ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی كاتژمێر(2:30) ده‌بێت، ئه‌م گه‌ڕه چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز له‌خۆده‌گرێت، تێدا یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌كات، له دێربی گه‌رمیان ده‌ربه‌ندیخانی بریندار میوانداری شێروانه‌ی دراوسێی ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له دێربی پایته‌خت یاریی له‌گه‌ڵ برایه‌تی ده‌كات، سه‌یدسادقی سزادراویش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی میوانداری سۆران ده‌كات، شه‌قڵاوه و چوارقوڕنه‌ش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
شه‌قڵاوه بۆ یه‌كه‌مجاره له نایاب یاریی له‌گه‌ڵ چوارقوڕنه ده‌كات، یانه‌ی شه‌قڵاوه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی چوارقوڕنه ده‌كات، شه‌قڵاوه له گه‌ڕی رابردوو پشووبووه، ده‌رفه‌تی باشتری له‌به‌رده‌ستبووه تا ئاماده‌كاری باشتر بكات، سرود غازی تیپێكی باشی راهێناوه بۆ ئه‌م وه‌رزه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆڵێكیان نییه بۆیه به‌دوای گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێن، ته‌نها یه‌ك خاڵیان هه‌یه.
چوارقوڕنه تا ئێسته نه‌هاتوونه‌ته نێو كه‌شوهه‌وای نایاب، بۆیه به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ریانه ناتوانن به ئاسووده‌ی یاریی بكه‌ن، پێویستیان به كاته تا ئه‌نجامی باش له خوله‌كه تۆمار بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له شه‌قڵاوه مێژوویه‌كی نوێ له نایاب ده‌ستپێبكه‌ن، پێشبینییه‌كان وان له قۆناغی داهاتوو باشتر ده‌ربكه‌ون.
هه‌ندرێن له یارییه‌كی ئاگریندا میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات
یانه‌ی هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی سروانی نوێی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌كات، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له تیكه‌ی رزگار عه‌لی، باری لاسه‌نگی خۆی راستبكاته‌وه، كه به‌هۆی دۆڕانه قوڕسه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی له‌سه‌ر ده‌ستی شێروانه تووشی بوو، به بردنه‌وه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه و 3 خاڵی هه‌یه، گرفتی سه‌ره‌كی هه‌ندرێن له هێلی به‌رگرییه چونكه یاریی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی خراپ رووماڵی هێلی دواوه‌ی تیپیه‌كه‌یان ده‌كرد، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به رۆیشتی شێرزاد محه‌مه‌دی كاپتنی تیپه‌كه‌وه‌بێت، كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كه‌رخی به‌غداوه كرد.
سیروانی نوێ له كۆی دوو گه‌ڕ ته‌نها یه‌ك یاریی كردووه ئه‌وه‌یش له دهۆك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام بردووه‌ته‌وه، رزگار عه‌لی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت وه‌ك وه‌رزی رابردوو به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو ئه‌نجامی باش تۆماربكات و نازناوه‌كه له چنگی یانه‌كانی دیكه بڕفێنێت، به‌ڵام ئه‌ركی ئاسان نییه، چونكه هه‌موو یانه‌كانی دیكه بۆ لایه‌نی مه‌عنه‌وی خۆیان هه‌وڵی بردنه‌وه له پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا به‌شێك له یارزانه باشه‌كانی وه‌رزی رابردووی له‌ده‌ستداوه، له‌وانه گۆڵپارێز مسته‌فای رۆیشتووه، به‌ڵام ئاكار جه‌وهه‌ری باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لا ماوه، كه له هێلی ناوه‌ڕست یاریی ده‌كات، به‌رده‌وام تیپی رزگار عه‌لی به یه‌ك ده‌ست و پرێسی به‌رده‌وام و یاریكردن به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ناسرێنه‌وه.
