* ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: رید بول ساڵزبێرگ ـ چێڵسی 19:45، سێڤییا ـ كۆپنهاگن 19:45، دینامو زگرب ـ ئه‌یسی میلان 22:00، دۆرتمۆند ـ مانچێسته‌ر سیتی 22:00، بێنفیكا ـ یوڤێنتۆس 22:00، پاریس سانجێرمان ـ ماكابی 22:00، سێلتیك ـ شاختار 22:00، لایپزیگ ـ ریال مه‌درید 22:00.
* بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند سێرجی رۆبێرتۆ تووشی پێکان بووە لە شانی چەپی و بۆ ماوەیەک لە یانەکە دادەبڕێت.
* رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: سێرجی رۆبێرتۆ پێکانەکەی قوڕسە و تاکۆتایی ئەمساڵ دوور دەکەوێتەوە و تا دوای مۆندیال ناگەڕێتەوە، به‌وپێیه‌ی
سێرجی رۆبێرتۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بلباو بە تەواوی بەشداری یارییەکەی کرد، له خولەکی 18 گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد، بەڵام بەهۆی بوونی ئازار لە شانی پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە پێکانی هەیە.
* یانەی داڵکورد تووشی حەڤدەمین شكست بوو له‌م وه‌رزه، به‌مه‌ش بۆ خولی پله‌دووی سویدی دابه‌زی، داڵکورد 3 گەڕ بەر لە تەواوبوونی ئەم وەرزەی سوپەرتانی سوید بووە میوانی فایستیرۆس و یارییەکەشی بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ دۆڕاند. به‌مه‌ش داڵکورد بە 25 خاڵ لە خانەی شازدەم و کۆتایی ریزبەندیەکە مایەوە و هیچ هیوایەکی لە سوپەرتانی سوید نەماوە و دوای تەنیا وەرزێک سەرلەنوێ لە خولی پلەدووی سوید یاریی دەکاتەوە.
* یانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا غازی فه‌هدی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق ناساند، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: سوپاسی دەستەی کارگێری دەکەم کە متمانەیان پێبەخشیم، لێتان ناشارمەوە، تیپەکە لە دۆخێکی سەختە، سێ یاریی سەرەتای وەرزی دۆڕاندووە، هەوڵدەدەین یاریزانەکان لەو دۆخە دەروونیە رزگار بکەین کە تێێدان و دەمانەوێت متمانەیان بۆ بگەڕێنینەوە بۆ ئەم مەبەستە شەو و رۆژ کار دەکەین.
* غازی فه‌هد راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر: داوا لە هاندەران دەکەم لەو ماوەیە هاوکارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین یاریزانەکان و تیپەکە لەو فشارە دەروونیە رزگار بکەین، متمانەشمان بە یاریزانەکان هەیە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر متمانەم بە یاریزانەکان و یانەکە نەبووایە نەدەهاتمە ئێرە.
* غازی فه‌هد راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر: هه‌وڵده‌ده‌ین له قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق دۆخی یانه‌كه راسته‌ڕێ بكه‌ین، بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانەمان لەپێشه و رەنگە یاریزانی دیكه بگوازینەوە، بەڵام هەنگاوی یەکەممان ئەوە دەبێت یانەکە ببەینە سەر رێگەیەکی راست و ده‌رفه‌ت به هه‌موو یاریزانه‌كان بده‌ین.
* غازی فه‌هد راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر: ژمارەی یاریزانەکانی یانەکەمان زۆرن، ناتوانم رۆژانه مه‌شق به 31 یاریزان بكه‌م، راسته داوام له پێنج یاریزان كردووه رۆژانه به جیا مه‌شقه‌كانیان بكه‌ن، ئەو پێنج یاریزانەی ئێمە دەستنیشانمان کردوون بۆ ئەوەی بە جیا راهێنان بکەن یاریزانی زۆر باشن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا دەرفەتی یاریکردنیان لە تیپی یەکەم نییە، بڕیارمان داوە کاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە رووی دەروونی و جەستەییەوە خۆیان باشتر ئامادە بکەن، ئێمە چۆن یاریزان دوور دەخەینەوە، چۆن دەتوانم لە یەکەم رۆژدا یاریزان دووربخەمەوە.
* وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر: ئێمه ئاماده‌نه‌بووین ده‌ستبه‌رداری نزار مه‌حرووس بین، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، هیچ كه‌مته‌رخه‌می له‌كاره‌كه‌ی نه‌كرد، گه‌شبینم به‌و تیپه‌ی دروستمان كردووه، خه‌ڵكانێكی زۆر به سه‌رسامییه‌وه باسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن، ته‌نیا هه‌ندێك تێبینیمان له‌سه‌ر یاریزانه پیشهگهرهكانمان هه‌یه.
* ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له خولی نایابی عێراق: زاخۆ ـ نه‌ورۆز 15:00، قاسم ـ كه‌رخ 15:00، ته‌ڵه‌به ـ نه‌فتی میسان 17:15، نه‌جه‌ف ـ سناعه 17:15، هه‌ولێر ـ حدود 19:30.