ئانچیلۆتی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 2 یاریزانی له‌ده‌ست داوه‌

یاریزانێكی بایرن میونشن له‌ نێو ماڵه‌كه‌یدا خۆی كه‌ره‌نتین ده‌كات

له‌ 24 كاتژمێری رابردوو چه‌ندان رووداو و گۆڕانكاریی وه‌رزشی له‌ یانه‌ و یاریگایه‌كانی تۆپی پێی ئه‌ورووپا روویدا، ئارجێنتینا خه‌ریكه‌ یاریزانێك بۆ مۆندیال له‌ده‌ست بدات، یانه‌ی بایرن میونشن تووشتبوونی یاریزانێكی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ چامپیۆنزلیگ 2 یاریزانی له‌ده‌ست داوه‌.

یاریزانی بایرن میونشن له‌ ماڵه‌وه‌ خۆی كه‌ره‌نتین كرد

بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتوە جەمال موسیالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بۆ چەند رۆژێک لە ماڵەوە دەمێنێتەوە تاکو لە ڤایرۆسەکە رزگاری دەبێت.

یانە باڤارییەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە موسیالا لە دۆخێکی باشە و تەندروستی جێگیرە بەڵام کەرەنتین دەبێت. 

موسیالا بە یاریزانێکی گرنگی بایرن میونشن دادەنرێت و لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تا ئێستا حەوت گۆڵی کردووە، کە بایرن ئێستا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە خانەی خانەی سێێەمی بۆندزلیگا دەبینرێت.

لۆران بلان بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌ فه‌ره‌نسا

یانه‌ی ئۆلمپیك لیۆنی فه‌ره‌نسا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لۆران بلان لە یانەکەیان دەبێتە شوێنگرەوەی پیتەر بوش کە ئەم راهێنەرە لە یەکشەممەی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

لۆران بلان لە مۆندیالی 1998 ناسناوی مۆندیالی لەگەڵ فەرەنسا بردەوە و لەوەتەی مانگی فێبرایەری رابردووشەوە دوای ئەوەی لە یانەی رەیانی قەتەری جیابووەوە بێکار بوو.

بلانی 56 ساڵ چوار جار ناسناوی خولی فەرەنسی بردووەتەوە و دوو جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی فەرەنسا ئەو کاتەی راهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان و بۆردۆی دەکرد.

یانەی لیۆن لەم وەرزەی لیگ وەن لە خانەی نۆیەم دەبینرێت و لە دوایین پێنج یاریی تامی بردنەوەی نەکردووە، چوار دۆڕانی تووش بووە و لە یارییەکیشدا یەکسان بووە.

ره‌نگه‌ دیبالا به‌شداریی مۆندیال نه‌كات

پاولۆ دیبالا هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی رۆما لە یارییه‌كه‌یان بەرامبەر دوای تۆمارکردنی گۆڵ بەهۆی ئازار ناتوانێت ئاهەنگ بگێرێت و راستەوخۆ لە یاریگا دێتە دەرەوە. 

دوای یارییەکە خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری رۆما رایگەیاند پێکانەنی دیبالا قورسە نزای زوو گەرانەوه‌ی بۆ دەکەین.

رۆژنامەی لاگازێتا بڵآوی کردەوە بە ئەگەرێکی زۆر دیبالا ناتوانێت تاوەکوو ساڵی داهاتوو بگەرێتەوە یاریگاکان، بەمەش ئەم یاریزانە ئارجەنتینیە ناتوانێت یاوەری هەڵبژاردەی تانگۆ بکات لە مۆندیالی قەتەر.

سەرچاوەی ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەمەش کردووە دیبالا کاتێک زانیوویەتی پێکانەکەی قورسە زۆر گریاوە و ترسی هەیە مۆندیالی لەدەست بچێت، به‌وپێیه‌ی بڕیاره‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له‌ رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو ده‌ست پێ بكات و زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌و كه‌مه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاك بێته‌وه‌.

لاپۆرتا: بارسێلۆنامان رزگار كرد

خوان لاپۆرتا سەۆکی یانەی بارسێلۆنا لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی یانەکەی دووپاتیدەکاتەوە بارسێلۆنایان رزگار کردووە و لەم ماوەیەدا 274 ملیۆن یۆرۆ قانجیان کردووە، دووپاتیشیدەکاتەوە بەردەوام بە ئاشکرا پاڵپشتی لە سوپەرلیگ دەکەن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لاپۆرتا ده‌ڵێت: ئێمە تیپەکەمان لە کاتێکی سەخت وەرگرت، دوو بژاردەمان لە پێش بوو، یەکێکیان بەردەوام بوون بوو لە کارکردن، بژاردەی دووەمیشمان ئەوەبوو داوای پاڵپشتی دارایی لە ئەندامانی یانەکەمان بکەین، بەڵام ئێوە شایستەی ئەوە نەبوون، ئێوە بەرپرس نین لە خراپی کارگێڕی رابردوو، ئێوە ئێمەتان هەڵبژارد بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بگەڕێینەوە، بە کردار توانیمان بارسێلۆنا رزگار بکەین، ئێستا باشترین بودجەمان هەیە لە مێژووی بارسێلۆنا و داهاتەکەی دەگاتە ملیارێک و 255 ملیۆن یۆرۆ و قازانجەکەشی 274 ملیۆن یۆرۆیە.

لاپۆرتا گوتیشی: بارسێلۆنا زیندووە، ئێمەش توانایەکی گەورەمان هەیە بۆ راکێشانی سەرمایە، بەڵام دۆخی دارایی یانەکانی ئەوروپا زۆر جێگەی نیگەرانیە، یانەکانی وڵاتان سەرچاوەی بێ سنووریان هەیە و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش هێزیان پێدەبەخشێت، لەبەر ئەم هۆیە ئێمە پاڵپشتی لە پاڵەوانیەتی سوپەرلیگ دەکەین. سوپەرلیگ زۆر کێشە چارەسەر دەکات، بەر لە هەموو شتێکیش رێز لە بنەماکانی تۆپی پێ دەگرێت، ئێمە بە رەهایی و بە ئاشکرا پشتگیری لە سوپەرلیگ دەکەین.

ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 2 یاریزانی له‌ده‌ست دا

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر شاختار بڵاوكرده‌وه‌ و دوو یاریزانی بانگهێشت نه‌كردووه‌.

له‌سه‌ر پێگه‌ی ریال مه‌درید لیستێكی 23 یاریزانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر شاختار.

تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی به‌لجیكی ئه‌گه‌رچی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئانچیلۆتی بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌

تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی به‌لجیكی ئه‌گه‌رچی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئانچیلۆتی بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی 16ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده‌ بێت، ئه‌گه‌رچی گومان ده‌كرێت ئه‌و گۆڵپارێزه‌ بتوانێت به‌شداریی له‌ كلاسیكۆ بكات و ئانچیلۆتی زه‌حمه‌ته‌ سه‌ركێشی پێ بكات.

دانی سیبایۆس ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید ئه‌ویش بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشت نه‌كراوه‌، كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دابڕا، بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتكراوه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌مشه‌و له‌ ئۆكراینا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی شاختار، یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ ناوبژیوانی ئۆریل گرینفیڵدی ناوبژیوانی ئیسرائیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ھەواڵی زیاتر