سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌وه‌ی رایگەیاند، به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كاره‌كانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنەکە رازیی نین و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن.
تۆڕی هه‌واڵی تۆپی پێی عێراق له سۆشیال میدیا، ئه‌مڕۆ سێشەممە، 4 تشرینی یه‌كه‌م، ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بكه‌ن و باس له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنەکە بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت، ئه‌ندامانی فیدراسیۆنەکە دواتر ده‌ستپێشخه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتیی تۆپی پێ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه عه‌دنان درجال یاریزانی پێشووی تۆپی پێی عێراق، جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێیه، هه‌روه‌ها له كابینه‌ی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانیشه.