رۆژی یەکشەممەی رابردوو، 2ـئۆکتۆبەری 2022، له شه‌ڕ و پێكدادانی هانده‌رانی دوو تیپی تۆپی پێ له ئیندۆنیسیا 174 هانده‌ر كوژران و 180ی تریش بریندار بوون.
بەرپرسێکی ناوخۆیی ئیندۆنیسیا بە میدیاكانی راگه‌یاندووه، ئەمڕۆ یەکشەم دووی تشرینی یه‌كه‌م، له شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی هانده‌رانی تۆپی پێی دوو یانه، 174 كه‌س كوژران.
جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی ئیندۆنیسیا ، ئەمڕۆ فەرمانی كرد یارییەکانی خولی نایابی وڵاته‌كه بوەستێنن، تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکە تەواو دەبێت.
شه‌ڕ و ئاژاوه‌كه له دوورگه‌ی گاوا بووه و دوای دۆڕانی یانه‌ی ئاریما به‌رانبه‌ر یانه‌ی بریسبایا به 2-3 گۆڵ، هانده‌رانی تیپی دۆڕاو هاتوونه‌ته ناو یاریگه و شه‌ڕ و ئاژاوه به‌رپا بووه.
پۆلیس بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه، گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوورگه‌ی گاوا نیكۆ ئافێنتا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، 24 كه‌س له ناو یاریگه كوژراون، ئه‌وانی تر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ر له‌م رووداوانه‌دا 180 كه‌سی تر بریندار بوون، كه گواستنراونهته نه‌خۆشخانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوورگه‌ی گاوا ده‌ڵێت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مردوون، به هۆی كه‌وتنه ژێر پێیان و خنكان بووه، كاتێك ویستوویانه له یاریگه بچنه ده‌ره‌وه.
شه‌ڕ و كاری ئاژاوه‌گێڕی له دوای ئه‌وه روویداوه، نزیكه‌ی 3 هه‌زار هانده‌ری تیپی دۆڕاو هێرشیان كردووه‌ته ناو یاریگه و په‌لاماری یاریزانه‌كانیان داوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پۆلیس و دواتریش گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنراوه.
سه‌رپه‌رشتیارانی خولی ئیندۆنیسیا له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، یارییه‌كانی خوله‌كه‌یان راگرت و بڕیاریشیاندا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان بكرێت.
محه‌مه‌د ئاریاوان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیندۆنیسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا خه‌مباریی خۆی بۆ رووداوه‌كه ده‌ربڕی، داوای لێبوردنیشی له خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان كرد.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی روویداوه وێنه‌ی تۆپی پێی ئیندۆنیسیا خوێناوی ده‌كات.
یه‌كه‌مجاره له یارییه‌كی تۆپی پێ و له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو، كاره‌ساتێكی وا گه‌وره رووبدات، به تایبه‌تی دوای رووداوی یاریگه‌ی هیسڵ له به‌لجیكا له 1985، كه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو، كاتێك یوڤێنتۆس به 1-0 گۆڵ له لیڤه‌رپوولی برده‌وه، دواتر شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوولا روویدا، به‌م هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 600 كه‌س برینداربوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه رووی دا.