ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی ده‌ستپێده‌كات، دوای قسه و باسێكی زۆر كێشه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان یانه‌كانی دابه‌زی و بۆ خولی پلیه‌كه‌كان، دواجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی تیروپشكه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و ئه‌مڕۆش یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، كه یه‌كه‌جاره چوار یانه‌ی كوردستان له خوله‌كه به‌شداریبكه‌ن.
له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كاره‌با له كاتژمێر (3)ـی ئێواره، له یاریگه‌ی خۆی میوانداری نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، كه لوئه‌ی سه‌ڵاحی یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ولێر راهێنه‌رایه‌یه‌تی یانه‌ی كاره‌با ده‌كات و ئۆردوگایه‌كی مه‌شق و راهێنانیان له وڵاتی توركیا كردبووه‌وه.
یانه‌ی حدوود له‌هه‌مان كات له یاریگه‌ی خۆی میوانداری دیوانیه ده‌كات، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی خاوه‌ن پله‌ی سییه‌م له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات، كه دلۆڤان مه‌هدی گۆلپارێزی یانه‌ی ته‌ڵه‌به و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئه‌ركان ئه‌میری به‌رگریكاری ته‌ڵه‌به دوو یاریزانی كوردن له‌و یانه‌ی یاریده‌كه‌ن.
یانه‌ی زه‌ورا، كه ئه‌م وه‌رزه چاوی له‌وه‌یه پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه و خۆی به‌شێویه‌كی چڕ وپڕ بۆ خوله‌كه ئاماده‌كردووه، له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر (7:30)ـی ئێواره میوانداری یانه‌ی سناعه‌ی هاوشاری خۆی ده‌كات.
یارییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممە
له یارییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه، هه‌ولێر كاتژمێر (3) له یارییه‌كی به‌هێز و زه‌حمتدا رووبه‌ڕوی میوانی تازه‌ی خوله‌كه ده‌بێته‌وه، كه یانه‌ی كه‌ربه‌لایه، یارییه‌كه له كه‌شێكی گه‌رم و له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ربه‌لا تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه خولی نایابی عێراقی، بۆیه به‌زه‌حمه‌ت بۆ هه‌ولێر خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، هه‌ولێر به‌ر له‌هه‌موو یانه‌كان به‌شێویه‌كی باش خۆی بۆ خوله‌كه ئاماده‌كردووه، خاڵه به‌هیزه‌كانی هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه له به‌رگری و ناوه‌ڕاست ده‌بینرێ.
زاخۆی ده‌لال له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی میوانی یانه‌ی كه‌رخه، یانه‌ی كه‌رخ ئۆردوگای مه‌شق و راهێنانی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه، تاكه یاریزانی كورد له‌و یانه‌یه شێرزاد محه‌مه‌دی كاپتنی وه‌رزی پێشووی یانه‌ی هه‌ندرێنه، كه له هێلی به‌رگری یاریده‌كات، زاخۆ به گۆڕانكاری گه‌وره‌وه خۆی بۆ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌كردووه، حه‌مزه هادی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت مێژووێكی جوان بۆ خۆی له‌گه‌ڵ زاخۆییه‌كان بنووسێته‌وه، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر (3) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌مان رۆژ له كاتژمێر (4)ـی ئێواره، نه‌ورۆز به راهێنه‌ریه‌تی وه‌لی كه‌ریم له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه، كه نه‌ورۆز وه‌رزی رابردوو یه‌كه‌مجاربوو به‌شداری له خولی نایابی عێراقی بكات، كه‌چی پله‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهینا، خاڵی به‌هێزی نه‌ورۆز ئاسۆ رۆسته‌م بوو وه‌رزی رابردوو، كه 18 گۆڵی له خوله‌كه كردوو پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی هه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به سالمیه‌ی كوێتی كردوو نه‌ورۆزی جێهێشت.
دهۆكی تازه گه‌ڕاوه بۆ خولی نایابی عێراقی خاوه‌ن یه‌ك نازناوی خولی نایابی عێراقی له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت و به‌هێزدا له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ده‌كات، دهۆك به زه‌حمه‌ت توانی بۆ جارێكی‌تر بگه‌ڕێته‌وه خولی نایابی عێراقی، ئێسته‌ش ته‌نها هه‌وڵی مانه‌وه له‌و خوله ده‌ده‌ن دواتر به‌رنامه بۆ وه‌رزه‌كانی دیكه داده‌ڕێژن، كارگێڕی تازه‌ی دهۆك به‌شێویه‌كی زیره‌كانه كاریان كردوو سه‌ركه‌وتووبوون له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك بۆ خوله‌كه، كه سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری خاوه‌ن 4 نازناو له خولی نایابی كوردستان، توانی خه‌ونی هانده‌رانی یانه‌ی دهۆك بهێنێته‌دی و جارێكی‌تر بگه‌ڕێنه‌وه نایابی عێراقی.
قوه‌ی جه‌ویه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات، جه‌ویه به‌شێویه‌كی باش خۆی بۆ خوله‌كه ئاماده‌كردووه، ده‌یه‌وێت، له‌چاو وه‌رزی رابردوو ئه‌نجامێكی باشتر تۆماربكات و پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، جه‌ویه بشێك له یاریزانای هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی تێدایه و تیپێكی به‌هێز و تۆكه‌ن له خوله‌كه، له هه‌مان رۆژ نه‌فتی مسان له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، له شاری به‌سڕه.
خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه بڕیاره 3 یانه بۆ ریزی پله‌یه‌كه‌كان دابه‌زن و ته‌نها دوو یانه‌ش له ریزی پله یه‌كه‌كان بۆ خولی نایاب سه‌ربكه‌ون، به‌مه‌ش بتوانن وه‌رزی داهاتوو ژماره‌ی یانه نایابه‌كان بگه‌ینه 18 یانه، هه‌ولێر له نێو یانه كوردییه‌كان زۆرترین نازناوی بردووه‌ته‌وه كه (4) نازناوه، دهۆكیش تاكه نازناوێكی هه‌یه. یانه‌ی زه‌وڕاش خاوه‌ن زۆرت