* به فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری دا سبه‌ی له وڵاتی فنله‌ندا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ رۆناڵد ئاراواخۆی به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌كه‌ی بكات.
* به‌رپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆروگوای له بارسێلۆنا زۆر توڕه‌ن چونكه داوایان له‌و یانه‌یه كردبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئاراوخۆ نه‌كه‌ن چونكه له مۆندیال بێبه‌ش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئۆروگوای به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ مۆندیال له توانه‌كانی یانه‌ی دیێگۆ گۆدینیش بێبه‌ش بوون.
* رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی له راپرسییه‌كدا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ متمانه‌ی هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی بۆ مۆندیال له‌ده‌ست داوه و داوا ده‌كه‌ن بكرێته یه‌ده‌گ.
* هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به بردنه‌وه‌ی 4 یاریی دیكه ریكۆرده گه‌وره‌كه‌ی ئیتاڵیا ده‌شكێنێت و ده‌بێته یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كه زۆرترین یاریی شكستی نه‌هێنا بێت، یارییه‌كانی داهاتووی تانگۆ به‌رامبه‌ر جامایكا، سعوودیه، مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا ده‌بێت.
* عه‌دنان حه‌مه‌د راهێنه‌ری عێراقی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن: ئه‌گه‌ر خۆزێ مۆرینیۆش بكرێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناتوانێت دۆخی تیپه‌كه له ئێستا باشتر بكات، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانن كه راهێنه‌ر ناتوانێت پلانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه دابڕێژێت چونكه پابه‌ند نابن.
* سارا كیلی دایكی ئه‌و هانده‌ره‌ی ئێڤه‌رتۆن كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ مۆبایله‌كه‌ی شكاند ده‌ڵێت: هێشتا چاوه‌ڕێی سزادانی كریستیانۆین، چونكه تا ئێستا مۆبایله‌كه‌ی بۆ كوڕه‌كه‌م نه‌كڕیوه‌ته‌وه و خۆی دزیوه‌ته‌وه، پێم سه‌یره چۆن ده‌توانێت له ژیان به‌رده‌وام بێت له كاتێكدا ئه‌و ئازاره‌ی خستووه‌ته دڵی ئه‌و منداڵه.
* لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا کۆمەڵێک ناسناوی جیاوازی هەیە، بەڵام ئێستا هاوڕێیه‌کانی ناسناوێکی دیکەیان لێ ناوە و پێی دەڵێن ویسێل، کە جۆرێکە لە مشک و زۆر خێرایە، ئه‌م نازناوه دوای ئه‌وه هات مێسی سەرکردایەتی ئارجێنتینای كرد بەرامبەر هندۆراس، راسته‌وخۆ ئه‌م ناسناوه‌یان بۆ لیۆ دانا، لە جیهانی تۆپی پێ مێسی چەند ناسناوێکی هەیە وەکو پۆلگا یانیش جادووگەری ئارجێنتینی، بەڵام ئێستا ناسناوێکی دیکەشی هاتە سەر، ئەویش ویسێلە، کە جۆرێکە لە مشک، ئاژەڵێکە خێرایە لە راوکردن و دەشتوانێت خۆی لە دووژمنەکانی رزگار بکات.
* به فه‌رمی ئه‌شڕه‌ف بن عه‌یاد په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی بێ ئێن سپۆرتسی قه‌ته‌ری بووه په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئێل موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا.