پێشبڕکێیەکی ئه‌سپسواری لە هەولێری پایتەخت ئەنجام درا

جەمال جامباز، سکرتێری ناوه‌ندی سوارچاکیی کوردستان لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەی هەولێری رایگەیاند: ناوەندی سوارچاکیی کوردستان پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری بۆ (50) سوارچاک لەسەر رێگای کەرکووک ئەنجام دا.

درێژی پێشبڕکێیه‌کە نزیکەی (1600) مه‌تر بوو، لەم پرشبڕکێیەدا سوارچاکانی هەولێر، سلێمانی، چەمچەماڵ، تاسڵووجە بەشدار بوون و لەنێو سوارچاکەکانیشدا بەشداربووی ئافرەت هەبوون.

هەروەها سکرتێری ناوەندی سوارچاکیی کوردستان ئەوەشی گوت: لەم پێشبڕکێیەدا سوارچاکەکان دابەشی سەر چەند گرووپێك بوون، یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر براوەیەکیش لەم گرووپانە کەوتنە بەرانبەر یەکتر.

هەروەها لە کۆتاگروپ براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات کران کە پێک هاتبوون لە یوونس مەرجان، ئەنەس ئیدریس، شیڤان شوان ، هەر سێکیان خەڵکی شاری هەولێر بوون.

ھەواڵی زیاتر