رۆژنامەی ھەولێر

فشاره‌كان بۆ دوورخرانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ مۆندیال زیاتر ده‌بێت

دوای 44 ساڵ پاڵه‌وانێتی كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عێراق

له‌ نوێترین هه‌واڵه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو تا دێت فشاره‌كان بۆ دوورخرانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ مۆندیال زیاتر ده‌بێت، له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، تیروپشكی 25ـه‌می جامی كه‌نداو له‌ شاری به‌سره‌ راكێشرا، جیاواز له‌ تۆپی پێ، پاڵه‌وانێتی تێنسی بازل له‌ سویسرا ده‌ستیپێكرد.

تیروپشکی 25ـه‌مینی جامی کەنداو لە شاری بەسڕا راکێشرا

بە ئامادەبوونی عدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نوێنەری وڵاتە بەشداربووەکان لە مەراسیمێکدا تیروپشکی جامی کەندا راکێشرا، هەڵبژاردەکانی عێراق، یەمەن، سعودیە و عومان لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکەن، هەر یەکە لە بەحرەین، کوێت، قەتەر و ئیمارات لە کۆمەڵەی دووەمن.

بڕیارە عێراق میوانداریی ئەم وەشانەی جامی کەنداو بکات کە لە رۆژانی شەش تا نۆزدەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، لە رابردوو ساڵی ١٩٧٩ عێراق لە شاری بەغدا میوانداریی پاڵەوانییەتیەکەی کردووە، دەستپێکی پاڵەوانییەتیەکەش بۆ ساڵی ١٩٧٠ دەگەڕێتەوە و لە یەکەم وەشاندا بەحرەین میوانداریی هەڵبژاردە عەربییەکانی کرد و دواین جاریش ساڵی ٢٠١٩ قەتەر میوانداری جامەکەی کرد.

فشاره‌كان بۆ دوورخرانه‌وه‌ی ئێران له‌ مۆندیال زیاتر ده‌بێت

سێرگی بالکین بەڕێوەبەری گشتی یانەی شاختار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داوا لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەکات کە ئێران لە مۆندیال دوور بخاتەوە، چونکە پاڵپشتی رووسیا دەکات بۆ هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا، له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران بخه‌نه‌ شوێنی ئێران.

 لە کاتێکدا سەرکردەکانی ئێران چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکەن لە مۆندیال، به‌ڵام ئۆکرانیەکان بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێران و مووشەکەکانی ئێران بۆردومان دەکرێن و دەکوژرێن.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووە فرۆکە بێفرۆکەوانەکان لەلایەن ئێرانەوە بەرهەم هێنراوە و بە رووسیا دراوە بۆیە دەبێت ئێران لە مۆندیال دوور بخرێتەوە و ئۆکرانیا شوێنی بگرێتەوە چونکە شایەنی بەشداریکردن نییە لە پاڵەوانیەتیەکە.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کیێڤ تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ رووسیا ناردووە و لە بۆردومانکردنی ئۆکرانیا بەکار هێنراوە، بەڵام ئێران و رووسیا هەواڵە رەت دەکەنەوە.

ئۆنای ئیمری ده‌بێته‌ راهێنه‌ری ئاستۆن ڤیلا

یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئۆنای ئیمری گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان.

ئاستۆن ڤیلا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆنای ئیمری بڕی شه‌ش ملیۆن یۆرۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داوه‌ به‌ ڤیاریالی ئیسپانی و راهێنه‌ره‌ ئیسپانییه‌كه‌ ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی ستیڤن جیرارد كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا .

پێشتر ئۆنای ئیمری ئه‌زموونی له‌ پرێمه‌رلیگ هه‌یه‌ و له‌ هاوینی 2018 بووه‌ راهێنه‌ری ئارسێناڵ و له‌ زستانی 2019 له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئاستۆن ڤیلا به‌ دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و دوای تێپه‌ڕبوونی دوازده‌ گه‌ڕ ته‌نیا سێزده‌ خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه‌.

پاڵه‌وانێتی تێنسی بازل ده‌ستیپێكرد

پاڵه‌وانییەتی تێنسی بازل لە سویسرا دەستی پێکرد، لە یەکەم یاریدا کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی رووبەرووی جاک دریبێری ئەڵمانی بووەوەو یارییەکەشی بە ئەستمە لێبردەوە. 

دربێر سێتی یەکەمی بە ئاسانی بە ئەنجامی شەش دوو لە ئالکاراز بردەوە، بەڵام لە دوو سێتی دواتر کاراز کەوتەوە خۆی و بە ئەنجامی شەش دوو، حەفت پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێناو بلیتی قۆناخی داهاتووی بری، کە یارییەکەی لە ماوەی دوو کاتژمێر و حەڤدە خولەک لە ەبرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە.

لە یارییەکی دیکە سەرەتای پاڵەوانییەتیەکە ئارتۆرۆ ریندریچی فرەنسی رووبەرووی مارین چیلچی کرواتی چوارەمی ریزبەندی بووەوە، ئارتۆرۆ لە سەرەتاوە تێنسزانە کرواتییەکە شۆک کردو سێتی یەکەمی شەش چوار سەرکەوت، بەڵام لە سێتی دووەم مارین چیلیچ گەرایەوەو شەش سێ ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردەوە، لە سێتی سێیەم و یەکلا کەرەوە تێنسزانە فەرەنسییە باڵا دەست بوو لەکۆتاییدا لە تای برێک بە ئەنجامی حەفت شەش سەرکەت و بلیتی قۆناخی داهاتوو بری، لەم قۆناخەش رووبەرووی براوەی ئالێکس مۆلسان و ماکنزی ماکدۆلناس دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکە براندۆن ناگاشیمای ژاپۆنی رووبەرووی داڤید گۆفین بووەوە، ناگاشیما سێتی یەکەمی بە ئەنجامی دوو شەش دۆراند، بەڵام لە لە سێتەکانی دواتر کەوتەوە خۆی و بە ئەنجامی ئەفت شەش و شەش چوار سەرکەوت و بلیتی قۆناخی دووەمی بەدەستهینا، لە یاری داهاتوو رووبەرووی ستانیسلاس ڤاڤرینکای خاوەن خاک دەبیتەوە.