رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
سعوودیه چۆن مه‌ترسیی مێسیی كه‌م ده‌كاته‌وه؟
رۆژی سێشه‌ممه 22/11/2022، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و سعوودییه له مۆندیالی 2022 رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له گرووپی سێیه‌من.
هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه ده‌یه‌وێ یاریگه له‌به‌رده‌م مێسی و هاوه‌ڵانیدا دابخات، تۆپیش دوا بخا و گۆڵپارێز له‌وه‌دا ڕۆڵ ببینێ، ئه‌مه‌ش به رای سعوودییه‌كان كارێكی ئاساییه و پێیان وایه رووبه‌رووی تیپێكی به‌هێز ده‌بنه‌وه و مافی خۆیانه به‌و جۆره یاری بكه‌ن.
تین هاگ، جێگره‌وه بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌دۆزێته‌وه
تین هاگ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، جێگره‌وه بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ده‌دۆزێته‌وه، كه ده‌یه‌وێ ریزه‌كانی یانه‌كه به‌جێ بهێڵێ.
مێدیای ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی بڵاویان كرده‌وه، كه ئیریك تین هاگ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دیاری كردووه، كه یاریزانێكی ئه‌فریقییه.
گرێبه‌ستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له هاوینی دادێ ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه جێ بهێڵێ و نه‌گاته هاوین، بۆیه یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌یه‌وێ له ئێسته‌وه جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه.
لهبارێكدا ڕۆناڵدۆ بۆندێكی گونجاوی بۆ بچێ، ریزه‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ، به تایبه‌ت كه به‌م دواییه نێوانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه گرژیی تێ كه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانی و مێدیا فووتی فه‌ره‌نسی بڵاوی كرده‌وه، كه مانچسته‌ر یونایتد، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئیریك مه‌كسیم چۆبۆ مۆتینگ، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، وه‌كوو جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانیه‌وه.
بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆتایی وه‌رزدا ته‌واو ده‌بێ، بۆیه ده‌یانه‌وێ به بۆندێكی فری بیبه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه.
مۆتینگ یاریزانێكی سه‌ره‌كی نییه له ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ڵام هه‌ر كاتێك به‌شدار بێ، ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كا.
مۆتینگ ئه‌م وه‌رزه 8 گۆڵی له 13 یاریدا تۆمار كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 615 خولهك یاری كردووه، له چامپیۆنس لیگیش گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر میلان‌دا تۆمار كرد.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كا، كه ئیریك تین هاگ، سه‌رسامه به ئاستی مۆتینگ و ئه‌زموونه‌كه‌ی، وایشی ده‌بینێ، بۆندێكی به‌سوود ده‌بێ، به تایبه‌ت كه بگاته هاوینی دادێ، به‌خۆڕایی ده‌ستیان ده‌كه‌وێ.
مۆتنیگ ئه‌زموونێكی پێشتری له خولی ئینگلیزیش هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستۆك سیتی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی بچێته یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، كه ئه‌ستێره‌ی پورتوگالیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ بۆندێكی گونجاو بدۆزێته‌وه تا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یانه‌كه‌ی ئێستای جێ بهێڵێ و له هاوینی ڕابردووش‌دا ده‌نگۆی زۆر له‌باره‌ی رۆییشتنی له یانه‌كه بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره سه‌ری نه‌گرت.
بۆندی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر، به‌ڵام رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی وڵاته‌كه‌ی، بۆندێكی پێشكه‌ش كردووه تا ڕۆناڵدۆ تا كۆتایی وه‌رز به شێوه‌ی خواستن له‌و یانه‌یه یاری بكا، له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ڕۆناڵدۆ.
رۆژنامه بریتانییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ به‌شێكی مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه بدات.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه مانه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ، سه‌رچاوه‌ی بێزاربوونیهتی له مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دوایی، كه كاردانه‌وه‌ی نواند و زوو یاریگه‌ی جێ هێشت، كاتێك ڕه‌تی كرده‌وه به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر یاری بكات.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه، له ده‌ستی ئیریك تین هاگی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه