كان بوو، ئه‌و به‌شێویه‌ك له نزیكه‌وه تێكه‌ڵی یاریزانه‌كان ببوو، ده‌یزانی كێشه و گرفته تایبه‌تییه‌كانیشیان چییه، رۆژێكیان یاریزانێكی یانه‌كه خه‌ریكی ناوماڵ دانان و شت كڕین ده‌بێت، كه تازه خانووی خۆی كڕیبوو، فره‌نسۆ پێیزانیبوو، كه دۆخی دارایی باش نییه، بۆیه به دوای ناردبوو، له دیوانی خۆی ژووره بچووكه‌كه‌ی ده‌ستی له گیرفانی نابوو، 400 دۆڵاری پێده‌بێت، ده‌ڵێت من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م له ئێسته‌دا له گیرفانه و هه‌یه نیوه‌ی بۆ تۆ نیوه‌ی بۆ من، بڕۆ به‌و پاره‌یه ناو ماڵه‌كه‌ی خۆت دانێ، بۆیه ئه‌وكاته‌ی دونیای جێده‌هێڵێت، نه موڵكێك و نه ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی نییه.
راسته له ئاینی كاسۆلیكی بوو، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی مسقاڵێك بیری له ئاین و جیاوازی ره‌گه‌ز نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی لێیه‌وه نزیك بوون، باسی خێر و چاكه‌كانی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت، جا له هه‌ر شوێنێك بایه به‌سه‌ر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌شی ده‌كرد، دوای راپه‌ڕین خه‌ڵكانێكی زۆر به هۆی دۆخی خراپی دارایی كوردستانیان جێده‌هێشت، ئه‌و خێزان و منداڵه‌كانیشی له وڵاتی به‌ریتانیابوو، به‌ڵام كه‌مترینجار سه‌ردانی كردوون، چونكه هه‌میشه ده‌یگوت ئێره نیشتیمانی منه و پێویستی پێمه، جارێكیان به سه‌ردان بۆ لای خێزانه‌كه‌ی ده‌چێته به‌ریتانیا، ئێواره‌كه‌ی له كاتی نانخواردن، ده‌ڵێت ئێوه ده‌زانن من دوو كوڕی دیكه‌م هه‌یه، ئه‌وانیش به سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌ڵێن كێینه، ده‌ڵێت: محه‌مه‌د خۆشناو و پشتیوان شه‌بیب، دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێرن.
سه‌رده‌می پاریزگاریبوونی فه‌ره‌نسۆ بۆ وره‌زشوانان باشترین سه‌رده‌م بووه، چونكه هیچ به‌رپرسێك و ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ئه‌و شاره هێنده‌ی یاریزانه‌كان رێزیان لای ئه‌و لێنه‌گیراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر له وه‌رزی 1998-1999 بۆ نایاب سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر یاریزانێك به پارچه زه‌وییه‌ك خه‌ڵات ده‌كات، كه ئه‌وكات كڕینی زه‌وی له هه‌ولێر له هه‌موو شتێك زه‌حمه‌تربوو، به‌ڵام ئه‌و له باشترین شوێنی هه‌ولێر ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێدان، جا ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كری ناوه‌ڕاستكاری هه‌ولێر، 29 مه‌تر كه‌م ده‌كات، ده‌چێته لای پارێزگار و ده‌ڵێت ده‌بێت له شاره‌وانی بیكڕمه‌وه، ئه‌و خۆی ئه‌و 29 مه‌تره‌ش بۆ ئه‌بوبه‌كر ده‌كڕێته‌وه.