رۆژنامەی هەولێر کۆمەڵێک ئامار و زانیاریی نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، لەم گەڕەدا یانەی شێروانە دوای بردنەوەی لە سەیدسادق هاتە پێشەنگی یانەکانی خولەکە، یانەی دهۆک گەورەترین ئەنجامی ئەو گەڕەی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵ لە هەندرێنی بردوە، یانەی ئاکرێیش یەکەم بردنەوەی لە وەرزی ئەمساڵ بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.

ئارارات پێشەنگی یانەکانی گرتووە

لەیارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان یانەی شێروانە لە سەیدسادقی بردەوە و هاتە خانەی یەکەمی خولەکە، یانەکانی ئارارات و پێشمەرگەی هەولێریش دوای یەکسان بوونیان لەگەڵ برایەتی و سۆران بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن، ئاکرێ لە شەقڵاوەی بردەوە، یانەی دهۆکیش بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک  لەیانەی هەندرێنی بردەوە، لەیارییەکی تردا یانەی دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر سەرکەوت بەسەر یانە سیروانی نوێ، یانەی چەمچەماڵیش چوارەم یەکسان بوونی هاتە ڕێ و بەبێ گۆڵ لەگەڵ زاخۆ یەکسان بوو.

ئامارەکانی خولەکە

لەچوارەم گەڕی یارییەکاندا دوازدە گۆڵ تۆمارکران، یاریزانی یانەی ئارارات ئیسماعیل یاسین خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەی تۆمار کرد و لەچرکەی ٤٥ گۆڵی لەیانەی چوارقوڕنە تۆمار کرد، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ١ لێدانی سزا هەژمار کرا، لەم گەڕەدا ٢٧ کارتی زەرد بەڕووی یاریزانان بەرزکرایەوە، یانەی چەمچەماڵ تاکە یانەیە لەم وەرزەدا دوو کارتی سور بەڕووی یاریزانانیدا بەرزکراوەتەوە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە چوار یاریکردووە لە هەر چوار یارییەکەدا یەکسان بووە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە، هیچ گۆڵێکیشی لێ تۆمارنەکراوە، شێروانە تاکە یانەیە کە دوو لێدانی سزای بۆ هەژمار کراوە، دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ لە ٢٨ یاریدا ٥٣ گۆڵ تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ٢٧ گۆڵ لە نیوەی یەکەم و ٢٦ گۆڵ لە نیوەی دووەمدا بوون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٨ گۆڵە، ٨ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، ١٢٩ کارتی زەرد و ٤ کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە، شێروانە زۆرترین یاری بردۆتەوە کە سێ یارییە، سەیدسادقیش زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٣ یارییە، شێروانە زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٦ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٩ گۆڵە.

ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:

١- شێروانە ٩ خاڵ لە ٤ یاری

٢- ئارارات ٨ خاڵ لە ٤ یاری

٣- پێشمەرگەی هەولێر ٨ خاڵ لە ٤ یاری

٤- دهۆک ٦ خاڵ لە ٣ یاری

٥- دەربەندیخان  ٦ خاڵ لە ٤ یاری

٦- هەندرێن ٦ خاڵ لە ٤ یاری

٧- چوارقوڕنە ٥ خاڵ لە ٣ یاری

٨- زاخۆ ٥ خاڵ لە ٤ یاری

٩- برایەتی ٤ خاڵ لە ٤ یاری

١٠- چەمچەماڵ ٤ خاڵ لە ٤ یاری

١١- ئاکرێ  ٤ خاڵ لە ٤ یاری

١٢- سۆران ٤ خاڵ لە ٤ یاری

١٣- سیروانی نوێ ٣ خاڵ لە ٣ یاری

١٤- سەیدسادق ٣ خاڵ لە ٤ یاری

١٥- شەقڵاوە ١ خاڵ لە ٣ یاری

ڕیزبەندی گۆڵکاران: 

دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:

١-ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ

٢- عەبدوڵڵا سەربەست – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ

٣- یونس ئەنوەر – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ

٤- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٢ گۆڵ

٥- هەڵمەت عادل – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ

٦-هەردی مەحەمەد – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ

٧- کاروان باپیر – یانەی سۆران ٢ گۆڵ

٨- موسعەب جەمال – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ

٩- ئەحمەد کەریم – یانەی دهۆک ٢ گۆڵ

خشتەی یارییەکانی گەڕی پێنجەم

یەکشەممە ٦/١١/٢٠٢٢

پێشمەرگەی هەولێر – شێروانە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر

چوارقوڕنە – ئاکرێ یاریگەی قەڵادزێ

شەقڵاوە – زاخۆ یاریگەی شەقڵاوە

دووشەممە ٧/١١/٢٠٢٢

دەربەندیخان – دهۆک یاریگەی دەربەندیخان

چەمچەماڵ – برایەتی یاریگەی چەمچەماڵ

ئارارات – سۆران یاریگەی ئارارات

سەیدسادق – سیروانی نوێ یاریگەی سەیدسادق

هەندرێن چاوەڕوانە