سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وه‌رزشوانانی شاری هه‌ولێر هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی وه‌رزشی شاره‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو 

شاری هه‌ولێر، كه‌ پایته‌ختی كوردستانه‌ به‌راورد به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ رووی وه‌رزش و ژێرخانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پاشه‌كشه‌ی داوه‌، له‌ كاتێكدا كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له‌ رووی سه‌لامه‌تی و پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی خوار و ناوه‌راستی عێراق ده‌كات، به‌ڵام له‌ ڕووی وه‌رزشه‌وه‌ رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چێت.

چاودێران پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر ژێرخانێكی باش له‌ هه‌ولێر هه‌بووایه‌، به‌هۆی ئه‌و ژینگه‌ له‌ باره‌ی شاری هه‌ولێر زۆربه‌ی یانه‌كانی كه‌نداو له‌ هه‌ولێر ئۆردوگاكانیان ده‌كرده‌وه‌، راسته‌ یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و  خوارووی عێراق لێره‌ ئۆردوگای مه‌شقی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ كوردستان به‌هه‌شتێكه‌ له‌ دۆزه‌خدا، به‌شێك له‌ وه‌رزشوانانی شاری هه‌ولێر هۆكاره‌كانی دواكه‌وتوویی و نه‌بوونی ژێرخانێكی باشی وه‌رزشی له‌ شاری هه‌ولێر بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ده‌خه‌نه‌ڕوو.

“ململانێی به‌رپرسانی وه‌رزشی هه‌ولێر به ‌زیان بۆ پایته‌خت شكاوه‌ته‌وه‌”

بێستون ئه‌كه‌رم، یاریزان و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی – لقی هه‌ولێر، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی وه‌رزشی شاری هه‌ولێر به‌گشتی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر خسته‌ڕوو، ئه‌و پێوایه‌ كه‌ بوونی كێبركێ و ململانێی نێوان به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ زیان بۆ شاره‌كه‌ شكاوه‌ته‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زیاتری وه‌رزشوانان پێشبڕكێ بكه‌ن، كه‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ پله‌ و پۆستی زیاتر و رێگریكردن له‌یه‌كتر ململانێ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی دروستكردووه‌ و زیانی به‌ وه‌رزشوانان و پێشكه‌وتنی وه‌رزشی شاره‌كه‌ شكاوه‌ته‌وه‌.

بێستوون ئه‌كره‌م یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین یاریزانی پێشووی یانه‌كانی برووسك و هه‌ولێر هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و كێبڕكێیه‌ی به‌رپرسان‌ له‌سه‌ر حسابی یاریزانان له‌ هه‌ولێر ده‌یكه‌ن، بۆته‌‌ هۆكار بۆ رێگریكردن له‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی راسته‌قینه‌ له‌ شاره‌كه‌، كه‌ لاو گه‌نجانی ئه‌و شاره‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ململانێیه‌ن. 

بێستوون ده‌شڵێت: ئێمه‌ كادری وه‌رزشی باش و لێهاتوومان نییه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌مان زۆرمان هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته‌ هۆكاری پێشخستنی وه‌رزشی شاره‌كه‌.

بێستوون كه‌ ئێستا مامۆستای زانكۆیه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌رگیز رۆژێك نه‌مانبینی به‌رپرسانی باڵای وه‌رزشی بچنه‌ نێو كوچه‌ و كۆڵانی شاری هه‌ولێر و له‌ نزیكه‌وه‌ منداڵان و وه‌رزشوانانی ئه‌و شاره‌ ببین و لێیانبپرسن، ئاخۆ چیان پێویسته‌ و له‌چیان كه‌مه‌، له‌ كاتێكدا پێویسته‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌ی ئه‌و لاو و یاریزانانه‌بن، كه‌ خه‌ون و ئاره‌زووی گه‌وره‌یان هه‌یه‌.

نه‌خشه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌ره‌و لوتكه‌ ده‌خاته‌ڕوو

فازڵ عه‌باسی یاریزانی پێشووی هه‌ولێر و برایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، كه‌ ساڵانێكی زۆریش له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ژیاوه‌ ئه‌زموونێكی زۆری له‌ وه‌رزشدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی وه‌رزشی پایته‌ختی ئاشكرا كرد و پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر له ‌هه‌ر وڵاتێك باسی وه‌رزش بكه‌یت، راسته‌وخۆ لێت ده‌پرسن، ئێوه‌ ژێرخانی وه‌رزشیتان له‌چ ئاستێك دایه‌، ئه‌ی ئاستی كادیر و به‌رپرسانی وه‌رزشیتان له‌ چ ئاستێكه‌، ئه‌مه‌ واتا هۆكاری یه‌كه‌می پێشكه‌وتنی وه‌رزشی هه‌ر شوێنێك بریتیه‌ له‌ بوونی ژێرخانی وه‌رزشی، كه‌ خۆی له‌ یاریگه‌ و هۆڵ و شوێنی گونجاوی وه‌رزشكردن و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی وه‌رزشوانان واتا ئاسانكاری بۆ یاریزانان بكه‌ین تا وه‌رزش بكه‌ن.

فازڵ عه‌باس كه‌ به‌ سه‌رسه‌خترین و راشكاوترین وه‌رزشوانه‌كانی ئه‌و شاره‌ داده‌نرێت، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌یری شاری هه‌ولێر بكه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌زه‌ییت به‌و شاره‌ دادێته‌وه‌، نه‌ یاریگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ نه‌هۆڵێكی جوان و قه‌شه‌نگی پڕ له‌ بنه‌ماكانی وه‌رزشی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێشبكه‌وین، ده‌بێت یه‌كه‌مجار ژێرخانێكی وه‌رزشی گه‌وره‌ و به‌هێزمان هه‌بێت.

فازڵ عه‌باس ئه‌و ئه‌ستێره‌ كورده‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێیوایه‌ به‌هێزكردنی ژێرخانێكی وه‌رزشی پێویستی  به‌ بوجه‌یه‌كی تایبه‌ت و دیاریكرا هه‌یه‌، ده‌شڵێـت:  پێویسته‌ بنكه‌كانی وه‌رزشی ئه‌و شاره‌ كارا بكرێنه‌وه‌ به‌شێویه‌كی باش دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه‌، هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی وه‌رزش له‌سه‌ر بنه‌مانی رۆشنبیری كه‌سه‌كه‌بێت.

 به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌رزشی ئه‌و شاره‌ نه‌بوونه‌ته‌ مه‌رجه‌عی راسته‌قینه‌ی وه‌رزشوانانی پایته‌خت

عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر وه‌رزشوان و چاودێری وه‌رزشی هه‌ولێری پایته‌خت له‌ رێگای رۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و شاره‌ مه‌رجه‌عه‌یكی راسته‌قینه‌ی وه‌