رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پاریس سان جێرمان بۆچی ده‌یویست له هاویندا نێیمار به‌ڕێ بكا؟
یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ڕابردوودا، ده‌یویست ده‌ستبه‌رداری نێیمار دا سیلڤای به‌ڕازیلی بێ، ئه‌وه‌ش له پێناو یاریزانێكی دیكه.
دوێنێ دووشه‌ممه، مێدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له مێركاتۆی هاوینه‌دا، ده‌یویست بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی پۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی واژۆ بكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی گه‌وره بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نێیمار دا سیلڤای هه‌ڵبژارد، به‌ڵام كاره‌كه سه‌ری نه‌گرت
هه‌رچه‌نده، یانه‌ی پاریس سان جێرمان ته‌مای له‌و یاریزانه نابوو، به‌ڵام له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا، لیڤاندۆڤسكی له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه بۆ به‌رشلۆنه گواسترایه‌وه، بۆنده‌كه‌شی بۆ سێ وه‌رزه، له‌گه‌ڵ بژارده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی چواره‌م به‌رانبه‌ر 45 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی تر له كاتی گۆڕانكارییه‌كانی تر.
رۆژنامه‌ی جۆرناڵ دیمانشی فه‌ره‌نسی باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێ، بۆ دابینكردنی پاره‌ی بۆندی لیڤاندۆڤسكی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه بیرۆكه‌ی پاریس سان جێرمان ئه‌وه بووه، شێوازی یاریكردنی بۆ 4-4-2 بگۆڕێ و دوو هێرشبه‌ری مه‌ترسیداری وه‌كوو كیلیان ئمباپێ و رۆوویرت لیڤاندۆڤسكی هه‌بێت.
به‌ڵام كاره‌كه به نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ئمباپێ تا ساڵی 2025 و مسۆگه‌ربوونی مانه‌وه‌ی نێیمار له یانه‌كه، سه‌ری نه‌گرت و یانه‌ی پاریس به هه‌مان شێوازی وه‌رزی ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رشلۆنه چاوه‌ڕێی وازهێنانی پیكێ ده‌كا
كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه، خوازیاره به‌م زووانه جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان، به یهكهجاری واز له یاریكردن بهێنێ.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له به‌رشلۆنه، لێدوانێكی پێشتری پیكێی بڵاو كردبووه‌وه، كه دوای دۆڕانه مێژوویه‌كه‌یان به بایرن (2- 8)، گوتبووی: ئێمه خه‌ریكه لێ ده‌بینه‌وه، كه‌ی پێویست بوو و تیپه‌كه خوێنی تازه‌ی بۆ هات و داوای كرد، واز دێنم.وتبووشی: من واز له یاریكردن ده‌هێنم و ناچمه هیچ یانه‌یه‌كی دیكه جگه له به‌رشلۆنه، لێره واز ده‌هێنم، نه‌ك وه‌كوو یه‌ده‌گ یاری بكه‌م.
رۆژنامه كاته‌لۆنییه‌كه باسی له‌وه كردووه، ئێسته پیكێ كه له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گه، پێی قبووڵ ناكرێ و ڕه‌نگه وازهێنانی زۆر نزیك بووبێته‌وه، به تایبه‌ت كه به‌ره‌و پاشگوێخران ده‌چێ و له‌گه‌ڵ یاریزانه لاوه‌كان له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ داده‌نیشێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و بهریگاره ناسراوه، زۆرترین مووچه‌ی له به‌رشلۆنه و لالیگا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له سێرجیۆ بۆسكێتس و فرینكی دی یۆنگ زیاتر، بۆیه به‌رشلۆنه خوازیاری هه‌رچی زووه پیكێ واز له یاریكردن بهێنێ، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری پێ ده‌ده‌ن و زیاده‌یه‌كی بۆ یانه‌كه نییه، ده‌یانه‌وێ واز بێنێ تا ئه‌و پاره‌یه بۆ گه‌نجینه‌ی یانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.