رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه خوله‌كه‌ی پێشووی
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، راسته‌وخۆ مانچێسته‌ر یونایتد جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی وڵاته‌كه‌ی، كه پێشتر له‌م یانه‌یه سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، كریس ده‌ستی كردووه به دروستكردنی كۆشكێكی گه‌وره له پورتوگال كه به‌هایه‌كه‌ی ده‌گاته 11 ملیۆن یۆرۆ، له ئێستادا له قۆناخی دروستكردن دایه و پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو بێت، به‌مه‌ش ده‌بێته گرانترین باڵه‌خانه له پورتوگال، چونكه به‌هایه‌كه‌ی بۆ 21 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م كۆشكه‌ش ته‌نیا 40 خولهك له شاری لیسبۆنا دووره.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ تێن هاگی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ڕێككه‌وتووه كه پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و پلانانه بێت كه راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌ولاشه‌وه “مووشه‌كه‌كه‌ی مادێر” له ئێستاوه كار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی خۆی ده‌كات، له‌م پێناوه‌شدا كاره بازرگانییه‌كانی له پورتوگال زیاتر كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو هه‌وڵه‌كانی بۆ جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستپێكرد، به‌ڵام هیچ ئۆفه‌رێكی دڵخوازی له یانه به‌شداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگ پێنه‌گه‌یشت، بۆیه به ناچاری له ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان مایه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ جگه له كۆشكه نوێیه‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ندان پرۆژه‌ی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنانه له وڵاته‌كه‌ی، خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك هۆتێل و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و سه‌نته‌ری چاندنی قژ، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره پشكی هه‌یه و له بواره‌كانی جلوبه‌رگ و دیزاین و ستایل داهاتێكی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له چه‌ندان وڵاتی دیكه‌ی ئه‌مریكا، ئیسپانیا و به‌ریتانیا خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌ی بازرگانییه.
مانوێل نویر نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی ئاشكرا كرد
مانوێل نوێر نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه گەڕایەوە راهێنانەکانی بایرن میونشن و هیوای بەشداریی لە مۆندیالی قه‌ته‌ر بۆ گه‌ڕایه‌وه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاویکردەوە مانوێل نوێر گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەشداری راهێنانەکانی بایرن میونشنی کرد وەکو سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی بۆ یارییەکانی یانەکەی، کە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە لە پێنج یاریی یانەکەی دابڕا، دواینیشیان لە چامپیۆنزلیگ بوو بەرامبەر بارسێلۆنا، به‌ڵام نویر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووه و 3 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هیوای مانوێل نویه‌ر بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2022 زیندووبووه‌وه، به‌ڵام نه‌خۆشیه كوشنده‌كه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه ئه‌وه‌ندیتر گومانی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له مۆندیال دروست كرد، چونكه ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی له تیشكی خۆر بپارێزێت و پێویسته رووپۆشێك بۆ داپۆشینی رووخساری به‌كاربێنێت.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی پێنجەمی جامی جیهانی رکابەریی دەکات و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ژاپۆن و كۆستاریكا دەبێتەوە.
كیڤن واده‌ی وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرا كرد
کیڤن دێ برۆین ناوه‌راستكاری بهرلجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاشکرای کرد کە مۆندیالی 2022ـی قەتەر دوایین مۆندیال دەبێت لە کاروانی وەرزشیدا.
دی برۆین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کاتێک بەشداری لە مۆندیالی قەتەر دەکات تەمەنی دەبێتە 31 ساڵ و دەشڵێت نازانم لە چوار ساڵی داهاتوو چی روودەدات، ئاماژە بەوەش دەکات جاری یەکەمە منداڵەکانی لە مۆندیال ئامادەدەبن و بینەری یارییەکان دەبن، دێ برۆینە نایشارێتەوە هەست بەوە دەکات مۆندیالی 2022 دوایین مۆندیال دەبیت لە کاروانی یاریکردنی.
کیڤن دێ برۆین دەبێتە جاری سێیەم بەشداری لە مۆندیال بکات و لە مۆندیالی 2018 پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، لە مۆندیالی 2014شدا لە بەڕازیل گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.
فیفا به‌ڵێنێكی گه‌وره‌ی به یانه‌كان دا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كه ناسراوه به فیفا به‌ڵێنی به یانه‌كان داوه زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌و یانانه بكات كه زۆرترین یاریزانیان به‌شداریی له مۆندیال ده‌كه‌ن.
فیفا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌و پاڵپشتییه داراییه دوو ساڵ پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2022 ده‌ستی پێكردووه و تا دوای مۆندیال به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه هه‌ر یاریزانێك هه‌ر رۆژێك له مۆندیال تێپه‌ڕ بكات نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی.
به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی فیفا تا ئێستا 416 یانه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی فیفا سوودمه‌ندبوونه كه له دوای مۆندیالی 2018ـه‌وه فیفا ده‌ستی به‌م پلانه كردووه و پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان دا دابه‌ش كردووه.
فیفا ئه‌م سیسته‌می دابه‌شكردنی پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان له پێش مۆندیالی 2010ـی پاشووری ئه‌فریقیا جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا واژۆ كرد، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیال هی یانه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپان.
بڕیاره له رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌م مۆندیاله‌ش ده‌بێته دوایین مۆندیال به كه به‌شداریی 32 هه‌ڵبژارده ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی بڕیاره مۆندیالی 2026 له لایه‌ن 3 وڵاتی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك به به‌شداریی 48 هه‌ڵبژارده میوانداریی بكرێت.
سه‌رۆكی فیفا به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر تووشی شۆك بووه
جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی سه‌رسامی خۆی به كاره‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌رده‌بڕێت بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌بێته باشترین مۆندیال له مێژووی تۆپی پێ.
جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مۆندیالی 2022 ده‌بێته باشترین مۆندیال له مێژوودا، ده‌شڵێت: له ئه‌مڕۆوه كه‌متر له 20 رۆژ بۆ باشترین مۆندیالی مێژووی تۆپی پێ ماوه، ئه‌مه ته‌نیا قسه نییه به ئه‌وپه‌ڕی بڕوای خۆمه‌وه پێموایه مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ باشترین مۆندیالی مێژووی تۆپی پێ ده‌بێت.
سه‌رۆكی فیفا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان مۆندیالێكی ناوازه چاوه‌ڕوانی هانده‌ران ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌كۆی گشتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌بێت به باشترینی مێژووی تۆپی پێ چه‌ندین هۆكار هه‌یه، له‌وانه یاریگه ناوازه‌كانی، سیسته‌می گواستنه‌وه و شوێنی مانه‌وه‌ی هانده‌ران، ئه‌مانه هه‌مووی باشترینن، جگه له‌وه تاكه مۆندیاله له مێژوو له یه‌ك رۆژ ده‌توانین سه‌یری هه‌ر چوار یارییه‌كه له یاریگه بكه‌ین ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیكی یاریگهكانهوهیه له یه‌كتری، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌بێت به باشترین مۆندیال، كۆتاییهاتنه به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه.
مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو به یاریی نێوان ئیكواردۆ و قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا وڵاتێكی ئاسیا به ته‌نیا میوانداریی مۆندیال ده‌كات