یانەی هەولێر لەگەڵ غازی فەهد راهێنەری پێشووی مینا گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەمشەو ئەو راهێنەرە دەگاتە شاری هەولێر بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات، کە پێشتر غازی فەهد راهێنەری یانەی مینا بووە و ماوەیەکیش یاریدەدەری راهێنەری یانەی عەینی ئیماراتی بووە، وه‌ك یاریزانیش له ریزه‌كانی یانه‌ی مینا و زه‌ورا یاریكردووه، له‌ولاشه‌وه یانه‌كانی دهۆك و نه‌ورۆز به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر كورد به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هەریەکە لە حەیدەر عەبدولئەمیر وەکو یاریدەدەر، مونیر جابر راهێنەری توانای جەستەیی بەشێک دەبن لە ستافی غازی فەهد، عه‌بدولقادر حوسێنیش وه‌ك یاریده‌ده‌ر دیاریكراوه.
هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق هەر سێ یارییەکەی دۆڕاندووە و هیچ خاڵێکی نییە و نزار مەحرووس دوای تێپەڕبوونی دوو گەڕ و دۆڕانی بەرامبەر کەبەرلا و کارەبا دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر کێشایەوە.
هەولێر رۆژی سێشەممە لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێراق لە یاریگای خۆی میوانداریی حدوود دەکات و ئەو یارییە دەبێتە یەکەمین یاریی بۆ یانەکەی قەڵاومنارە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە نوێیەکەی.
غازی فەهد ساڵی 1974 لەدایکبووە و وەکو یاریزان یاریی بۆ یانەکانی مینا و دهۆک و زەوڕا کردووە و وەکو راهێنەریش ساڵی 2009 بووە سەرۆکی ئەکادیمیای یانەی عەینی ئیماراتی، لە ساڵەکانی 2013 و 2017 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مینای گرتووەتە ئەستۆ.
نه‌ورۆز و دهۆك به راهێنه‌ری كورد ئه‌نجامی باش تۆمارده‌كه‌ن
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز دووه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌كی له نێوجه‌رگه‌ی به‌غدا برده‌وه و له ماوه‌ی پێنج رۆژ 6 خاڵی له پایته‌ختی عێراق كۆكرده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش تووشی سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2022، یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی سناعه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه كڵاودیۆ ماڕادۆنای به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز تۆماری كرد، به‌مه‌ش دووه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و یاریزانه گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان تۆمار ده‌كات، به‌مه‌ش وه‌لی كه‌ریم جارێكی‌تر سه‌لماندی كه راهێنه‌ری كورد ده‌توانێت ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت، دهۆكیش له‌ولاوه به راهێنه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زان خاوه‌نی 2 بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكه و 7 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.
یانه‌ی نه‌ورۆز دووه‌مین كلین شیتی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له چواره‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی ببێته میوانی یانه‌ی زاخۆ.
هه‌ولێر له‌سه‌ر شكسته‌كانی به‌رداوه‌مه
هەولێر دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک و دوورخستنەوەی نزار مەحرووس لە راهێنەرایەتی، لە گەڕی سێێەم بە ئامانجی یەکەمین سەرکەوتنی ئەم وەرزە بووە میوانی نەفتی میسان.
هەولێر بە باشی دەستی بە یارییەکە کرد و یەکەمین مازن فەیاز لە یەکەمین هەوڵی بۆ گۆڵ تۆپێکی ئاراستە کرد و ئامانجەکەی نەپێکا.
لە ئەنجامی فشارەکانی بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا لە خولەکی 8 ناوبژیوان فیکەی لێدانی سزای لە بەرژەوەندی هەولێر لێدا، مازن فەیاز لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد بەڵام گۆڵی نەکرد و دەرفەتی پێشکەوتنی هەولێری فەوتاند، نیوەی یەکەم بە بێ گۆڵ بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
هەولێر لە نیوەی دووەمی یارییەکە باجی لەدەستدانی دەرفەتەکانی دا و لە خولەکی 58 یاسین سامیە گۆڵی یەکەمی نەفتی میسانی کرد و وەکو رێزێک بۆ یانەکەی پێشووی ئاهەنگی نەگێڕا.
لە کاتێکدا هەولێر بەدوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بوو، به‌ڵام بە هەڵەیەکی هەردی سیامەندی بەرگریکار گۆڵی دووەمیشی لێ‌کرا، ئەرکی لە یارییەکە قوڕستر بوو.
10خولەک به‌ر لە تەواوبوونی یارییەکە ئەمجەد رازی شوێنی محەمەد موحسینی گرتەوە، بە ئامانجی راستکردنەوەی ئەنجامەکە، دوای تەنیا دوو خولەک ئەمجەد رازی واژۆی لەسەر گۆڵی یەکەمی هەولێر کرد و جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێک کەم کردەوە.
هەولێر هەوڵی بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، نەفتی میسان یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، هەولێر بۆ سێیەم گەڕی لەسەریەک لە خولی نایابی عێراق دۆڕا و نەفتی میسانیش دووەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.