* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: چێڵسی ـ ئارسێناڵ 15:00، ساوسامتن ـ نیوكاسڵ یونایتد 17:00، وێستهام ـ كریستاڵ پاڵاس 17:00، ئاستۆن ڤیلا ـ مانچێسته‌ر یونایتد 17:00، تۆتێنهام ـ لیڤه‌رپوول 19:30.
* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لالیگا: ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ ئیسپانیۆل 16:00، ریال سوسیداد ـ ڤالێنسیا 18:15، ڤیاریال ـ ریال مایۆركا 20:30، ریال بێتیس ـ سێڤییا 23:00.
* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا: بۆلۆنیا ـ تۆرینۆ 14:30، مونزا ـ هێلاس ڤیرۆنا 17:00، سامپدۆریا ـ فیۆرێنتینا 17:00، رۆما ـ لازیۆ 20:00، یوڤێنتۆس ـ ئینته‌ر میلان 22:45.
* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن): لۆریان ـ پاریس سانجێرمان) 15:00، نیس ـ ستاد بریست 17:00، كلیرمون فوت ـ مۆنپلییه 17:00.
* لیۆنێل مێسی له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه و به‌شداریی مه‌شقه‌كانی دوێنێی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نه‌كردووه و ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سانجێرمان و لۆریان بكات.
* رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا: مێسی له مێژه ئه‌و پێكانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یدركاندووه و ئێستاش ده‌سته‌ی پزیشكی پاریس سانجێرمان پێیانوایه مێسی ئازاری هه‌یه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی هیچ مه‌ترسیدار نییه.
* رۆژنامه‌ی لۆ پارزیانی فه‌ره‌نسی: مێسی داوای له راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان كردووه له دوایین یاریی یانه‌كه‌ی پێش مۆندیال به‌شداریی نه‌كات، چونكه ترسی له پێكان و به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌یه.
* پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی: ئه‌م وه‌رزه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، تۆتێنهام، نیوكاسڵ، مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ ده‌كه‌ن.
* پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی: حه‌ز ناكه‌م هالاند به‌رده‌وام گۆڵی زۆر بكات، چونكه هه‌ر كاتێك له یارییه‌ك 3 گۆڵ بكات هه‌مووان باسی ده‌كه‌ن و چاوی تێده‌بڕن.
* رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا: كارگێری یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌یانه‌وێت پێش هاتنی مۆندیالی 2022، گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی لاوی پورتوگالی رافاییل لیاو درێژ بكه‌نه‌وه، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه له ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز، نرخی ئه‌و یاریزانه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بفڕێت.
* جۆلیان لۆپێتیغی راهێنه‌ری ئیسپانی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و سێڤییا به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ولڤرهامتنی ئینگلیزی.
* رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دیاریكرا.
* گابیگۆڵ یاریزانی یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی: ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین یانه‌ی تۆپی پێی جیهانه، مێژووی ئه‌و یانه‌یه زۆر باوه‌ڕپێنه‌كراوه.
* یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا داوای به‌رگریكاری عێراقی یانه‌ی هاماربای سویدی (موهه‌ند جعاز) ده‌كات.
* موعته‌ز هۆساوی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه: له یه‌كه‌مین یارییمان له مۆندیالی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا راگرتنی لیۆنێل مێسی قورسترین ئه‌ركی ژیانم ده‌بێت، پێویسته دایك و باوكم نزای خێرم بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌ركه سه‌خته سه‌ركه‌وتووبم.
* رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا: یانه‌ی میدلزبره‌ی ئینگلیزی داوای زیدان ئیقبالی ناوه‌راستكاری عێراقی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن.
* بێن چێلوێل ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌شداریی له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر بكات.