چه‌مچه‌ماڵ به‌دوای بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێت
چه‌مچه‌ماڵی تیپه‌كه‌ی یوونس سلێمان له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئاكرێ تازه‌گه‌ڕاوه بۆ خوله‌كه ده‌كات، چه‌مچه‌ماڵ ده‌یه‌وێت برینه‌كانی ئاكرێ قوڵتربكات و تووشی سێیه‌م دۆڕانیان بكات، له لایه‌كیتریشه‌وه دڵی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه، كه نه‌یتوانیوه له دوو گه‌ڕی رابردوو هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك تۆماربكات، یوونس سلێمان ده‌یه‌وێت ریتمی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ببات و تیپێكی نمونه‌یی دروستبكات و ببێته تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ر بۆ هه‌موو تیپه‌كانی دیكه، به‌ڵام پێویستی به كاتی زیاتر و ده‌رفه‌تی زیاتره تا جێ ده‌ستی له‌سه‌ر پلان و شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت، ته‌نها دوو یه‌كسانیان هه‌یه و بێگۆڵن.
ئاكرێ، به راهێنه‌رایه‌تی مه‌حمود مه‌جید، له دۆخێكی خراپدان، تاكه یانه‌ی خوله‌كه له دوو یاریی رابردوو شكست به‌شیان بووه، گرفتی سه‌ره‌كی ئاكرێ نه‌بوونی پاره و نه‌بوونی یاریزانی یه‌ده‌گی باشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كێشه‌یان له گۆڵپارێز هه‌یه، له دوو یاریی رابردوو 5 گۆڵیان لێكراوه، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات له به‌رگریشدا لاوازن، بۆیه مه‌حموود مه‌جیدی راهێنه‌ر كه دوو وه‌رز پێش ئێسته برایه‌تی كرده پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، به‌دوای كات و یاریی زیاتر ده‌گه‌ڕێت تا تیپه‌كه‌ی بگه‌ینێته قۆناغی ته‌واو و ئاماده بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، ئاكرێ له دوای گه‌ری چواره‌م بۆ پێنجه‌م تیپێكی باشتر له‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت و ئاستی به‌رزده‌بێته‌وه، چونكە چه‌مچه‌ماڵ به‌دوای بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێت
چه‌مچه‌ماڵی تیپه‌كه‌ی یوونس سلێمان له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئاكرێ تازه‌گه‌ڕاوه بۆ خوله‌كه ده‌كات، چه‌مچه‌ماڵ ده‌یه‌وێت برینه‌كانی ئاكرێ قوڵتربكات و تووشی سێیه‌م دۆڕانیان بكات، له لایه‌كیتریشه‌وه دڵی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه، كه نه‌یتوانیوه له دوو گه‌ڕی رابردوو هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك تۆماربكات، یوونس سلێمان ده‌یه‌وێت ریتمی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ببات و تیپێكی نمونه‌یی دروستبكات و ببێته تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ر بۆ هه‌موو تیپه‌كانی دیكه، به‌ڵام پێویستی به كاتی زیاتر و ده‌رفه‌تی زیاتره تا جێ ده‌ستی له‌سه‌ر پلان و شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت، ته‌نها دوو یه‌كسانیان هه‌یه و بێگۆڵن.
ئاكرێ، به راهێنه‌رایه‌تی مه‌حمود مه‌جید، له دۆخێكی خراپدان، تاكه یانه‌ی خوله‌كه له دوو یاریی رابردوو شكست به‌شیان بووه، گرفتی سه‌ره‌كی ئاكرێ نه‌بوونی پاره و نه‌بوونی یاریزانی یه‌ده‌گی باشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كێشه‌یان له گۆڵپارێز هه‌یه، له دوو یاریی رابردوو 5 گۆڵیان لێكراوه، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات له به‌رگریشدا لاوازن، بۆیه مه‌حموود مه‌جیدی راهێنه‌ر كه دوو وه‌رز پێش ئێسته برایه‌تی كرده پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، به‌دوای كات و یاریی زیاتر ده‌گه‌ڕێت تا تیپه‌كه‌ی بگه‌ینێته قۆناغی ته‌واو و ئاماده بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، ئاكرێ له دوای گه‌ری چواره‌م بۆ پێنجه‌م تیپێكی باشتر له‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت و ئاستی به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وكات جێده‌ستی راهینه‌ر له شێواز و چۆنیه‌تی یاریكردنی تیپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و یاریزانه‌كانیش له كه‌شوهه‌وای خوله‌كه و نایاب رادێن.
یارییه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه
سه‌یدسادق – سۆران
ئارارات – زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان – شێروانه
پ. هه‌ولێر – برایه‌تی