دوای سەرکەوتنی یانەی دهۆک لەریزی پلەیەکەکان بۆ خولی نایابی عێراقی، بەهۆی کەمی ماوەی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رێپێدان لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقییەوە، کێشە بۆ دهۆک دروستبوو بەڵام سەرۆکی یانە دڵنیایی دەداتە هەوادارانی، کە لە توانایاندا هەیە داواکارییەکانی لێژنەی مۆڵەتپێدان تا کاتی دیاریکرا و ئامادەبکەن و بەشداری لە خولی نایابی عێراقی بکەن، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەرجەم بنەماکانی رێکارەکانی رێپێدانیان لەبەغدا تەواو کردوو بەشداربوونیان لە خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی نوێ مسۆگەر کرد.
دکتۆر عەبدوڵلا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک رایگەیاند، وەک هەر یانەیەکی دیکەی بەشدار لە خولی یانە نایابەکانی عێراق، توانیان رێکارەکانی مۆڵەتدان بۆ بەشداریکردن لە خولی نایاب عێراق بەدەستبهێنین، هەرچەندە ماوەی کەمیشمان لەبەردەست بوو بەڵام کێشەکانمان چارەسەرکر و خەونی هاندەرای یانەکەمان هێنایەدی.
سەرۆکی یانەی دهۆک دەشڵێت: گرفتەکە نەبوونی پارە و زۆری بڕی پارەکەبوو لەسەر یانەکە و کەمی ماوەی دانەوەی قەرزەکانەبوو، کە بۆمان دیاریکرابوو، ئەگەر لەو ماوە نەماندابوویانەوە تووشی گرفتی گەورە دەبووین، لەماوەکی کەم توانیمان پاکتاوی سەرجەم قەرزەکانی سەر یانەکە بکەین، و کە ئەمساڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دەیەوێت خولی عێراقی هەنگاوێک لە پیشەگەربوون نزیک بکاتەوە. وتیشی: بۆ ئەوەی هەموو بنەماکانمان جێبەجێبکردوو و ئامادەبین بۆ بەشداریکردن لە خولەکە بکەین بۆ ئەم مەبەستەش چەندیاریزانێکی تازەمان هێناوەتە ریزەکانمان.
یانەی دهۆک لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر لەسەر هێڵە، تا ریزەکانی یانەکەی پێقایم بکات و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکەن، چەند یاریزانێکی تازەشیان گواستەوە ریزەکانیان
یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی عێراق بڕیاربوو، لە 2ـی ئۆکتۆبەرس 2022، بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی بەڕێوەچوونی دیار نییە.
یانەی دهۆک دوای ئەنجامدانی دوو یاریی پاشکۆ گەیشتنی بە خولی نایابی عێراق و بردنەوە لە یانەکانی ناسرییە و ئەمانە بەغدا، سەرکەوتنی بۆ خولی یانە نایابەکانی عێراق مسۆگەرکرد و لەگەڵ یانەکانی هاوزمانی خۆی بەشداری دەکات کە، یانەکانی زاخۆ، هەولێر و نەورۆز لە وەرزی نوێی خولەکەدا نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن، لە 2010 دهۆک بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی.