زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ولڤرهامتن ـ لێسته‌ر سیتی 16:00،  لیدز یونایتد ـ فوولهام 16:00، ساوسامتن ـ ئارسێناڵ 16:00، ئاستۆن ڤیلا ـ برینتفۆرد 16:00،  تۆتێنهام ـ نیوكاسڵ یونایتد 18:30.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ لالیگا: ئیسپانیۆل ـ ئێڵچی 15:00، ریال بێتیس ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 17:15، جیرۆنا ـ ئۆساسونا 19:30، ڤیاریال ـ ئه‌لمیریا 19:30، بارسێلۆنا ـ ئاتڵێتیك بلباو 22:00.

* چاڤی هێرناندێز پێکهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و راگەیاند، ته‌نیا رۆناڵد ئاراوخۆ و مێمفیس دیپای لە لیستەکه‌دا نین، بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ لە کاتێکدا بەرامبەر بلباو یاریی دەکات بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا: ئۆدێنزی ـ تۆرینیۆ 13:30، بۆلۆنیا ـ لیچی 16:00، ئاتڵانتا ـ لازیۆ 19:00، رۆما ـ ناپۆلی 21:45.

* تێن هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد: سزادانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ قورسترین بڕیار بوو كه‌ من حه‌زم پێی نه‌كرد، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ پورتوگالییه‌ بۆ تیپه‌كه‌م پێویسته‌.

لە نیوزلاند تیروپشکی مۆندیالی 2023ی خانمان راکێشرا، کە بڕیارە رکابەرییەکانی لە 20ی یۆلیۆی ساڵی داهاتوو تاکو 20ی مانگی دواتر لە ئوستڕالیا و نیوزلاند بەڕێوەبچێت.

* له‌ نۆیەمین وەشانی مۆندیالی خانمان، بۆ یەکەمجار 32 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن و یەکەمجارە دوو وڵات بە هاوبەشی میوانداریی دەکەن، یارییەکانیشی لە 10 یاریگای جیاوازی ئوستڕاڵیا و نیوزلاند بەڕێوەدەچێت.

* هەڵبژاردەی ئەمریکا له‌ مۆندیالی خانمان لە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە ناسناوەکە لە کۆمەی پێنجەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ڤێتنام و هۆڵەندا و هەڵبژاردەیەکی پاشکۆی پاڵاوتنەکان دەبێتەوە، ئەمریکا و هۆڵەندا لەم کۆمەڵەیە یاریی کۆتایی مۆندیالی رابردوو دووبارە دەکەنەوە ئەو کاتەی ئەمریکا یاریی کۆتایی 2-0 لە هۆڵەندا بردەوە.

* خانمانی ئەمریکا خاوەنی ریکۆردن لە بردنەوەی ناسناوی مۆندیال و چوار جار لە ساڵانی 1991 و 1999 و 2015و 2019 بوونەتە پاڵەوان.

لە کۆمەڵەی یەکەمیش هەڵبژاردەکانی نیوزلاندی میواندار و نەرویج و فلیپین و سویسرا بەیەک دەگەن، لە کۆمەڵەی دووەمیش ئوسترالیای میواندار و کۆماری ئێرلەندا و نایجیریا و کەنەدا رووبەڕوو دەبنەوە، لە کۆمەڵەی سێێەمیش هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و جۆستاریکا و زامبیا و ژاپۆن بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن، لە کۆمەڵەی چوارەمیش هەریەکە لە ئینگلاند و دانیمار و چین رکابەریی دەکەن و چاوەڕێێ هەڵىژاردەیەکی دیکەی پاڵاوتنەکانیش دەکەن.

* هەڵبژاردەی مەغریبیش کە یەکەمجارە بەشداری مۆندیال دەکات لە کۆمەڵەی هەشتەم رووبەڕووی ئەڵمانیای خاوەنی دوو ناسناوی مۆندیال و کۆڵۆمبیا و کۆریای باشوور دەبێتەوە و یارییەکانیشی لە ئوسترالیا دەکات.