یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

تاوانبارانی یارییه‌ خوێناوییه‌كه‌ی ئێندۆنسیا ده‌ستگیركران

لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ خوێنڕشتنی یاریگه‌كه‌ی ئێندۆنسیا به‌رده‌وامه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 100 كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری دروستبوونی دووه‌مین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ مێژووی یاریگه‌كانی تۆپی پێ.

له‌ خولی تۆپی پێی ئیندۆنسیا دوای دۆڕانی یانەی مالانگ بەرامبەر یانەی سورابایا کە هەردوو یانە یەک شارن لە هەرێمی جاوای رۆژهەڵات لە ئەندەنووسیا، توندوتیژی و خوێنڕشتن لە نێوان هاندەران دروست دەبێت و لە کۆتاییدا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین کارەساتە خوێناوییەکانی یاریگاکانی تۆپی پێ، لە ئەنجامی بە یەکدادانی هاندەرانی هەردوو یانە 174 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 180 کەسی دیکە بریندار بوون، گرژیەکانیش تاکو بەیانی رۆژی دواتر بەردەوام بوون.

بە گوتەی سەرچاوەکانی پۆلیس زیاتر لە 40 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبوون لە کاتێکدا یاریگاکە شوێنی 38 هەزار هاندەر دەبێتەوە، لە دوای یارییەکەش زیاتر لە سێ هەزار هاندەر رژانە نێو یاریگا، بەڵام پۆلیس هەرزوو یاریزانەکانی لە دەستی هاندەران رزگار کردووە، هەر لە ئەنجامی تووندووتیژیەکاندا 10 ئۆتۆمبێلی پۆلییس زیانی بەرکەوتووە.

دوای ئەم رووداوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەندەنووسیا بڕیاریدا خولی پلەیەک بە کاتی رابگرێت و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بکرێت، لەلایەن خۆیەوە فیفا تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە دەکات و سەرۆکی ئەندەنووسیاش لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و بە کارەساتێکی مرۆیی ناوی دەبات.

سه‌رۆكی ئه‌نده‌نووسیا هاته‌ ده‌نگ

سەرۆکی ئەندەنووسیا جۆکۆ ویدۆدۆ دڵته‌نگی خۆی له‌م كاره‌ساته‌ ده‌ڕبری و ده‌ڵێت: هیوادارم ئه‌م كاره‌ساته‌ دواناخۆشی یاریگاکانی تۆپی پێ بێت، مەهێڵن لە داهاتوودا کارەساتێکی دیکەی مرۆیی رووبداتەوە، داوا لە پۆلیسی نیشتمانی دەکەم بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن، داواشم لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ کردووە خولەکە رابگرێت و پێویستە رێکارەکانی ئەمنی تووندتر بکرێت. 58 ساڵە کارەساتی لەمشێوەیە لە یاریگاکانی تۆپی پێ رووینەداوە و رۆژنامەنووسانی ئەندەنووسیا بە دووەم گەورەترین کارەساتی تۆپی پێی هەژمار دەکەن، لە پاڵاوتنەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆی 1964 رووداوێکی دیکە هاوشێوەی خوێناوی روویدا، ئەو کاتەی مافیاکانی پیرۆ لە یارییەکەیان بەرامبەر ئارجێنتینا هەڵیانکوتایە سەر یاریگاکە بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەرگاکانیان داخست و گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا بەهۆیەوە زیاتر لە 324 کەس گیانیان لەدەستدا.

به‌شێك له‌ تاوانكارانی رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، پۆلیس ئیندۆنسیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی له‌ رووداوه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی مالانگا و سۆرابایا ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 100 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هۆكاری دروستكردنی ئه‌و پشێوی و كوشتاره‌ بووه‌ كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ روویدا، زۆرینه‌یان پێشینه‌ی دیكه‌ی تاوانكارییان هه‌بوه‌.