به‌رشلۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا له‌ دوولاوه‌ ده‌جووڵێ

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

به‌رشلۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا له‌ دوولاوه‌ ده‌جووڵێ

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، كه‌ مانگی یه‌كی 2023 ده‌ست پێ ده‌كا، له‌ دوولاوه‌ ده‌جووڵێ بۆ كڕینی یاریزانی نوێ.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ كارگێڕیی به‌رشلۆنه‌، پلان داده‌نێ بۆ چوونه‌ نێو مێركاتۆی زستانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌هێزتر بكا. رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ كارگێڕیی به‌رشلۆنه‌ ده‌یه‌وێ له‌ ماوه‌ی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌دا، یاریزانێكی ناوه‌ڕاست و به‌رگریكاری ڕاست بباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خولی ئیسپانییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی گرێ و به‌ربه‌ست نابێته‌وه‌، له‌و كاته‌ی له‌ زستاندا یاریزان بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ بۆ هاوینی دادێ ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر بێت.

به‌رشلۆنه‌ له‌ هێڵی به‌رگریی ڕاست ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بووه‌ته‌وه‌، دوای پێكانی ئه‌ندریاس كریستنیس و ڕۆناڵد ئه‌راوخوا، بۆیه‌ چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌، جۆل كۆندی له‌و شوێنه‌ داناوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌،  رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو، دیۆگۆ دالۆت، به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌بێته‌ ئامانجێكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندان ڕاپۆرتی دیكه‌، باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ به‌رشلۆنه‌ ئاره‌زووی له‌وه‌ بوو له‌ هاوینی ڕابردوودا، بۆند له‌گه‌ڵ دالۆتدا بكا، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.

بۆندێكی خواستن پێشكه‌شی ڕۆناڵدۆ كرا

ئه‌ستێره‌ی پورتوگالیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ بۆندێكی گونجاو بدۆزێته‌وه‌ تا له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یانه‌كه‌ی ئێستای جێ بهێڵێ.

بۆندی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌ هاوینی دادێ كۆتایی دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر، به‌ڵام رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی وڵاته‌كه‌ی، بۆندێكی پێشكه‌ش كردووه‌ تا ڕۆناڵدۆ تا كۆتایی وه‌رز به‌ شێوه‌ی خواستن له‌و یانه‌یه‌ یاری بكا، له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ ڕۆناڵدۆ.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ده‌یه‌وێ به‌شێكی مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بدات.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ مانه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ، سه‌رچاوه‌ی بێزاربوونیه‌تی له‌ مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دوایی، كه‌ كاردانه‌وه‌ی نواند و زوو یاریگه‌ی جێ هێشت، كاتێك ڕه‌تی كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر یاری بكات.

رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌، له‌ ده‌ستی ئیریك تین هاگی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌كه‌دایه‌.