كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی كلاسیكۆ دیاریكرا، پێش یارییه‌كه‌ش یانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئه‌یسی میلان زۆرترین یاریزانیان تووشی پێكان بوون.
كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كلاسیكۆ دیاریكرا
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به فه‌رمی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆی له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2022، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رایگه‌یاند یاریی كلاسیكۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری مانگی داهاتوو له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و به 18 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به 16 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.
بارسێلۆنا ماڵی وێران بوو
بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ چه‌ندان یاریزانی به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی پێكان بوون، مه‌ترسیله سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه قورسه‌كانی عوسمان دێمبلی ده‌كرێت.
رادیۆی کادێنا کۆبی ئیسپانی بڵاویکردەوە پزیشکانی بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر رێگەی چارەسەرکردنی رۆناڵد ئاراوخۆ ئەگەرێکیش هەیە کە ئەم یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئاراوخۆ ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت دوو بۆ سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە لە مۆندیالی 2022 دادەبڕێت، بەڵام ئەگەر چارەسەری وەربگرێت بەبێ نەشتەرگەری رەنگە لە وادەیەکی زوتر بگەڕێتەوە، بەڵام گەرەنتی چاکبوونەوەی لەسەدا 100ـی نییە.
کادێنا هێمای بۆ ئەوەش کردووە لە هەموو دۆخێک‌دا ئاراوخۆ بەلایەنی کەمەوە مانگ و نیوێکی دیکەی پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.
خاڤی میگێل له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه جول كۆندی به‌رگریكاری بارسێلۆنا كه به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دابڕا، پێشبینی ده‌كرێت ته‌نیا بۆ 3 هه‌فته له یاریكردن داببڕێت و ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاماده بێت كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو بكڕێت.
خه‌ریكه ته‌واوی پێكهاته‌ی فه‌ره‌نسا تووشی پێكان بێت
هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش هاتنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و 15 یاریزانی تووشی پێكان بووه، دوایین یاریشی له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر دانیمارك دۆڕاند.
فەرەنسا بە قەیرانێکی گەورە تێپەڕ دەبێت بەهۆی ئەو زنجیرە پێکانەی یاریزانەکانی تووشی دەبن و ئێستا پازدە یاریزانی پێکراوی هەیە له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، کەریم بێنزێمای هێرشبەری ریال مەدرید و پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆسی ئیتاڵیە.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا نه‌یتوانی بگاته یاریی پێشكۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئورووپا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ژماره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی كه‌ڵه‌شێره‌كان تا دێت زیاتر ده‌بێت، هه‌ریه‌كه له كیمبیبی یاریزانی پاریس سانجێرمان، ئیبراهیما كۆناتی یاریزانی لیڤه‌رپوول و لوكاس هێرناندێز یاریزانی بایرن میونشن و هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی تۆتێنهام به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دابڕان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌دریان رابیۆ ناوه‌راستكاری یوڤێنتۆس، بوبه‌كر كامارا و لوكاس دین یاریزانانی ئاستۆن ڤیلا، تیۆ هێرناندێز و مایك ماینان له یانه‌ی ئه‌یسی میلان، جۆل كۆندی و عوسمان دێمبلی له ریزی یاریزانه پێكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسان.
فەرەنسا هەڵگری ناسناوی مۆندیالی رابردوو لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی جیهانی 2022 رکابەریی دەکات و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی توونس و ئوسترالیا و دانیمارک دەبێتەوە.
4 یاریزانی ئه‌یسی میلان تووشی پێكان بوون
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە ئەیسی میلان چوار یاریزانی لە یاریی هەڵبژاردەکان تووشی پێکان بووە، هێمای بۆ ئەوەش کردووە مایک ماینانی گۆڵپارێز کاریگەرترین یاریزان دەبێت کە تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی مانگێک دوور دەکەوێتەوە.
تیۆ هێرناندێزیش بە هەمان شێوە لەگەڵ فەرەنسا تووشی پێکان بووە لە رانی و لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی و کالابریا بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەونەوە.
ئەم پێکانانەی میلان لە کاتێکدایە پێشەنگی کۆمەڵەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگی گرتووە و لە گەڕی داهاتووشدا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.