رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مێسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رشلۆنه پشتگوێ ده‌خات و داوای پشووش ده‌كات
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، دواپه‌یامی به به‌رشلۆنه و هانده‌رانی دا، به‌وه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه و ده‌چێته یانه‌یه‌كی دیكه، پاریس سان جێرمانیش ده‌یه‌وێ بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان به بۆندێكی دیكه له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه.
بۆندی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر، به‌ڵام به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو لا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه مێسی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌رشلۆنه پاشگوێ ده‌خات، كه بۆی ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه بكه‌ن، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه بۆی ده‌چن. ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش له كاتێكدایه، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه، كه مانگی یه‌كی 2023 ده‌ست پێ ده‌كا، له دوولاوه ده‌جووڵێ بۆ كڕینی یاریزانی نوێ و له‌و رووه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، باسی له‌وه كردووه، كه كارگێڕیی به‌رشلۆنه، پلان داده‌نێ بۆ چوونه نێو مێركاتۆی زستانه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌هێزتر بكا و یاریزانێكی ناوه‌ڕاست و به‌رگریكاری ڕاست بباته ریزه‌كانیه‌وه.
به‌رشلۆنه له هێڵی به‌رگریی ڕاست ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بووه‌ته‌وه، دوای پێكانی ئه‌ندریاس كریستنیس و ڕۆناڵد ئه‌راوخوا، بۆیه چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه، جۆل كۆندی له‌و شوێنه داناوه.
له‌باره‌ی مێسیه‌وه كه ئاماژه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه داوه، دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، مێسی به كردار گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامیی ئه‌مریكی ده‌كا، وه‌كوو رۆژنامه و مێدیاكانی بریتانیا له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا باسیان لێوه كردووه.
هه‌روه‌ك یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش ده‌كۆشێ، مێسی بهێنێته بڕوا، به‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان بۆندێكی تری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
پێشتر مێسی چه‌ندان جار دووپاتی كردبووه‌وه، كه ئێسته قسه له‌سه‌ر داهاتووی ناكا و له‌و بابه‌ته ناڕوانێ، به‌ڵكوو هه‌موو كۆسه‌رنجی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستێكی باش و باڵا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر پێشكه‌ش بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و باسه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ده‌یه‌وێ پێش مۆندیال پشوو وه‌ربگرێ، كه دوای 20 رۆژی تر له قه‌ته‌ر ده‌ست پێ ده‌كا.
ئیدۆل جاستۆن، رۆژنامه‌نووس كه له تۆڕی تی وای سی كار ده‌كات و زۆر له‌سه‌ر مێسی قسه‌ی كردووه، بڵاوی كرده‌وه، كه مێسی داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌ی پاریس سان جێرمان كریستۆڤ گاڵتێ كردووه، كه ده‌یه‌وێ له دوایاریی یانه‌كه‌ی پێش مۆندیالی 2022، یاری نه‌كات و پشوو وه‌ربگرێت.
پێش مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، یانه‌ی پاریس سان جێرمان دوو یاریی دیكه‌ی ماوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رانبه‌ر یانه‌ی لۆریان و هه‌فته‌ی دواتریش به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆسێر یاری ده‌كات.
بۆ بیرهێنانه‌وه، ئه‌رژه‌نتین له مۆندیالی 2022ـدا له گرووپی سێیه‌مه شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سعوودیه، مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا.
رۆناڵدۆ ناسناوێكی له‌ده‌ست دا و یاریزانێكی دیكه شوێنی گرته‌وه
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگال، ناسناوێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كاسیمیرۆی به‌ڕازیلی، له یانه‌كه‌ی له ده‌ست دا.
پێشتر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ناسناوی به‌هێزترین كه‌سی نێو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئه‌و ناسناوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كاسیمیرۆ له‌ده‌ست داوه.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ناسناوی “پاشای هۆڵی وه‌رزش”ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیی له‌ده‌ست دا، بۆ كاسیمیرۆی به‌ڕازیلی، كه هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه ڕووی له‌و یانه‌یه كرد.
یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، سه‌یری یاریزانه ته‌مه‌ن 37 ساڵانه‌كه‌یان (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)یان ده‌كرد، كه به‌هێزترین كه‌سی نێو یانه‌كه‌یه، چونكه مه‌شقی وای ده‌كرد به‌پێیه‌كانی، ده‌یتوانی 250 كیلۆ گرام له نێو هۆڵی وه‌رزشیدا به‌رز بكاته‌وه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌پێی ڕاپۆرتێك، كاسیمیرۆ توانیویه‌تی ئه‌و ژماره‌یه تێپه‌ڕێنێ و له مه‌شقی به‌رزكردنه‌وه‌ی كێش به پێیه‌كانیدا، 300 كیلۆ گرامی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه باسی له‌وه كردووه، كه توانا و ئاستی كاسیمیرۆ له‌و رووه‌وه، جێی سه‌رسامی و سه‌رنجی هاوڕێیانی بووه له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كه به‌و هۆیه‌وه داوایان له ڕۆناڵدۆ كردووه ئاستی به‌رز بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه خانه‌ی یه‌كه‌م.
ده‌گوترێ كه كاسیمیرۆ، ده‌توانێ ئه‌و كێشه به ئاسانی به‌رز بكاته‌وه، له كاتێكدا ڕۆناڵدۆ ده‌توانێ 30 جار ته‌واو بكا له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له مه‌شقه‌كان، به‌م پێیه‌ش ڕۆناڵدۆ دێته دوای كاسیمیرۆ و له خانه‌ی دووه‌م ده‌وه‌ستێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، كه ئه‌ستێره‌ی پورتوگالیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ بۆندێكی گونجاو بدۆزێته‌وه تا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یانه‌كه‌ی ئێستای جێ بهێڵێ و له هاوینی ڕابردووش‌دا ده‌نگۆی زۆر له‌باره‌ی رۆییشتنی له یانه‌كه بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره سه‌ری نه‌گرت.
بۆندی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر، به‌ڵام رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی وڵاته‌كه‌ی، بۆندێكی پێشكه‌ش كردووه تا ڕۆناڵدۆ تا كۆتایی وه‌رز به شێوه‌ی خواستن له‌و یانه‌یه یاری بكا، له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ڕۆناڵدۆ.
رۆژنامه بریتانییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ به‌شێكی مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه بدات.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه مانه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ، سه‌رچاوه‌ی بێزاربوونیه‌تی له مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دوایی، كه كاردانه‌وه‌ی نواند و زوو یاریگه‌ی جێ هێشت، كاتێك ڕه‌تی كرده‌وه به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر یاری بكات.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه، له ده‌ستی ئیریك تین هاگی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌كه‌دایه.