بەرشلۆنە ڕیکاری یاسایی بەرامبەر مێسی دەگرێتەبەر

یانەی بارسێلۆنا بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەکە سەرکۆنە دەکات و رێکاری یاسایی لە دژی ئەو رۆژنامەیە دەگرێتەبەر کە زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە.

بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت ” دەربارەی ئەو زانیاریانەی لە ئێل مۆندۆ لە ژێر ناونیشانی ” دزەکانی بارسێلۆنا ” دۆسیەی نهێنی یانەکان بەشی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، ناڕەزایەتی خۆمان لە یانەکە دەردەبڕین لە دزەکردنی بە ئەنقەستی زانیارییەکان، کە بەشێکە لە پرۆسەیەکی یاسایی.”

یانە ئیسپانییەکە بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئەم پرسە و دەڵێت ” بەداخەوە کە هەندێک سەرچاوەی میدیایی شانازی بە گەیشتن بە بڕێکی زۆر لە بەڵگەنامە و ئیمەیل بکەن کە بەشێکن لە لێکۆڵینەوەکانی ” بارساگێت “، لەکاتێکدا هێشتا ئەم زانیاریانە هاوبەشیان پێنەکراوە.”

بارسێلۆنا لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت ” لە هەر بارودۆخێکدا ئەو ماددەیەی کە قسەی لەبارەوە دەکرێت، بەڵگەنامەکانی خستە بەردەستی رای گشتی، هەرچەند پەیوەندیی بە کەیسێکی بەردەوامەوە هەیە، بەکارهێنانیان بۆ سووکایەتیکردن بە ناوبانگ و نهێنیی یانەکە دادەنرێت و بەشی پاراستنی مافەکانی یانەکە و بەشی یاسایی لێکۆڵینەوە لەو رێوشوێنانە دەکات کە پێویستە بگیرێنەبەر.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەکە پەشیمانە لەوەی میدیا پەیوەندیدارەکان دەتوانن شانازی بە دەستڕاگەیشتن بە بڕێکی زۆر بەڵگەنامە و ئیمەیڵ بکەن کە بەشێکن لە لێکۆڵینەوەکانی ‘بارساگێت’ لەکاتێکدا هێشتا ئەم زانیاریانە هاوبەش نەکراون.

لە کۆتاییدا وتی، “لە هەر حاڵەتێکدا، ئەو ماددەیەی کە قسەی لەسەر دەکرێت و بەڵگەنامەکانی خستە بەردەستی ڕای گشتی هەرچەندە پەیوەندی بە کەیسێکی بەردەوامەوە هەبوو، یانەکە بەکارهێنانیان بە سووکایەتیکردن بە ناوبانگ و نهێنی یانەکە دادەنێت بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە و ” بۆ پاراستنی مافەکانی یانەکە، بەشی یاسایی لێکۆڵینەوە لەو ڕێوشوێنانە دەکات کە دەبێت بگیرێنەبەر”.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی وردەکارییەکانی گرێبەستی لیۆنێل مێسیی بڵاوکردووەتەوە، کاتێک خۆرخی مێسیی باوکی و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە لە هاوینی 2020 گفتوگۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەکرد، کە بەپێی رۆژنامەکە داواکاریی سەیر لەلایەن مێسییەوە خراوەتە بەردەم یانەکە.

رۆژنامەکە دەڵێت ” دیارترین مەرجی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئەوەبووە کە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2023 بێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە، بەمەرجێک کە بڕیار لەو بارەیەوە تەنیا لای یاریزانەکە بێت، جگە لەوەی بەندێک لە گرێبەستەکەیدا بێت کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنیا 10 هەزار یۆرۆ بێت.”

بەپێی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، مێسی مەرجی ئەوەی خستووەتە بەردەم بارسێلۆنا کە پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی باج ئەو پارەیەش بەرزبکرێتەوە.

مەرجێکی دیکەی مێسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەکە ئەوە بووە، لیۆ داوای لە کارگێڕیی بارسا کردووە، ژوورێکی تایبەت لە کامپ نو بۆ ماڵباتی خۆی و لویز سوارێز دابنرێت، جگە لەوەش بلیتی گەشتکردنی بۆ ئەرجەنتین بۆ دابینبکات لە کریسمسدا.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی ئەو کاتەی بارسێلۆنا بەهەموو داواکارییە داراییەکانی مێسی رازی بووە، تەنیا کەمکردنەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەبێت لە 700 ملیۆن یۆرۆ بۆ 10 هەزار یۆرۆ و پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە 10 ملیۆن یۆرۆی داواکردبوو.